ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند ڕێگەیەکی سرووشتی بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی کوڵمێکی بەرز و جوان

خێزان

كوڵمی بەرز و خڕ یه‌كێكه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی جوانی له‌ ڕوخساردا، كۆمه‌ڵێك رێگاش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری كوڵمه‌كانت گه‌وره‌ ده‌ربخه‌یت:

 

-میكیاژ به‌كار بهێنه‌ له‌ رێگه‌ی لێدانی بۆدره‌ی دره‌وشاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كوڵمه‌كانت گه‌وره‌تر ده‌ربخات و بیاندره‌وشێنێته‌وه‌.

-رۆژانه‌ چه‌ند خوله‌كێك دابنێ بۆ وه‌رزشی یۆگا بۆ روخسارت، بۆنمونه‌ كوڵمه‌كانت به‌ ده‌ستت به‌رز بكه‌ره‌وه‌، یاخود بۆ چه‌ند خوله‌كێك پێبكه‌ینه‌.

-رۆژانه‌ 3 كه‌وچك كونجی بخۆ، دواتر له‌ ماوه‌ی مانگێكدا هه‌ست به‌ گۆڕانكاریه‌كه‌ی ده‌كه‌یت.

-كه‌وچكێك شمڵی بكه‌ره‌ ئاوه‌وه‌ تا ده‌بێت به‌ هه‌ویرێكی گونجاو، پاشان بیده‌ له‌ كوڵمه‌كانت و  بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی بشێله‌، پاشان ده‌توانیت بیشۆیته‌وه‌.

-چه‌ره‌سات و به‌تایبه‌تیش باده‌م زۆر بخۆ، چونكه‌ ئه‌و زه‌یته‌ی تێیدایه‌تی كوڵمه‌كانت گه‌وره‌ ده‌كات.

ریکلام

ماڵداری

زیپکە و پەڵەی ڕوخسارت هەمووی بەم ماسکە لابدە

خێزان

ئەمەی خوارەوە ماسکێکی سروشتی کاریگەرە بۆ پاککردنەوەی ڕووخسار و پێدانی پێستێکی جوان و گەشاوە:

 

پێداویستیەکان:

 

– پەتاتەیەک

– ١ کەوچک شیر

– ١ کەوچکەچا زەیتی بادام

 

پەتاتەکە بکوڵێنە و دواتر پاکی بکەو و بیشێلە و بیکە بە هەویرێک، پاشان شیر و زەیتەکەی تێبکە و تێکی وەربدە، دواتر بۆماوەی ٢٠ خولەک با بەڕووخسارتەوە بێت، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆرەوە، هەفتانە ٢ بۆ ٣ جار دوبارەی بکەرەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

مێردەکەت کەمدووە و قسەت لەگەڵ ناکات، بەم جۆرە بیهێنەرە قسە

خێزان

هەندێک لە پیاوان بە تەبیعەت کەم قسەدەکەن و کەمدوون، بەڵام گەر تۆ حەزت بەوە نییە دەتوانیت بە تاکتیکی خۆت بیهێنیتە قسە:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ جۆری گوڵ و ڕووەک، کە زۆر پێویستە لەماڵەوە هەتبێت

خێزان

 لەوەرزی هاویندا، کە ئاو و هەوا لەبارە و دەرگاو پەنجەرەكان دەكەینەوە، بۆ ئەوەی سروشت ببینین و هەوایەکی خۆش هەڵمژین، بەڵام لەگەڵ ئەم کارەدا هەندێ‌ میوانی نەخوازراوی وەک مێرووەکان و مێش و مەگەز دێنە ژوورەوە.

ڕاستە دەتوانین زۆربەی كات دەرمانی دژە مێرووەکان بەكاربهێنین، بەڵام ناشکرێت بەهەموو ماڵەكەیدا بپڕێژێنین، بەتایبەت لە چێشتخانەو ژووری میوان، لە بری ئەوە دەتوانین چەند جۆرە گوڵ و ڕووەكێكی سروشتی لەناو ماڵدا دابنێین، کە هەم سوودی بۆ خواردن هەیەو هەم سودی  تەندروستی، ئەمانەی خوارەوە هەندێك لەو گوڵ و ڕووەكانەن:

 لاڤاندەر lavender

ئەم گوڵە كە بۆنێكی تیژی هەیە و وەك بۆنێكی كیمیای وایە بۆ مێروو مێش و مەگەز، هەرشوێنێك ئەمی لێبێت مێرووەكان لێی دوور دەكەونەوە و نزیك ئەو شوێنە ناكەون

 نەعنا

گەڵای نەعنا كە بۆنێكی خۆشی هەیە و سودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، بەڵام بۆنەكەی بۆ مێشوو مەگەز و مێرووەکان خۆش نییە و پێی بێزارن و لێی دوور دەكەونەوە، هەوڵ بدە هەمیشە لە باخچەی ماڵەكەتدا بیچێنیت.

پوتار Lemongrass

وەک لیمۆ وایەو مێرووەکان دوور دەخاتەوە، دەتوانیت

ئاوی لیمۆ و مۆم بكەیتە ناویەوە و لەماڵدا دای بنێیت.

 ڕێحانە

ڕێحانە، وەک خواردن و وەک چارەسەریش، یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکان، جگە لە تام و چێژەکەی، دوورخەرەوەیەکی باشی مەگەزەکانیشە.

ڕۆزماری

لەگەڵ بۆنە خۆشەكەی سودێكی زۆریشی هەیە و دوور خەرەوەیەكی باشی مێش و مەگەزەکانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان