ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەرپرسێكی پەروەردە: خولەكان بۆ بازرگانیە
لە پشووی هاویندا خول بۆ خوێندكاران بە پارەیەكی زۆر دەكرێتەوە

 

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو خولە هاوینانەی لە پەیمانگە ئەهلیەكان دەكرێتەوە دەسەڵاتی كۆنتڕۆڵكردنی لای ئێمە نیە و وەزارەتی پەروەردە و حكومەت پێویستە ڕێگری لەو پاشاگەردانیە بكات، دەشڵێت: “ساڵی خوێندن تەنها 9 مانگە نەك 12 مانگ”.

بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كردنەوەی ئەو هەموو خولە لە هاویندا، كە پشووی خوێندكارە بەو ڕێژە زۆرە زیاتر بۆ بازرگانیە، ئەو مامۆستایەی، كە لە كەرتی گشتی پەیامەكەی بە باشی ناگەیەنێت، دێت لە پەیمانگەكان پەیامەكەی دەگەیەنێتە خوێندكار، كە ئەمە كارەساتە بەڕاستی.

وتیشی، “كردنەوەی خول بۆ منداڵان ڕێگەپێدراوە بۆ ئەو شتانەی لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەیدایە، لە خولی مەلەوانی و مۆسیقا و وێنەكێشان و چەندانی دیكە، بەڵام لەم هاوینە كردنەوەی خولی زمانی ئینگلیزی و وانەكانی خوێندن ئەوە شتێكە دەبێت وەزارەتی پەروەردە ڕێگری لێ بكات”.

ڕاشیگەیاند، بە جۆرێك لە جۆرەكان ئەو خولانەی ئێستا بەو ڕێژە زۆر دەكرێنەوە، مۆڵەتی وەزارەتی پەروەدەیان هەیە، بەڵام زیاتر بۆ بازرگانیە نەك فێركردن، من هەرگیز لەگەڵ ئەوەنیم لەدەرەوەی خوێندنگە خوێندكار فێری وانەكان بكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەزارەتی پەروەردە ڕێگەی بە دوو جۆر خول داوە لە هاوین و زستان، لەكەرتی گشتی لەناو خوێندنگەكان لەبەرئەوەی بڕی پارەكەی زۆر كەمە و كەمترین خوێندنگە خولی تێدا دەكرێتەوە، بەڵام ئەوەی كارەساتە ئەو خولانەیە، كە لە بیا و پەیمانگە بازرگانیەكان دەكرێنەوە، دەبنە بارگرانی بۆ سەر هاووڵاتیان، بەجۆرێك مامۆستایەك ناوبانگەكەی قۆستۆتەوە لەو شوێنانە خولی كردۆتەوە و لای خەڵكی بۆتە لاسایی كردنەوە.

مامۆستا بەكر محەمەد داواشی لە وەزارەتی پەروەردە كرد كاری جدی لەسەر ئەو هەموو خولی هاوینەیە بكات، كە بەناوی خولی بەهێزكردن و وانەی قۆناغەكانی داهاتوو، كە ئەمە لەداهاتوودا دەبێتە كارەسات بۆ پڕۆسەی پەروەردە.

لە ماوەی ڕابردوودا پسپۆڕێكی بواری پەروەردە ئاماژەی بەوەكرد، كە پشووی هاوین بۆ پشوودانی خوێندكارانە نەك خوێندن و لەڕووی زانستیشەوە سەلمێنراوە، كە لە پشووی هاویندا خوێندكار توانای وەرگرتنی وانە و فێربوونی نییە.

ئابوری

داوای کەمکردنەوەی نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و پشکنینە پزیشکییەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی داهاتی تاک لەهەرێمی کوردستان کەمیکردووە و ڕێژەى بێکاری و هەژاری بەرزبۆتەوە، بەڵام هێشتا نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و  پشکنینەکان هەر بەرزە، بۆیە ئەنجومەنی فشار لەهەوڵدایە کە ئەم نرخانە دابەزێنن و هاوتای داهاتی تاکی بکەن.

 

دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنى فشار لەسلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشتر لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و ئەم هەفتەیەش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەندیکای دەرمانسازان و سەندیکای بایۆلۆجی کۆدەبنەوە و دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی هاوکارە و سەندیکای پزیشکانیش بەهەمانشێوە هاوکارن، بەڵام چەند گرفتێکیان هەیە و داوادەکەن، ئەوەیان بۆ چارەسەربکەن.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، پزیشکەکان گرفتی دەرمانخانە و تاقیگەکان و باج و هەندێک شتی دیکەیان هەیە، ئەوان داوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکەن، بۆئەوەی بتوانن نرخ بهێننە خوارەوە.

 

باسی لەئەوەشکرد، دوای ئەوەی بۆچوونی هەموو سەندیکاکان و ڕا جیاوازەکانیان کۆکردەوە، سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن و لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەشنەکردنی موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، ئاستی داهاتی تاک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، کە ئەرکی حکومەتە هەموو سێکتەرەکانی هەرێم ڕێکبخاتەوە، بەڵام لەساڵی ٢٠٢٠دا تەنها دوو موچەى بەتەواوی دابەشنەکردووە و هیچکام لەسێکتەرەکانی ژیانی لەگەڵ ئەو بێ موچەیی و بێکارییەدا ڕێکنەخستۆتەوە، لەو چوارچێوەیەدا نرخی بینینی پزیشک هاوشێوەی ساڵی ئاڵتونی هەرێمە کە ٢٠ هەزار یان ٢٥ هەزار دینارە، کە تەنها چەند خولەکێکی کەم نەخۆش دەبینرێت، ئەمەش بۆتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتییانەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 8-8-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 123 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 8ی‌ ئابی 2020 بەرز بووەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان