سامسۆنگ لە بەغدا، ماڵی زیرەک دەکاتەوە



سامسۆنگ ماڵی زیرەک لە بەغدا دەکاتەوە بۆ نمایشکردنی ئامێرە پەیوەستکراوەکان لەناو بەرنامەی SmartThings.

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کردنەوەی ئەزموونی ماڵە زیرەکەکەی لەناو پێشانگاکەیدا کە دەکەوێتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق ڕاگەیاند، لەناو ناوچەی کەرادە، لە دەرەوەی چوارڕێیانی مەلەوانگەکە، بەرامبەر ئامادەیی ئیمام جەواد، کە ماڵە زیرەکەکە نوێترین ئەزموونی ئامێرەکان لەخۆدەگرێت کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە ڕێگەی بەرنامەی سامسۆنگ SmartThings ەوە پەیوەستکراونەتەوە، کە ئەزموونێکی نوێ و داهێنەرانە پێشکەش بە کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق دەکات.

ئەم بەشە نوێیە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک نوێنەری حکومەتی عێراق و میدیاکان و کەسایەتییە کاریگەرەکانی سۆشیال میدیا کرایەوە، ئەمە جگە لە کۆمەڵێک لە کڕیارە دیارەکانی کۆمپانیاکە، لە میانی چالاکیەکەدا، سامسۆنگ نوێترین تەکنەلۆژیای ماڵە زیرەکەکان و چەمکی “ئەزموونی ئامێرە پەیوەستکراوەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە”ی خستەڕوو، کە لە ڕێگەی بەرنامەی SmartThings کاری بۆ پەرەپێدانی کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی ماڵە زیرەکەکان لە بازاڕی عێراقدا بگونجێت.

جگە لەوەش پێشانگایەکی تایبەتی سامسۆنگ دیزاین کرا کە چەمکی “ئەزموونی ئامێرە پەیوەستکراوەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە” پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەزموونێکی کردەیی بە کڕیارانی عێراق بدرێت بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای سامسۆنگ، بەو پێیەی پێشانگاکە نوێترین داهێنانەکانی سامسۆنگ لەخۆدەگرێت لە تەکنەلۆژیاکان بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی ماڵی زیرەک.

لای خۆیەوە بەڕێز محەمەد ئەلعەبدوڵڵا، بەرپرسی بەبازاڕکردنی کۆمپانیاکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، سەرنجێکی لەسەر دەستپێکردنی ئەزموونی ماڵە زیرەکەکان دا و ڕایگەیاند ، “لە نزیکەوە لەگەڵ پسپۆڕانی کۆریای باشوور کارمان کردووە بۆ دڵنیابوون لەم تەکنەلۆژیایە کە دیزاین کراوە بۆ دابینکردنی پێداویستی و ئارەزووەکانی بازاڕی ناوخۆیی، وەک تەکنەلۆژیای SmartThings ئەگەری کۆنترۆڵکردنی ژینگەی ماڵەکەی و دەستکاریکردن یان خۆکارکردنی بەپێی پێویستییە جیاوازەکانی بە بەکارهێنەر دەبەخشێت، ئەم تەکنەلۆژیایە ڕێگەت پێدەدات هەموو ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە بەیەکەوە ببەستیتەوە، بۆ نموونە کۆنتڕۆڵکردن کەشوهەوای ژووری میوان لەکاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن بە دادانەوەی پەردەکان و کزکردنی گڵۆپەکان و دانانی پلەی گەرمی دڵخوازت، هەموو ئەمانە بە دوگمەیەک ڕوودەدەن، یەکێک جگە لە چەندین بژاردەی تری کۆنترۆڵ وەک دەستگەیشتن بە کۆمپیوتەرەکەت کە لە شوێنی کارەکەتە لەجێی خۆت لە ماڵەوە.
هەروەها بەڕێز محەمەد عەبدوڵڵا ئاماژەی پێدا کە:” کۆنترۆڵی ئامێرەکان لە ڕێگەی بەرنامەی SmartThings کە لە پلەی ستۆر بەردەستە ئەنجام دەدرێت، کە بەرنامەکە بۆ دانان و کۆنترۆڵکردنی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوەی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت، ئەمەش بەهۆی دابینکردنی بەرنامەی سامسۆنگ بە گشتی و بەردەستکردنی بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ کارکردن لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرەکان لەگەڵ ئەم سیستەمەدا دەگونجێت، و لە ڕێگەیەوە مرۆڤ دەتوانێت سیستەمێکی ماڵە زیرەکەکانی یەکگرتوو دروست بکات کە بەکاربەر پێی باشە.” عەبدوڵڵا زیادی کرد.
شایەنی باسە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای SmartThings لەلایەن سامسۆنگەوە وادەکات بەکارهێنەران ئاستی بەکارهێنانی ووزە بە بەردەوامی بزانن و دەستبەجێ شێوازی بەکاربردن بزانن، بەمەش بڕیاری گونجاو بگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی بەکاربردن، و بەدەستهێنانی زۆرترین بەکارهێنانی ووزە لەڕێگەی ئەو تایبەتمەندی پاشەکەوتکردنی ووزە لەلایەن سامسۆنگەوە.
لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای سامسۆنگ لەم دواییانەدا فرۆشگای ئۆنلاین “E-Store”ی خۆی خستە بازاڕەوە، کە لەلایەن کۆمپانیاکە پەرەی پێدراوە و بەڕێوەدەبرێت بۆ خزمەتکردنی بەکاربەران و کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق، کە بۆ ئاسانکاری دەستڕاگەیشتنی کڕیارانی سامسۆنگ لە بازاڕی عێراقدا دێت بۆ ئەو ئۆفەرە تایبەتانەی کە لە ڕێگەی فرۆشگاکەوە پێشکەش دەکرێت بۆ مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە و جوانکاریە جۆراوجۆرەکان و هەموو ئامێرە جۆراوجۆرەکانی ناوماڵ.
فرۆشگا نوێیەکە کراوەیە بۆ کڕیارانی سامسۆنگ کە دەکەوێتە ئەم شارانەی خوارەوە: بەغدا، کوت، قادیسیە، نەجەف، بابل، کەربەلا، دیالە، ڕەمادی، سەڵاح الدین. بڕیارە لە ماوەی چارەکی دووەمی ساڵی داهاتوودا فرۆشگاکە فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی زۆربەی شارەکانی عێراق بگرێتەوە. فرۆشگاکە چەندین ئۆفەری تایبەتی تێدا دەبێت و بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بەردەستە.

ژمارەیەك كۆچبەر خنكان
پێشت ژمارەیەك كۆچبەر خنكان
لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە کۆمپانیاکان ئاگاداردەکرێنەوە
دواتر لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە کۆمپانیاکان ئاگاداردەکرێنەوە
ەیوەندیدار