ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“كونسوڵخانەی توركیا لە موسڵ دەست بە كاركردن دەكاتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

باڵیۆزی توركیا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەیەكی كورتدا كۆنسوڵخانەكەیان لە موسڵ دەست بە كارەكانی دەكاتەوە.

فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا لە میانی سەردانێكیدا بۆ شاری موسڵ، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مەنسور مەرعید پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، موسڵ پەیوەندی زۆر بەهێزی مرۆیی، كولتووریی و مێژوویی لەگەڵ توركیادا هەیە و بۆ پشتڕاستكردنەوەی باوەڕ و ڕاستگۆیی توركیا لە دووبارە بنیاتنانەوەی عیراق بەتایبەتی موسڵ، سەردانی ئەم شارەی كردووە.

باڵیۆزی توركیا لە بەغدا باسی لەوەشكرد،”بۆ دووبارە كردنەوەی كونسوڵخانەی توركیا لە موسڵ لە مانگی حوزەیرانەوە ڕەزامەندی حكومەتی عیراقیان وەرگرتووە لە ماوەیەكی زۆر كورتدا باڵیۆزخانەكەیان لێرە دەست بە كارەكانی دەكاتەوە.

عێراق

فەڕەنسا و ئیمارات كار بۆ گێڕانەوەی دەكەن
پارە دزراوەكانی عیراق هێندەی هەموو بودجەكانی دوای ساڵی 2003 دەبن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوموەنی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی، پارە دزراوەكانی عیراق بە هێندەی هەموو بودجەكانی وەبەرهێنان دەخەمڵێنێت، كە لەدوای ساڵی 2003وە تائێستا پەسەندكراون، ئاماژە بە ئامادەیی هەریەك لە فەڕەنسا و ئیماراتیش دەكات بۆ هەماهەنگی لەپێناو گێڕانەوەی ئەو پارانە بۆ عیراق.

سەعید یاسین موسا، ئەندانی چاودێر لە ئەنجوومەنی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی لە عیراق، بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە، ئەنجوومەنەكەیان ژمارەیەكی زۆر ڕێوشوێنی گرتۆتەبەر، هەندێكیان پەیوەندییان بە دەسەڵاتی ڕاپەڕاندنەوە هەیە و هەندێكی تر پەیوەندی بە دەسەڵاتی یاسادانانەوە هەیە”.

بە وتەی موسا، “ڕووداوەكانی ئەم دواییەی وڵات، كاریگەریان لەسەر ڕێڕەوی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی نەبووە، كە تائێستاش لەدووتوێی بەدواداچوون و جێبەجێكرندان”، جەختی لەسەر هەماهەنگی ئەنجوومەنەكە و ئەنجوومەنی دادوەری و دەستەی دەستپاكی كردەوە لەڕێی هەردوو فەرمانگەی خۆپاراستن و گێڕانەوەی پارە دزاوەكان.

ئەو بەرپرسە عیراقیە دەڵێت: “ڕێوشوێنەكان لە دەرەوەی عیراق گیراونەتەبەر سەبارەت بە گێڕانەوەی پارەكان، ژمارەیەكی زۆر لە دۆسێیكان پێویستییتان بە لێكۆڵینەوەی كارگێڕییە”.

سەعید یاسین موسا پێیوایە، “دۆسێی گێڕانەوەی پارە دزراوەكان پێویستی بە جۆرێك لە لێزانی و دانانی و دانبەخۆداگرتن هەیە، چونكە ئاسانكاری لە دانانی پارە دزراوەكان لە بانكەكانی دەرەوەی عیراق وایكردووە ئاستەنگێكی گەورە لەبەردەم گیڕانەوەی دروست بكات، بەجۆرێك، كە هەندێكیان پێویستییان بە نزیكەی 15 ساڵ هەیە بۆ گێڕانەوەیان”.

موسا مەزەندە دەكات پارە دزراوەكان، “هێندەی كۆی گشتی هەموو بودجەكانی وەبەرهێنان بن، كە لە ساڵی 2003وە تائێستا لە عیراقدا پەسەندكراون”، ئاماژەی بە بەشداری عیراقیش كردووە لە وۆرك شۆپێك لەگەڵ حەوت دەوڵەت، كە بایەخ بە شۆردنەوەی پارە و بەقاچاخبردنی دەدەن، بەو پێیەی عیراق یەكێك لەو دەوڵەتانەی، كە بەدەست هەردوو كێشەكەوە دەناڵێنێت، كە لێوەی یاسای بنبڕكردنی شۆردنەوەی پارە لە بانكی ناوەندییەوە دەرچووە، بۆ بەدەنگەوەچوونی پێداویستییە نێودەوڵەتییەكانی بانك و ئیدارە داراییەكان.

ئەندامە چاوێرەكەی ئەنجوومەنی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی لە عیراق، ئاماژەی بە بوونی هەماهەنگی ئیمارات و فەڕەنسای كردووە بۆ گێڕانەوەی پارە دزراوەكانی عیراق و لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “لە چاوپێكەوتنێكی نێوان بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گێڕانەوەی پارە دزراوەكان و سەرۆكی دیوانی ژمێریاری ئیماراتی لە یەكێك لە كۆنگرەكاندا، لایەنی ئیماراتی ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هەماهەنگی لەو بارەیەوە خستۆتەڕوو”.

موسا لە كۆتایی قسەكانیدا باسی لە كۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتی داد و بەرپرسانی وەزارەتی دادی ئیماراتیش كردووە لەسەر ئەو دۆسێیە و ڕاشیگەیاندووە، “بەدەنگەوەهاتنی ڕاستەقینەش لەلایەن داواكاری گشتی فەرنساوە بەدیكراوە، كە ئامادەیی تەواوەتی پاریسی بۆ یارمەتیدانی عیراق، لەپێناو گێڕانەوەی پارە دزراوەكان دەربڕیوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چارەنوسی فڕۆكەكانی (F-16) لەدوای پاشەكشەكردنی پسپۆڕە ئەمریكاییەكان

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەكانی عیراق، ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە، كە سەبارەت بە ڕاگرتنی كاری فڕۆكەكانی (F-16) بڵاوبوونەوە، لەدوای پاشەكشەكردنی پسپۆڕە ئەمریكاییەكان لە بنكەی بەلەدی ئاسمانی لە سەڵاحەدین.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەكانی عیراق بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “ئەو هەواڵانەی لەبارەی ڕاوەستانی كاری فڕۆكەكانی (F-16) بۆ پاراستنی كایەی ئاسمانی عیراق بڵاوبوونەوە، بەهۆی پاشەكشەكردنی پسپۆڕە ئەمریكاییەكان لە بنكەی بەلەدی ئاسمانی لە سەڵاحەدین، دوورن لە ڕاستییەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “ئەو فڕۆكانە تائێستاش بەشێوەیەكی ڕێكخراو كاردەكەن، لەگەڵ كادرە تەكنیكییەكان و تیمەكانی تر، كە لە عیراقی پێكهاتوون”، ڕەتیشكردۆتەوە، كادرە تەكنیكییەكان پەیوەندییان بە پسپۆڕە تەكنیكییەكانەوە نییە و فڕۆكەكانیش بەردەوامن لە فڕین و ئەنجامدانی كاری خۆیان بۆ لێدان لەو ئامانجانەی بۆیان دیاری دەكرێت.

پێشتر میدیاكانی عیراق، هەواڵێكییان بڵاوكردەوە، كە گوایە لەدوای پاشەكشەكردنی پسپۆڕە ئەمریكاییەكان لە بنكەی ئاسمانی بەلەد، كاری فڕینی فڕۆكەكانی (F-16)ی عیراقی ڕاوەستاون و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیشیان لە دژی ڕێكخراوی داعش ڕاوەستاوە.

جگە لە فڕۆكەوانەكان، كارپێكردنی فڕۆكەكان بەشێوەیەكی تەواوەتی، لەڕێی پسپۆڕ و تەكنیكییە ئەمریكاییەكانەوەیە، وێڕای كاری پاككردنەوە و ئاڕاستەكردنیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا: گفتووگۆیەكی فراوان لەگەڵ عیراقییەكان دەستپێدەكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان هیواخوازە گفتووگۆیەكی فراوان لەگەڵ عیراقدا دەستپێبكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری جیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بڵاویكردەوە، “ویلایەتە یەكگرتووەكان هیواخوازە وتوێژێكی فراوان لە ئایندەیەكی نزیك لەگەڵ حكومەتی عیراقدا دەستپێبكات”.

ئەم لێدوانەی جێفری لەكاتێكدایە، كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەركردایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئۆپەراسیۆنەكانی خۆی لە عیراقدا ڕاگرتووە.

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت: “ویلایەتە یەكگرتووەكان پشتیوانی لەوەدەكات، هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی، ڕۆڵی هەبێت لە سوریا و عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان