ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

Offliner: ئەپێکی سەرنجڕاکێش بۆ پاشەکەوتکردنی پەڕە و ناوەڕۆکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

خەڵک

ئەپی Offliner ئەپێکی بەسوود و نایابی کۆگای گوگڵ پلەیە و بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، کاری ئەم بەرنامەیە بریتییە لە پاشاکەوتنی پەڕگەکانی ئینتەرنێت و ڕێپێدانت بۆ خوێندنەوەیان لە دواتردا و بێ ئینتەرنێت.

تایبەتمەندییەکانی بەرنامەکە بریتییە لەمانەی خوارەوە:
پاشاکەوتکردنی پەڕەکان بە دەنگ و ڤیدۆ و پاشان ڕێپێدانت بەکردنەوەیان لە کاتێکدا ئینتەرنێت پەیوەست نییە بە مۆبایلەکەتەوە.
پاشەکەوتکردنی ڤیدیۆکان لە مۆبایلەکەتدا.
پاشاکەوتکردنی ناوەڕۆکی بابەتەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
دەتوانیت باکئەپی زانیارییەکانی ئەپەکە بکەیت بۆ کاتی پێویست.

هەروەها ئەپەکە وەشانی پشتگیریکراوی هەیە لەڕێی پارەوە کە ڕێت پێدەدات سوودمەندی زیاتر بیت لە تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری زیاتر.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەمریکا بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە سزاکانی هواوی دوادەخات

خەڵک-

پاش بڕیاری قەدەغەکردنی بازرگانی کردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هواوی لەلایەن دۆناڵد تڕامپەوە کاریگەرییەکی زۆر دەرکەوت بەسەر بازاڕکردنی کۆمپانیاکەوە و بەشێکی کۆمپانیاکان سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانیان بوون لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە.

بەڵام هەر لەو ماوەیەدا و پاش چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و چین دۆناڵد تڕامپ ڕازیبوو بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە و لە ١٩ی ئەم مانگەدا بڕیاری دواخستنە ٩٠ ڕۆژییەکە تەواو دەبێت و سەرچاوەکان باس لە درێژکردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بڕیارە دەکەن بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە.

ئەمریکا لیستی ٥٠ کۆمپانیای وڵاتەکەی ئامادەکردبوو بۆ ئەوە ئەو کارەکانیان لەگەڵ هواوی ڕابگرن لە گرنگترینیان کواڵکۆم و گووگڵ و ئینتڵ و مایکرۆن و وایفای ئەلایەنس و هتد، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەدا کۆمپانیا چینییەکە زیانێکی زۆری پێدەگات و پاشەکشە دەکات لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان و کاڵاکانی دیکەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٥ هاکی نوێی مۆبایل کە زۆر بەسودە و پێویستە بیزانیت

خێزان

ناوە ناوە بیرۆکەی ناوازە و نوێ بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایل دێتە کایەوە، ئێمە لە (خێزان) هەوڵدەدەین خوێنەرانمان لەو هاک و بیرۆکە نوێیانە بێبەش نەکەین، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-دەتوانیت بە پشتی پیل ئایفۆنەکەت کار پێبکەیت و وەک قەڵەمی ئەلەکترۆنی بەکاری بهێنیت.

-دەتوانیت بە میزەڵدان بەرگی پڕاوپڕ بۆ ئایفۆنەکەت دروستنکەیت، کەمێک فوی تێبکە و دوایت مۆبایلەکەی بکەرە ناو.

-بۆ ئەوەی وەک لایتی مۆبایلەکەت وەک گڵۆپی لێبێت دەبەیەکی لەسەر دابنێ.

-دەتوانیت لایەکی قەپاغی هێلکەش بۆ هەمان مەبەست بەکاربهێنیت.

-دەتوانیت بە هێدفۆنەکەت لە دورەوە وێنەی خۆت بگریت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن وا لە مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت دەکەیت لە ئایفۆن بچێت؟

خەڵک-

سیستمی ئایفۆن(ئای ئۆ ئێس) بە خێرایی و پارێزراوی ناسراوە و ئەوانەی مۆبایلەکانیان سیستمی ئەندرۆیدە خواستیانە شێوازی بەرنامەکانیان وەکو ئایفۆن لێ بکەن و ئەمانەی خوارەوەش چەند ئەپێکی نایابن کە دەتوانن ئەم کارەت بۆ بکەن و کلیک لەسەر ناوی بەرنامەکان بکەن بۆ دابەزاندنیان.

ڕێگای یەکەم دابەزاندنی لانچەری تایبەت بە بەرنامەکانی ئایفۆن

Phone X Launcher‏


ڕێگای دووەم گۆڕینی ئایکۆنی ئەپەکان

پاکێجی ئایکۆنی ئەپەکانت بۆ دەخاتە سەر شێوازی سیستەمی ئای ئۆ ئێس.

iOS 11 - Icon Pack

iCalendar: بەرنامەی ڕێکەوتەکانی مانگانەiCalendar
iMusic: بەرنامەی تایبەت بە کارپێکردنی فایلە موزیکییەکان.
كيفية جعل هاتف بنظام أندرويد يُشبه شكل ومظهر آيفون !
iCalculator:حاسیبەی تایبەت بە ئایفۆن.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان