ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران هەڕەشە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران ھەڕەشەی كاركردن بە پڕۆگرامەكانی ڕابردووی دەكات لە ئەگەری پابەندنەبونی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەوە.

بەھرۆز كەمالوەندی وتەبێژی ڕێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی پڕۆگرامی 4 ساڵ بەر لە ئێستا پەیڕەو دەكات ئەگەر بێتو وڵاتانی بەشدار لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران پابەندی ڕێككەوتنەكە نەبن.

كەمالوەندی جەختیشیكردووەتەوە، كاتێك لە ڕابردوودا قایل بوون بە كەمكردنەوی بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم ئامانجیان ئەوە بووە وڵاتانی تریش پابەندی ڕێككەوتنەكەبن و بەرپرسیاریەتی ھەڵبگرن.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ دوو شەممە 15/7/2019، جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تائێستا ئێران ساڵێكی ماوە، تا لانی كەم بتوانێت بۆمبی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت، بەڵام هەلێكی كەم ماوەتەوە بۆ بەزیندووهێشتنەوەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە”.

جیهان

سوپای پاسداران: وڵاتانی كەنداو ڕووبەڕووی تینوێتی توند دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسداران ئاشكرایدەكات، لە ئەگەری پێكدادان لە ناوچەی كەنداو وڵاتانی ناوچەكە ڕووبەڕووی تینوێتی توند دەبنەوە.

ئاژانسی (ئیلنا)ی ئێرانیبڵاویكردەوە، عەلی ڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزە دەریاییەكانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، كەنداو ناوچەیەكی جیاوازە و ئاو لەم ناوچەیە دەسوڕێتەوە تاكو دەرچەیەك بۆ خۆی بكاتەوەو بچێتە دەرەوە.

وتیشی، “ئەم هۆشدارییە دەدەینە وڵاتانی كەنداو، كە ئەگەر ڕووداوێك بۆ بابەتە ئەتۆمییەكانمان لە كەنداو دروست ببێت، وڵاتانی ناوچەكە تەنانەت ئاوی خواردنیشیان نامێنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێران كێشەی ئاوی نییە، بەڵام تەواوی ئەو وڵاتانەی لە ناوچەی كەنداودان كێشەی ئاویان هەیە و لە ئەگەری مەترسی بۆسەر بابەتە ئەتۆمییەكانمان لە كەنداو ئەو وڵاتانە ڕووبەڕووی بێ ئاوی دەبنەوە.

ئاشكراشیكرد، لەو بڕوایەداین تەنها حەوت وڵاتانی ناوچەی كەنداو دەتوانن ئاسایشی كەنداو بپارێزن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

جەبەل تارق داوایەكی ئەمریكای دژی ئێران ڕەتكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی جەبەل تارق داوایەكی ئەمریكا بۆ هێشتنەوەی كەشتییە نەوتهەڵگرە ئێرانییەكە بە دەستبەسەرداگیراوی ڕەتكردەوە.

ئاژانسی (سكای نیوز عەرەبیە) بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە حكومەتی جەبەل تارق داوایەكی واشنتن-ی بۆ هێشتنەوەی كەشتییە نەوتیەكەی ئێران بە دەستبەسەرداگیراوی ڕەتكردەوە.

حكومەتی جەبەل تاڕق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەلایەن ئەمریكاوە داواكارییەكیان بەدەست گەیشتووە لە 16ی ئابدا بۆ هێشتنەوەی كەشتی نەوتهەڵگری “گریس 1” بە دەستبەسەرداگیراوی تا ئەو كاتەی ئەمریكا دەست بە ڕێوشوێنەكانی دەستبەسەرداگرتنی دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، كە حكومەتەكەیان لە جەبەل تارق ناتوانێت ئەو داواكاریە لە دادگای باڵا بكات بۆ هاوكاری كردن لە ڕێوشوێنەكانی كۆت و بەندكردن، كە ئەمریكا داوای دەكات.

ئاشكراشی كردووە، هۆكاری نەتوانینی وەڵامدانەوەی داواكەی ئەمریكا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە یاساكانی یەكێتی ئەوروپا جیاوازە لەگەڵ ئەمریكا لە جێبەجێ‌ كردنی سیستمی سزاكان لەسەر ئێران، چونكە سزاكانی ئەوروپا كەمترن.

ڕۆژی 4ی تەمموزی ئەمساڵ كەشتی (گرەیس 1)ی ئێرانی، كە نزیكەی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو، لەلایەن هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیاوە دەستیبەسەرداگیرا و ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردو دادگای باڵای جەبەل تارق فەرمانی ئازادكردنی دەركرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە كابوڵ، شایی بوو بە شین

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا، لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، تەقینەوەیەك ڕوویدا كە بووە هۆی گیان لە دەستدانی زیاتر لە 65 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 180ی دیكە.

شەوی ڕابردوو لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان زنجیرەیەك تەقینەوە ڕوویاندا كە یەكێكیان لە هۆڵێكی تایبەت بە بۆنەكان بوو، كە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری كردبووە ئامانج، بە پێی لێدوانی سەرچاوە تەندروستییەكانی ئەو وڵاتە بۆ ئاژاننسی هەواڵی “فرانس 20” تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەی قوربانیان ڕووی لە بەرز بوونەوە كردووە بە جۆرێك 68 كەس گیانیان لە دەستداوە و 182ی دیكەش بریندارن و ئەگەری بەرز بوونەوەی ژمارەی قوربانیانیش هەیە.

تەقینەوەكە كاتژمێر 10 و 40 خولەكی شەو ڕویداوە و لە نێو قوربانیاندا ژمارەیەكی زۆر ئافرەت و منداڵ هەیە و دەنگۆش هەیە تا ئێستا لە ژێر دارو پەردووی هۆڵەكەدا قوربانیانی دیكە مابن.

لای خۆیانەوە بزوتنەوەی تاڵیبان ئەو كردەوەیەیان شەرمەزار كردووە و ڕایانگەیاندووە، كوشتنی كەسانی بێ‌ تاوان كە لە ناویاندا منداڵ و ئافرەت هەن ئەوپەڕی كارێكی دڕندانەیە هەر كەس و لایەنێك ئەنجامی دابێت، هاوكات تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێك، بەرپرسیارێتی ئەو كردەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان