ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

میدیاکانی سڕبیا جیۆکۆڤیچ وه‌ک “پاڵه‌وانی گه‌ل” ده‌ناسێنن و سه‌رۆکی وڵاتیان هێنایه‌ سه‌رخه‌ت !

خه‌ڵک سپۆرت

ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی مێژوویی نێوان نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی و ڕۆجێ فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی سویسری له‌پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن ئه‌نجامدرا و ئه‌ستێره‌ سڕبیه‌که به‌ ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک‌ بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

سه‌رجه‌م شاره‌زایان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ مێژوویی بووه‌، پێنج کاتژمێر زیاتری خایاند و هه‌ردوو ئه‌فسانه‌ی بواره‌که‌ توانیان ئاستی ناوازه‌ پێشکه‌ش بکه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌شاره‌زایان پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ی ڕوویداوه‌ یه‌که‌مینجاره‌ له‌ڕووی کات و له‌ڕووی ئاسته‌وه‌ ڕووده‌دات، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وت ٧٠ ساڵه‌ هیچ یاریزانێک نه‌یتوانیوه‌ وه‌ک جیۆکۆڤیچ له‌دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دوو تۆپی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجامدراوه‌ هه‌موو ورده‌کاریه‌کانی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌خۆیدا کۆده‌کاته‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌کانی بیلیچ و داناس و ڤیچیرنی نۆڤۆستی وپۆلیتیکا و سپۆرتسکی نۆڤۆستی له‌ سڕبیا سه‌رجه‌میان جیۆکۆڤیچیان وه‌ک پاڵه‌وانی گه‌ل ناساندووه‌.

بیلیچ و سپۆرتسکی نۆڤۆستی و پۆلیتیکا ئاماژه‌یان کردووه‌، که‌ له‌و یارییه‌ مێژووییه‌دا پاڵه‌وانی گه‌لی سڕبیا ڕووبه‌ڕوی فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ و هانده‌رانیش بووه‌ته‌وه‌، له‌کاتێکدا هانده‌ران به‌هه‌موو توانایانه‌وه‌ پاڵپشتی یاریزانه‌ سویسر‌یه‌که‌ بوون، به‌ڵام نۆلی کۆڵی نه‌داوه‌ و هێزی ده‌رونی نیشانداوه‌.

پاش پیاهه‌ڵدانی میدیاکان، ئه‌لیکسانده‌ر ڤۆچیچ سه‌رۆکی سڕبیا په‌یامێکی پیرۆزبایی له‌ڕاسته‌ی “نۆلی” کرد و ڕایگه‌یاند :” هه‌رچه‌نده‌ ڕکابه‌ری گه‌وره‌تر بێت جورئه‌ت و جوامێریش زیاتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ ڕکابه‌ر به‌هێز بێت تینویه‌تی بردنه‌وه‌ و گڕوتینت زیاتر ده‌بێت، هه‌میشه‌ شێوازی یاریکردن و ئه‌وه‌ی دوای یارییه‌کان نیشانی ده‌ده‌یت سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بووه‌ بۆ ئێمه‌ و هه‌موو هاوڵاتیه‌کی سڕبی”.

ویمبڵدۆنی ٢٠١٩ نازناوی ژماره‌ (١٦)ی گراند سلام ده‌کات ئه‌ستێره‌ سڕبیه‌که‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، که‌ یه‌کێکه‌ له‌ چوار پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌که‌ی بواری تێنسی سه‌رزه‌وی.

وەرزشەکانی تر

مێرسیدس ڕیکۆردی مێژوویی فێراری هاوتا کردەوە و کۆتایی بە ململانێکانی فۆرمولا ١” هێنا !

خەڵک سپۆرت

ڤاڵتێری بوتاس شۆفێری فنلەندی تیمی مێرسیدس پێشبڕکێی ژاپۆنی بە پلەی یەکەم بڕی و ململانێکانی ئەم وەرزەی فۆرمولا وەنی لەبەرژەوەندی تیمە ئەڵمانیەکەی کۆتایی پێهێنا.

ئەمڕۆ لە حەلەبەی سوزوکا پێشبڕکێی ژاپۆن ئەنجامدرا، ڤاڵتێری بوتاسی فنلەندی شۆفێری تیمی مێرسیدس پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، ئەم بردنەوەیەش لەسەر ئاستی تیمە وەبەرهێنەرەکان یەکلاکەرەوە بوو و ڕێژەی خاڵەکانی تیمی مێرسیدسی گەیاندە (٦١٢) خاڵ، لەبەرامبەردا تیمی فێراری ئیتاڵی تەنها خاوەنی (٤٣٥) خاڵە، بەوپێیەی پاڵەوانێتی جیهان تەنها سێ جەولەی ماوە تیمی مێرسیدس وەک براوەی وەرز هەژمار دەکرێت و نازناوی ئەم وەرزە دەبێتە شەشەم نازناو لەسەریەک کە بەدەستی دەهێنن.

لەسەر ئاستی شۆفێران، ڤاڵتێری بوتاس لە پلەی یەکەمدا هات و پلەی دووەم بۆ سباستیان ڤیتێڵی ئەڵمانی و سێیەم بۆ لویس هامیڵتۆنی پاڵەوانی جیهان بوو، لە خولانەوەی یەکەمیشەوە ماکس ڤێرستابنی شۆفێری تیمی ڕێدبول و لۆکلێری شۆفێری لاوی تیمی فێراری بەهۆی پێکدادانەوە لەپێشبڕکێکە کشانەوە.

لەڕیزبەندی شۆفێراندا بۆ نازناوی جیهان، تا ئەم ساتە لویس هامیڵتۆن لە لوتکەدایە و ڕاستەوخۆ بوتاسی هاوکاری بەدوایدا دێت، بۆیە نازناوی تاکە کەسی شۆفێرانیش بەهەر ئەنجامێک بێت لە کۆتا سێ جەولەی داهاتوودا لەبەرژەوەندی یەکێک لەو دوو شۆفێرەی تیمی مێرسیدس یەکلایی دەبێتەوە.

لە مێژووی فۆرمولا وەندا و تا ئەم وەرزە تەنها تیمی فێراری ئیتاڵی توانیبویان شەش وەرز لەسەریەک ببنە پاڵەوانی وەرز (١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٤)، بەڵام لەم وەرزەدا تیمی مێرسیدس بێنز ئەو ڕیکۆردە مێژووییەی هاوتا کردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

مارکێزی ئیسپانی نازناوی پاڵەوانی جیهانی یەکلایی کردەوە و مێژوو لەبەر پێیەکانیدایە !

خەڵک سپۆرت

مارک مارکێزی شۆفێری ئیسپانی تیمی “ڕیسپۆل هۆندا”ی پێشبڕکێکار لە پاڵەوانێتی جیهانی “مۆتۆ جی پی”، نازناوی پاڵەوانی جیهانی مسۆگەر کرد.

مارکێز لەکۆتا پێشبڕکێی تایلاند لەحەلەبەی چانگ توانی نازناوی ژمارە نۆی ئەم وەرزە لەکۆی ١٥ جەولەی پاڵەوانێتی جیهان بە پلەی یەکەم کۆتایی پێبهێنێت، لەکاتێکدا پاڵەوانێتی جیهان چوار گەڕی کۆتایی ئەنجام نەدراوە، بەڵام شۆفێرە ئەفسانەییەکەی ئیسپانیا بە کۆکردنەوەی (٣٢٥) خاڵ هیچ هەلێکی بۆ ڕکابەرانی نەهێشتەوە.

لەپێشبڕکێی چانگ – تایلاند، فابیۆ کوارتارارۆ توانی پێگەی یەکەم لەسەرجەم شۆفێرانی تری “مۆتۆ جی پی” بگرێت، بەڵام لەکۆتا خولانەوەدا شۆفێرە ناودارەکەی ئیسپانیا توانی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پێشی بکەوێت و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، ئەوەش واتای پاڵەوانی جیهانی دەبەخشی، چونکە ناوبراو لەکۆی پێنج جەولەی کۆتایی تەنها پێویستی بە یەک سەرکەوتن بوو بە پلەی یەکەم.

پاڵەوانێتی ٢٠١٩ بۆ مارکێز تاموچێژێکی تایبەتی هەبوو، بەوپێیەی ناوبراو هێشتا تەمەنی ٢٦ ساڵە و توانیویەتی هەشت نازناوی جیهانی بەدەست بهێنێت، ئەگەر بێتو لە ساڵانی داهاتوودا تەنها یەک نازناو مسۆگەر بکات ئەوا لەگەڵ ڤالێنتینۆ ڕۆسی ئەفسانەی بوارەکەدا هاوتا دەبێتەوە (نۆ نازناو).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

تیمی فێراری ترسی له‌ پێکدادانی دوو شۆفێره‌که‌ی هه‌یه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری تیم دووبارە ڕێکخستنەوە دەکات !

خه‌ڵک سپۆرت

تیمی فێراری ئیتاڵی به‌ بارودۆخێکی نه‌خوازراودا تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌هۆی ململانێی و کێبڕکێی دوو شۆفێری تیمه‌که‌وه‌‌ ناچارده‌بن دووباره‌ ڕێکخستنه‌وه‌ بۆ پێگه‌کانیان بکه‌نه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “مارکا”ی ئیسپانی له‌زاری “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، بینۆتۆی به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی فێراری سه‌رسامه‌ به‌تواناکانی چارلیس لوکلێری شۆفێری دووه‌می تیمه‌که‌ و به‌ گه‌وهه‌ر ناوی ده‌بات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ کاتێکدا ڕووده‌ده‌ن که‌ لوکلێر له‌ پێشبڕکێکانی پێشوودا پێگه‌ی سباستیان ڤیتێڵی ئه‌ڵمانی شۆفێری یه‌که‌می تیمه‌که‌ی له‌سه‌ر خانه‌ی پاڵه‌وانان گرتۆته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌وانانی ئیتاڵیا پێیان وایه‌ له‌دوای ڕووداوه‌کانی پێشبڕکێی سوچی له‌ڕوسیا، چیتر سباستیانی ئه‌ڵمانی هه‌ڵه‌ی کارگێڕی تیمه‌که‌ی قبوڵناکات و به‌هه‌مان شێوه‌ لوکلێر لاوێکی به‌هره‌مه‌نده‌ و ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێک هه‌ر بۆخۆی بێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ چاوه‌ڕوانی ململانێی ناوخۆ له‌نێو تیمه‌که‌دا ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان کردووه‌، ماتیا بینۆتۆی به‌ڕێوه‌به‌ری تیم بڕیاریداوه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دانیشتن له‌گه‌ڵ شۆفێره‌کاندا ئه‌نجام بدات و دووباره‌ ستراتیج و پلانی نوێ ڕێکبخاته‌وه‌ له‌پێناو گرتنه‌وه‌ی تیمی مێرسیدس، به‌ر له‌هه‌موو شتێکیش پێویسته‌ پێگه‌ی شۆفێری سه‌ره‌کی و یاریده‌ده‌ری تیمه‌که‌ی یه‌کلایی بکاته‌وه‌ تا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و له‌به‌رچاوی هانده‌رانی فۆرمولا وه‌نه‌وه‌ دووانه‌ی ناوبراو نه‌بێته‌ کێبڕکێی ناوخۆییان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان