جیهانی
پێرێز، زێدانی له (پلان B) ئاگادار کردۆتهوه، به نیو هێنده شوێنگرهوهی پۆگبا دهکڕن !

خهڵک سپۆرت
فلۆرنتینۆ پێریزی سهرۆکی یانهی ڕیاڵ مهدرید له مامهڵهی گواستنهوهی پۆل پۆگبا دهکشێتهوه، هۆکارهکهش بۆ خراپی ههڵوێستی یانهی مانچستهر یونایتد و لێپرسراوی کارهکانی دهگهڕێتهوه.
پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی لهزاری ئۆسکار گێرێرۆی ڕۆژنامهوانهوه بڵاویکردۆتهوه، لهدوو ڕۆژی ڕابردوودا و بۆ گواستنهوهی پۆگبا پهیوهندی فهرمی لهنێوان یانهکانی مانچستهر یونایتد و ڕیاڵ مهدرید بهستراوه، لهبهرامبهر داواکاری مهدریدیهکاندا، ئید ودواردی بهڕێوهبهری جێبهجێکاری شهیتانه سورهکان داوای بڕی ٢٠٠ ملیۆن یورۆی بهرامبهر تواناکانی پۆگبا کردووه، ئهوهش ئهو نرخهیه که پێرێز و هاوهڵانی ههرگیز ئامادهنین پێشکهشی بکهن.
سهرچاوهکه جهخت دهکاتهوه، ئیدارهی ڕیاڵ به داواکاریه داراییهکانی ڕایۆلای لێپرسراوی کاروباری یاریزانهکهش قایل نییه و له چهند ڕۆژی داهاتودا کۆتا ههوڵدهدهننرخی داواکراو بۆ بڕی ١٤٠ بۆ ١٥٠ ملیۆن کهم بکهنهوه، ئهگهر سهرکهوتوو بوو ئهوا بۆندهکهی ئیمزا دهکرێت و بهپێچهوانهشهوه ڕاستهوخۆ پلانی دووهم بهکاردهخرێت، ئهم ههنگاوانهش زینهدین زێدانی ڕاهێنهری لێ ئاگادارکراوهتهوه، چونکه تاکه کهسایهتیه له ڕیاڵ مهدرید که لهسهر گواستنهوهی هاونیشتیمانهکهی سوره.
“دۆن بالۆن” نوسیویهتی، پلانی دووهمی پێرێز بریتیه له کڕینی کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی لهیانهی تۆتنهامهوه بهبڕی ٨٠ بۆ ٩٠ ملیۆن یورۆ، که نێو هێندهی نرخی پۆگبایه و زۆرینهی ئهنجومهنی ئیدارهی یانه پێیان وایه له داهاتودا ئهم یاریزانه به خهسڵهته ناوازهکانی دهتوانێت جێگهی “لوکا مۆدریچ”ی تهمهن ٣٤ ساڵ پڕ بکاتهوه.
جیهانی
زێدان چووە ڕیزی ڕاهێنەرە ئەفسانەییەکانی ڕیاڵەوە و تەنها سێ ناوی لەبەردەمدا ماوە

خەڵک سپۆرت
زینەدین زێدانی فەرەنسی یاریی لەدوای یاریی مێژووی تاکە کەسی تۆمار دەکات و بەبردنەوەی لە یانەی ئیسپانیۆل توانی ڕاهێنەرێکی مێژوویی یانەی شاهانە لەڕووی ڕیکۆردەکانەوە تێپەڕبکات.
ئەمڕۆ یانەی شاهانەی مەدرید لەیاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداری ئیسپانیۆلی کەتەلۆنی کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنیان بەدەست هێنا، زینەدین زێدانی ڕاهێنەری شاهانە لەسەر ئاستی تاکە کەسی توانی یاریی ژمارە ١٢٢ وەک ڕاهێنەری یانەکە ئەنجام بدات کە لەو ماوەیەدا ٨٢ بردنەوە و ٢٤ یەکسانبوون و ١٥ دۆڕاندنی تۆمار کردووە، هەروەها پێکهاتەکانی بەگشتی ٣٠٩ گۆڵیان تۆمار کردووە و ١٢٦ گۆڵیان لەسەر تۆمار کردووە.
بەم ڕیکۆردەوە “زیزۆ” توانی ڕیکۆردەکانی لویس مۆلۆنی ئەفسانەی ڕاهێنەرانی مێرەنگی یەکسان بکاتەوە کە لەسەردەمی خۆیدا لەهەمان ژمارەی یارییدا ٧٤ بردنەوە و ٢ یەکسانبوون و ١٢ دۆڕاندنی تۆمار کردووە.
لەمێژووی “لۆس بلانکۆس”ی مەدریدیدا تەنها سێ ڕاهێنەر زیاتر لە زێدان ئەرکی ڕاهێنانی پێکهاتەی شاهانەیان لەئەستۆ بووە، پێکهاتوون لە: لیۆ بینهاکەر ١٣٩ یاریی، ڤیسینتی دێل بۆسکی ١٥٣ یاریی، هەروەها میگێل مونۆزی ئەفسانەیی کە لە ٤٢٤ یارییدا ڕاهێنەری یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بووە و مەحاڵە ڕاهێنەرێک بتوانێت هەمان ڕێژە تۆمار بکاتەوە.
جیهانی
لەبەر پێنج هۆکار، ئەگەر ئارسیناڵ ئەنچلۆتی بکڕێت دەگەڕێتەوە لوتکە

کارگێڕی یانەی ئارسیناڵ ماوەیەکە ئونای ئیمیری ڕاهێنەریان دوورخستۆتەوە و لەجێگەی لیۆنبێرگ بەشێوەی کاتیی دەستبەکار بووە، شارەزایان پێیان وایە کارلۆ ئەنچلۆتی باشترین هەڵبژاردەیە لەبەردەم کاربەدەستانی یانە ئینگلیزیەکەدا.
ئەنچلۆتی تەمەن (٦٠) ساڵ وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی ناپۆلی پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی ئیتاڵیای دەستەبەر کرد، بەڵام لەم وەرزەدا بەهۆی کێشە کارگێڕیەکان و تێکچوونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیدارەی ناپۆلی کەوتۆتە بارودۆخێکی ناهەموارەوە و تائێستا لەپلەی حەوتەمی ڕیزبەندیدان و لەکۆی (١٤) یاریی تەنها پێنج بردنەوەیان تۆمار کردووە.
لەلایەکی ترەوە یانەی ئارسیناڵ لەململانێکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ی “پریمەرلیگ” لە ئاستێکی مامناوەنددا بوون و لەکۆی (١٤) یاریی تەنها چوار بردنەوەیان بەدەستهێناوە و لەپلەی نۆیەمدان، ئەگەریش هەیە لەحاڵی بەردەوامبوونی ئەنجامە خراپەکاندا دووچاری قەیرانی قوڵتربن.
ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، لەنێو سەرجەم ڕاهێنەرانی جیهاندا کارلۆ ئەنچلۆتی لەبەر (پێنج هۆکار) شایستەترینە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری تۆپچیەکانی شاری لەندەن، هۆکارەکانیش بریتین لە:
- شارەزایی لە پریمەرلیگدا هەیە و لە ساڵی ٢٠٠٩ وەک ڕاهێنەری چێڵسی جێگەی گوس هیدینگی هۆڵەندی گرتەوە، پلەی سێیەمی خولەکەی بەدەستهێنا، دواتر نازناوی خولی ناوخۆ و “فا کاپ”ی کۆکردەوە، کاتێک ماڵئاوایی لە بلوزی لەندەن کرد ڕێژەی بردنەوەکانی لەڕیزبەندی ڕاهێنەرانی خولەکەدا سێیەم بوو.
- براوەی نازناوەکانە، بەپێچەوانەی ئارسیناڵەوە کە (١٦) ساڵە هەگبەی نازناوەکانی بەتاڵە، مێژووی ئەنچلۆتی بۆ یانە ئینگلیزیەکە گونجاوە و بەوە ناسراوە کە لە چنینەوەی نازناوەکاندا شارەزایە و ١٢ خولی ناوخۆی لە چوار خولی جیاواز و سێ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی لەگەڵ میلان و ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێناوە.
- لە گەڕاندنەوەی ئاستی یاریزانان و هاندانی ئەستێرەکاندا بەتواناترینی بوارەکەی خۆیەتی، لەبارەیەوە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و کریستیانۆ و چەندینێکی تر ڕایانگەیاندووە، ئەگەر بارودۆخی نەخوازراو نەبوایە حەزیان بەوە بووە بۆ هەتا هەتایە لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرەدا کاربکەن.
- تاکتیکی دیاریکراوی نییە و لەگەڵ بارودۆخەکاندا گۆڕانکاری دەکات، بەپێچەوانەی ئونای ئیمیری ڕاهێنەری پێشوو کە تەنها بە یەک شێوازی هێرشبەری یاریی دەکرد و لەڕووی بەرگریەوە لاواز بوو، ئەنچلۆتی پاڵپشت بە پلانی (٤ – ٤ – ٢) یاریی دەکات و جۆری ئەو یاریزانانەی کاریان پێدەکات بەراورد بە یاریزانانی ئارسیناڵ زۆر گونجاوە.
- دەتوانێت کاریگەری لەسەر نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانە گەورەکان دروست بکات و یاریزانی گەورەتریش پەلکێشی ڕیزەکانی گانەرز بکات، لەپێشوودا ئەندازیاری کڕینی چەندینێکی وەک جەیمس ڕۆدریگێز و گاریس بەیل و تیاگۆ سیلڤا و لوکاس مۆرا و ڕۆناڵدینیۆ بووە.
جیهانی
خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولەکانی ئەوروپا (شەممە)

خەڵک سپۆرت
ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئینگلتەرا، فەرەنسا، ئیسپانیا) بەردەوامی بە ململانێکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ دەدەن و جەندین یاریی ئاگرین ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:
خولی ئینگلیزی
ئێڤەرتۆن – چێڵسی (٣:٣٠)
تۆتنهام – بێرنڵی (٦:٠٠)
واتفۆرد – کریستاڵ پاڵاس (٦:٠٠)
بۆرنماوس – لیڤەرپوڵ (٦:٠٠)
مانچستەر سیتی – مانچستەر یونایتد (٨:٣٠)
خولی ئیسپانیا
ڕیاڵ مەدرید – ئیسپانیۆل (٣:٠٠)
گرانادا – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس (٦:٠٠)
لیڤانتی – ڤالێنسیا (٨:٣٠)
بەرشلۆنە – ڕیاڵ مایۆرکا (١١:٠٠)
خولی ئیتاڵیا
ئاتالانتا – هیلاس ڤیرۆنا (٥:٠٠)
ئودینێزی – ناپۆلی (٨:٠٠)
لازیۆ – یوڤانتۆس (١٠:٤٥)
خولی ئەڵمانیا
دۆرتمۆند – فۆرتونا دوسڵدۆرف (٥:٣٠)
فرایبۆرگ – ڤۆلفسبۆرگ (٥:٣٠)
بوروسیا مونشنگلادباخ – بایرن میونشن (٥:٣٠)
ئاوگسبۆرگ – ماینز (٥:٣٠)
لایپزیگ – هۆفنهایم (٥:٣٠)
بایەرلیڤەرکوزن – شالکە (٨:٣٠)
خولی فەرەنسا
مۆنتیپیلێ – پاریس سانت جێرمان (٧:٣٠)
مۆناکۆ – ئەمیان (١٠:٠٠)
ستاد ڕین – ئینجێر (١٠:٠٠)
ستراسبۆرگ – تولوز (١٠:٠٠)
نیس – میتز (١٠:٠٠)