ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

باسی مووچەی فەرمانبەرانی نەكرد
ئەنجوومەنی وەزیران لە یەكەمین كۆبوونەوەیدا چەند بڕیارێكی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە یەكەم كۆبوونەوەی كابینەی نوێدا، كە ئەمڕۆ دوو شەممە بەڕێوەچوو، چەند بڕیارێكی سەبارەت بە پلەباڵاكان و كەرتی وەزیفەی گشتی و فەرمانبەران دەركرد و جەختی لە پابەندبوون بە دەوام كردەوە، بەڵام باسی مووچەی فەوتاوی فەرمانبەرانی نەكرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك، كە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 15/7/2019، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، یەكەمین كۆبوونەوەی فەرمی سازكرد.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیران بەناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە سوپاسی خەڵكی كوردستان به گشتی و بەتایبهتی مووچەخۆران و پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەی شەهیدانی كرد، كە لە ساڵانی ڕابردوودا شانیان دایە بەر بەرگری كردن و پاراستنی سەروەری هەرێمی كوردستان و قارەمانانە بەڕووی هەموو سەختی و ناخوشی و قه یران و ئابڵوقەكان وەستانەوە، بەڵینیشیدا كە درێغی نەكەن لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان بە بێ جیاوازی”.

هەر لەكۆبونەوەكەدا دوای ڕوونكردنەوەی كارەكانی دەستبەكار بوونی وەزیرەكانی كابینەی نوێ، ئەنجوومەنی وەزیران وەزیرەكانی ڕاسپارد لەژێر ڕۆشنایی هێڵە گشتیەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەم، بەرنامەی كارەكانی وەزارەت لەماوەی 30 ڕۆژدا دابرێژن و پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی بكەن بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

هەر لەوكۆبونەوەیەدا، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، سبەینی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ دەربڕینی نیازپاكی سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا له چوارچێوەی دەستوور.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیران چەند بڕیارێكی لەبارەی دەوامی وەزیرەكان و خاوەن وەزیفه باڵاكان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و نەهێشتنی ڕۆتین و دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن لەناو داموودەزگاكانی حكومەت خستەڕوو، دواتر بە كۆی د ەنگ پەسەند كران .

دەقی بڕیارەكانی یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران:

یەكەم: سەرجەم وەزیرەكان و خاوه ن پۆستە باڵاكان دەبێت پابەند بن بە دەوامی فەرمی وەزارەتەكانیان لە دەستپێكی دەوامی رۆژانی یەكشەممەوە تا كۆتایی دەوامی فەرمی لە رۆژانی پێنجشەممە.

دووەم: سەرجەم فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم دەبێت پابەند بن بە كاتی دیاریكراوی دەوامی فەرمی و هیچ كەسێك بۆی نیە لە كاتی دەوامی فەرمیدا شوێنی كاركردنی خۆی بەجێ بهێڵیت یان كارێكی دیكەی دەرەوەی ئەركەكەی جێبەجێ بكات.

سێیەم: فەرمانبەران دەبێت پابەند بن بە پاراستنی نهێنی كارووباری فەرمانبەرییەتی و نابێت ئەو زانیارییانەی كە بە نهێنی پۆلێن دەكرێن، لە دەرەوەی رێكارە یاساییەكان ئاشكرا بكرێن.

چوارەم: هەموو وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت بە پێی یاسا ورێنماییەكانی دەستەی دەستپاكیی كوردستان، سەرجەم ماڵ و موڵكی خۆیان ئاشكرا بكەن.

پێنجەم: دەبێت رووتین لەداموودەزگانی حكومەتدا نەمێنێت وسەرجەم مامەڵەی هاووڵاتیان بە شێوەیەكی خێرا و وورد، لەلایەن فەرمانبەرانەوە جێبەجێ بكرێت. هەروەها وەڵامدانەوەی سكاڵاو و پرسیاری هاووڵاتیان بە شێوەیەكی خێرا و گونجاو، ئەركی داموودەزگاكانی حكومەتە و دەبێت وەڵامی روون و ئاشكرا بۆ مامەڵەی هاووڵاتیان هەبێت و هۆكاری هەردواكەوتنێك یا رەزامەندی نەدانێك روون و ئاشكرا بێت وپێویستە رێز لە هاوڵاتیان بگیرێت لە داموودەزگاكانی حكومەتدا.

شەشەم: دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن، لەناو دامودەزگاكانی حكومەتدا هەستی پێدەكرێت، بۆیە بنبڕ كردنی ئەم دیاردەیە دەبێتە یەكێك لەكارە لەپێشینەكانی وەزیر و بەرپرسە باڵاكانی حكومەتی هەرێم و ئەم بابەتە بە هیچ شیوەیەك چاوپۆشی لێ ناكرێت و سەرپێچیكاران بە تووندی سزا دەدرێن.

ئابوری

هەوڵی خستنەوەكاری دراوی ئاسنی عیراقی دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی ئابوری عیراقی، باس لە لێدوانەكانی لیژنەی دارایی پەڕلەمان دەكات سەبارەت بە هەوڵی حكومەتی عیراقی بۆ بەگەڕخستنەوەی دراوە كانزاییەكان و ئەو هەوڵە بە نەرێنی وەسف دەكات.

سادق مەشات، ئەندامی ئەنجوومەنی ئابوری عیراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “هەنگاونانی عیراق لەئێستادا بۆ بەگەڕخستنەوەی دراوە كانزاییەكان نەرێنییە، چونكە پەرەسەندنە داراییەكان لە زۆربەی وڵاتاندا ڕوو لە دراوە ئەلیكترۆنییەكانە، مامەڵەكردنیش لە عیراق لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕەواجێكی باشی پەیدا كردووە”.

بە وتەی سادق مەشات، “باشتر بوو دەوڵەت بەشێوەیەكی گشتی كاری بۆ كەمكردنەوەی مامەڵەكردن بە دراوەكان بكردایە و بەكاربەری عیراقی هانبدایە پەنا بۆ لایەنی ئەلیكترۆنی ببات، چونكە ڕێوشوێنێكی لەو جۆرە بارگرانی دەوڵەت سوكتر دەكات لەڕووی لێدانی سكەی دراوی ئاسن و لەچاپدانی دراوی كاغەز”.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی ئابوری عیراق، جەختی لەسەر گرنگی كاركردن بە دراوی ئەلیكترۆنی كردۆتەوە لەبری گەڕانەوە بۆ دراوی كانزایی و دەڵێت: “دراوی ئەلیكترۆنی دەكرێت جۆرە دراوە بچوكەكانی لەخۆبگرێت لە یەك فلسەوە تا یەك دینار”.

سادق مشات پێشبینی دەكات، لەماوەی 30 ساڵی داهاتوودا بەهۆی زۆری بەكارهێنانی دراوی ئەلیكترۆنی، دراوی كاغەز نەمێنێت.

لە 19ی ئەم مانگەدا، لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاندبوو، بۆ مەبەستی بەهێزكردنی ئابوری عیراق، حكومەت ڕووی لەوەیە كار بە دراوە كانزاییەكان بكات و سفرەكان بسڕێتەوە لەسەر دراوە كاغەزەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق وەڵامی هاوتاكردنی موچەی كەسوكاری شەهیدانی دایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵدرا موچەی كەسوكاری شەهیدانی هەرێمی كوردستان هاوتابكرێت لەگەڵ موچەی كەسوكاری شەهیدانی عیراق، بەڵام حكومەتی عیراق بە چەند مەرجێكی قورس ڕازی بووە.

هەدار بارزانی، ئەندامی لیژنەی شەهیدانی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی عیراق بە چەند پێشنیازێك وەڵامی داوەتەوە، لەوانە وەزارەتێك دروستبكرێت و كار لەسەر كۆكردنەوەی تەواوی شەهیدانی عیراق بكات، بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

وتیشی”پێشنیازەكە كاری زۆری دەوێت، دەبێت لە پەڕلەمان پەسەند بكرێت و دواتر كار لەسەر هاوتاكردنی موچەی كەسوكاری شەهیدان بكرێت”.

وەڵامەكەی حكومەتی عیراق لەكاتێكدایە كە پێشتر چەند بەرپرسێكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، عیراق ڕازی بووە كە موچەی كەسوكاری شەهیدانی هەرێمی كوردستان هاوتای كەسوكاری شەهیدان لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی عیراق بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كار بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراوی ئێرانی دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران پڕۆژەیەكی بۆ لابردنی 4 سفری دراوی وڵاتەكەی دایە پەڕلەمانی ئێران.

ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران پڕۆژە یاسایەكی بۆ پەڕلەمانی وڵاتەكەی ناردووە سەبارەت بە لابردنی 4 سفری سەر دراوی ئێران.

ئاژانسەكە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هۆكاری ناردنی پڕۆژەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەهای دراوی ئێرانی دابەزیوە، ئەویش بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی لەلایەن ئەمریكاوە خراوەتە سەر ئەو وڵاتە و هاوكات هاتنە دەرەوەی ئەمریكایە لە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی.

ئاشكراشیدەكات، گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بە تەواوەتی بەهای تمەنی ئێرانی هێناوەتە خوارەوە و ڕووبەڕووی داڕوخانی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان