ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرهەم ساڵح و هەڤاڵ ئەبوبەكر لە بەغدا كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەغدا دەكات و لەلایەن ەرۆك كۆماری عیراقەوە لە كۆشكی كۆماری پێشوازی لێ‌ دەكرێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە 14ی تەمموز، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ كراوە لەسەر خزمەتگوزارییەكان و دۆخی كارگێڕی لە شاری سلێمانی و گرنگی زیادكردنی هەوڵەكان بۆ دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان”.

جەختیشكراوەتەوە، كە سەرۆك كۆمار و پارێزگاری سلێمانی بەدواداچوونیان كردووە بۆ ئەو پڕۆژانەی لە بەرژەوەندی دانیشتوانی سلێمانین.

عێراق

تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عیراق دەكەونەوەگەڕ

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەیوەندییەكانی حكومەتی فیدراڵ ڕایدەگەیەنێت، ڕەزامەندی لە لایەنە فەرمییەكانی تایبەت بە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وەرگرتووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی كورت كە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندییەكانی حكومەتی فیدراڵەوە بڵاوكراوەتەوە”وەزارەتی پەیوەندییەكان ڕەزامەندی لەلایەن لایەنە فەرمییەكانی تایبەت بە هەڵگرتنی پێوەندەكان بەسەر پێگە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی كۆتایی، وەرگرتووە”.

پێشتر حكومەتی عیراق لە لە 25ی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە، تا ئەمڕۆ كۆتوپێوەندی بەسەر پێگە كۆمەڵایەتییەكاندا سەپاندبوو، لەمڕۆشدا خزمەتگوزارییەكانی لەو باریەوە خستەوەگەڕ، لەگەڵ شاردنەوە و كارنەكردنی پێگە كۆمەڵایتییە سەرەكییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ناوی وەزیرە نوێیەكان ڕەوانەی پەرلەمان دەكات
حكومەتی عیراق گۆڕانكارییە وەزارییەكەی ڕادەگەیەنێت

خەلًك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی بەرپرس ڕایدەگەیەنێت، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، بەشێوەیەكی نیمچە كۆتایی ناوی وەزیرە نوێیەكانی بۆ گۆڕانكارییە وەزارییەكە هەڵبژاردووە، ئاماژە بە گەیشتنی ناوە نوێیەكانیش دەكات لە هەفتەی داهاتوودا بە پەرلەمان.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی بەرپرس بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە”عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، بەشێوەیەكی نیمچە كۆتایی ناوە نوێیەكانی بۆ گۆڕانكارییە وەزارییەكە هەڵبژاردووە و گۆڕانكارییەكانیش وەزارەتە گرنگ و سیادییەكان لەخۆدەگرێت، ناوە نوێیەكانیش لە هەفتەی داهاتوودا دەگەنە پەرلەمان، لەحاڵەتی دروستی سیڤییەكانیان سەبارەت بە یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەریی (ڕیشەكێشكردنی بەعس)، لەلایەن پەرلەمانەوە، پەسەند دەكرێن”.

بە وتەی سەرچاوەكە”پەرلەمانی عیراق لە شەممەی داهاتوودا، لای خۆیەوە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای نوێی هەڵبژارنەكان دەكات كە چەندان خاڵی گرنگ لەخۆدەگرێت”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

78 پەنابەری عیراقی گەڕانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە 78 پەنابەر لە توركیاوە گەڕاونەتەوە عیراق.

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو پەنابەرانە لەسەر خواستی خۆیان لە توركیاوە هاتوونەتەسەر سنووری عیراق و لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕاونەتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ئەو پەنابەرانە لە توركیا ژیاون و داوای هاوكاری گەڕانەوەیان كردووە و لە ڕێگەی نوسینگەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ئاسانكاریان بۆ كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان