ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە بەغدا نووسراوێك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەچێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
لەسەر “پێشێلكاری” لە جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2019 و خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەڕێگەی دادنووسەوە هۆشداری بە وەزیری دارایی عیراق لە پشكی كورد دەردەچێت.

بەپێی نووسراوێك، كە ئەمڕۆ 15ی تەمموز لە دادنووسی بەغدا (باب الشرقی) دەرچووە و ئاڕاستەی فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عیراق كراوە، هۆشداری پێ‌ دراوە لەسەر “پێشێل كردنی” مادەی 10 لە یاسای بودجەی فیدڕاڵی و تێیدا هاتووە، “بەهۆی خەرج كردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2019 لەڕێگەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە لە 1-1-2019 تا 1-7-2019، دادەنرێت بە پێشێلكردنی یاسا”.

هەر لە هۆشدارییەكەدا هاتووە، “دەبێت مادەی 10 (یەكەم و دووەم) لە یاسای بودجە جێبەجێ‌ بكرێت ئەوەش لەڕێگەی لێبڕینی بڕی ئەو زیانەی لە بودجە كەوتووە لە پشكی هەرێم بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپێچی یاسای بودجەی كردووە”.

جەختیشكراوەتەوە، كە لە حاڵەتی جێبەجێ‌ نەكردنی ئەو هۆشدارییە، ڕێگەی دیكەی یاسایی لە دژی فوئاد حسێن دەگیرێتەبەر لە بەردەم دادگای تایبەتمەند.

کوردستان

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (٩٤٨) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان (٥٢٠) هەولێر، (١٢٥) سلێمانی، (٣٠٠) دهۆك، (١) هەڵەبجە، (٢) سۆران. دەرەنجام (٢٥) تووشبووی نوێ تۆمار كرا.

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٥٣٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٧) نەخۆش چاكبووەتەوە و ئێستا تەنها (١٢٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

تەندروستی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو: كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا (٧١١٣٧) پشكنین بووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٣)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٢٠٠٤) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١١٨٣) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٤٥) لە هەولێر، (١٣٧) لە سلێمانی، (٧٠١) لە دهۆك. وە (١٠٨٢١) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٢٥) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (٩٤٨) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٥٢٠) هەولێر، (١٢٥) سلێمانی، (٣٠٠) دهۆك، (١) هەڵەبجە، (٢) سۆران. دەرەنجام (٢٥) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر:
(٩) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن (٣٨) ساڵ و (٢) ئافرەت تەمەنیان (٣٩)، (٣٢) ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن (١٥) ساڵ و (٢) كوڕی گەنج تەمەنیان (١٧)، (١٦) ساڵ و (٣) منداڵ تەمەنیان (١١)، (٧)، (٣) ساڵ، پێنج تووشبوو لە خێزانێكن و لە ووڵاتی توركیا گەڕاینەوە و لە كەڕەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن، سێ تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنكاوەن، یەك تووشبووی دانیشتووی شاری هەولێر بەهۆی بوونی نیشانەكان دەستنیشانكرا.

پارێزگای سلێمانی:
(١٦) پۆزەتیڤ: (٨) پیاو تەمەنیان (٦٣)، (٤٥)، (٣٨)، (٣٤)، (٣٠)، (٢٥)، (٢٣)، (٢١) ساڵ و (٦) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٦٧)، (٦٣)، (٦٠)، (٣٥)، (٢٧) ساڵ وكچێكی گەنج تەمەن (١٥) ساڵ و كوڕێكی تەمەن (١٣) ساڵ ، چواردە تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەبووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٧١١٣٧) پشكنین بووە)

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٥٣٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٧) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٢٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٧ ئایاری ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە هەولێر 9 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، نۆ تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان پیاوێكی تەمەن ٣٨ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٣٩ و ٣٢ ساڵ و یەك كچی گەنج تەمەن ١٥ ساڵ و دوو كوڕی گەنج تەمەن ١٧ و ١٦ ساڵ و سێ منداڵ تەمەن ١١ و ٧ و ٣ ساڵانن.

تەندروستی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو: پێنج تووشبوو لە خێزانێكن و كە لە وڵاتی توركیا گەڕاونەتەوە و لە كەرەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن. هەروەها، سێ تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی شارەدێی عەنكاوەن و یەك تووشبووی دانیشتووی شاری هەولێر بەهۆی بوونی نیشانەكان دەستنیشانكرا.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، نۆ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران، پیاوێكی تەمەن ٣٨ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٣٩ و ٣٢ ساڵ و یەك كچی گەنج تەمەن ١٥ ساڵ و دوو كوڕی گەنج تەمەن ١٧ و ١٦ ساڵ و سێ منداڵ تەمەن ١١ و ٧ و ٣ ساڵان.

پێنج تووشبوو لە خێزانێكن و كە لە ووڵاتی توركیا گەڕاینەوە و لە كەڕەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن.
سێ تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنكاوەن.
یەك تووشبووی دانیشتووی شاری هەولێر بەهۆی بوونی نیشانەكان دەستنیشانكرا.

وەزارەتی تەندروستی
٢٧ ئایار ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 16 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شازدە تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەك كچ و یەك كوڕی گەنجن، چواردە تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شازدە تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەك كچ و یەك كوڕی گەنج، چواردە تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
٢٧ ئایار ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان