ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەوێنە؛ دوای نزیكەی 2 هەفتە كۆتایی بە دووكەڵەكەی سلێمانی هێنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای نزیكەی 2 هەفتە لە دروست بوونی دووكەڵێكی زۆر لە ناوچەی تانجەرۆ، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە كۆتایی بە دووكەڵەكە هێنرا.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە دووكەڵێكی زۆر لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی دروست بوو، كە مەترسییەكی زۆری بۆ سەر ژینگە و تەندروستی هاووڵاتیان دروست كرد و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش ڕایانگەیاند، كە بەهۆی سووتانی پاشماوەی پلاستیكی بەقوڵایی 10 مەتر لەژێر خاكەوە ئەو دووكەڵە دروست بووە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تیمەكانی بە‌شی خزمە‌تگوزاری ئە‌مڕۆ ١٤-٧-٢٠١٩ بە‌ھاوكاری كۆمپانیاكانی كۆكردنە‌وە‌ی خۆڵ و خاشاك توانیان كۆتای بە‌و دووكە‌ڵە‌ بهینن، كە‌ چە‌ند ڕۆژیك بوو ناوچەكە‌ی گرتبووەوە.

بەردەوام بوونی ئەو دووكەڵە و مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان ناڕەزایی زۆری لای هاووڵاتیان و ڕێكخراوەكانی ژینگە لێكەوتەوە و هەوڵەكانیش بۆ كۆتایی هێنان بە دووكەڵەكە بەردەوام بوو.

ژینگە

كەشناسی هەرێم هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و شۆفێران دەربارەی دروست بوونی تەم و كەمبوونەوەی ئاستی بینین و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ بە ڕێژەی 90% پێشبینی دەكرێت ماوەی بینین بۆ كەمتر لە كیلۆمەترێك بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ لە هەوادا لە زۆربەی ناوچەكان بە ڕیژەی 90% پێشبینی دەكرێت ببێتە هۆی دروست بوونی تەم.

ڕاشیگەیاندووە، تەمەكەش ئەمشەو تا بەرەبەیان بەردەوامی دەبێت و بەهەمان هۆ ماوەی بینین بۆ كەمتر لە كلیۆمەترێك دەبێت.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە پارێزگای سلێمانی 2 كەس لەسەر ڕاوكردن دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی سروشت و ژینگە ئەركی سەرشانی هەمووانە، بەڵام هەندێك لە هاووڵاتیان بێ هەستكردن بە گیانی بەرپرسیارێتی و لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەست دەخەنە سروشت و ژینگە بە لەناوبردنی ئاژەڵ و باڵندە و بڕینی داری دارستانەكان دەیشێوێنن.

عەمید هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نیگەرانین لەوەی هەندێك لە هاووڵاتیان بێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەی كوردستان، بەڵام خۆشبەختانە بەهۆی ئەرك و ماندووبوون و شەونخونی ئەفسە رو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنكەكانمان توانراوە ڕێگریەكی زۆر باش لەو دیاردەیە بكرێت و سەرپێچیكارانیش ڕووبەڕوی یاسا بكرێنەوە.

وتیشی، “بۆ ئەو مەبەستە لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون بۆ سنوری گوندی (پەسكەندی) توانیان ٢ هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن، كە هەستابوون بە ڕاوكردنی ١٤ كۆتر و ٥ ڕیشۆڵە”.

ئاشكراشی كرد، كە دەستیان گرتووە بەسەر تاپڕێك و ١٢فیشەكی تاپڕ ٢ دوربین و سەرجەم كەل و پەلەكانیان، كە بۆ ڕاوكردن بەكاریانهێنابوو و پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

هێمن كمرخان، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین، كە لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان دا پێویستە هەمووان پابەندبن بەڕێنمایەكانی پۆلیسی دارستان .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، باران بارین بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوێكدا دەزگاكە نوسیویەتی، كە ڕۆژی یەك شەممە باران بارین بەردەوام دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت كە لە ناوچە شاخاوییەكاندا بەفر ببارێت.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی باران و بەفر ڕووی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان