ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چەند وێنەیەکی هاوسەرگیری جیاواز کە خەڵاتی جوانترین وێنەکانی وەرگرتووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وێنەیەکی هاوسەرگیری جیاوازە کە خەڵاتی جوانترین وێنەکانی وەرگرتووە:

 

کاتێک دواکەوتویت بۆ ئاهەنگەکەت

هاوسەرگیری لە هاویندا

 

وێنەیەکی ناوازە

ئەویش دەیەوێت وەک گەورەکان بکات

موزیک کارپێبکەن!

خۆت لە زوا نەدەیت

بوکەخان ڕزگار بکە!

ساتێکی جوان

هیچکات ئەم وێنەیە لەیاد ناکەن

ناوازەیە

پڕ لە هەستە!

باوکی بوکێ

خۆشەویستی

٧ کار کە پێویست ناکات کە لە ژێر ناوی عەشق و خۆشەویستیدا بۆ کەسی بکەیت

خێزان

کارێکی ئاساییە کە لەگەڵ خۆشەویستی ژیانت بەخشندەبیت و بێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچی لێبکەیت پێی ببەخشیت، بەڵام دەبێت بیرتبێت کە بۆئەوەش سنورێک هەیە تا ڕێزی کەسایەتی خۆت بهێڵیتەوە، ئەمەی خوارەوە ١١ کارە کە نابێت بۆ خۆشەویستەکەتی بکەیت:

 

-پێویستناکات ستایل و شێوازی خۆگۆڕینی دڵخوازی خۆت لەبەر کەسێکی دیکە بگۆڕیت، چونکە گەر لەبەر کەسێکی دیکە جۆرە جلێک لەبەر بکەیت  و خۆت باوەڕت پێنەبێت، هەمیشە هەست بە جۆرێک لە نائاسودەیی دەکەیت.

-ڕێگە بەوە مەدە لەگەڵ کەسانی دیکە بەراورد بکرێیت، چونکە تۆ ئەوەیت کە خۆت هەیت، بۆیە پێویستناکات بە قسەی (ئەو لە تۆ زیاتر پەیدا دەکات!) یاخود (ئەو لە تۆ باشتر چێشت لێدەنێت!) بێزار بکرێیت.

 

-گرنگە کە گۆڕانکاری لە کەسایەتی خۆتدابکەیت و هەڵسوکەوتە خراپەکانت واز لێبهێنیت، بەڵام نابێت ئەوە بە جۆرێک بێت کە تەنها تۆ قوربانی بیت و بەرامبەرەکەت هیچ گۆڕانێک لە خۆیدا نەکات.

 

-گاڵتە و پێکەنین لە پەیوەندیدا گرنگە، بەڵام نابێت هەموو کات بەناوی گاڵتەوە تەعلیق و گاڵتەپێکردنێک قبوڵ بکەیت کە پێتناخۆشە و بێڕێزی تیدایە.

 

-پەیوەندیەکەت نابێت وات لێبکات کە بەهۆی ئەو کەسەوە واز لە هاوڕێکانت و کەسە نزیکەکانت بهێنیت، چونکە ئەوە بە زیان دەشکێتەوە بۆت.

-وازهێنان لە حەزو خولیاکانی خۆت و قبوڵکردنی حەزەکانی بەرامبەرەکەت بەبێ ئەوەی خۆت دڵت بیخوازێت.

 

-وازهێنان لە خەونە گەورەکانی ژیانت تەنها لەبەر ئەوەی بەرامبەرەکت ئەو خەونەی تۆی ناوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

سێ خاڵی گرنگ کە وادەکات هەر کوڕێک لە بەر چاوی خۆشەویستەکەی بکەوێت!

خێزان

پیاوی خەونەكان لە كچێكەوە بۆ كچێكی تر دەگۆڕێت، ئەویش بەهۆی شێوازی بیركردنەوە، باری دارایی و ئاستی ڕۆشنبیری كەسەكەوە، بەڵام بە گشتی كچان هەندێك سیفات و تایبەتمەندی ناچێت بە دڵیاندا و هۆكاری سەرەكی ڕەتكردنەوەی كوڕانن:

-نا ڕۆشنبیر

-بە گشتی كوڕان وادەزانن تەنها شێوازی خۆگۆڕین و گیرفانیان بڕیاری كچان دەگۆڕێت بە ئەرێنی، لەكاتێكدا بەشێك لە كچان كەسایەتی و ئاستی ڕۆشنبیری دەكەنە پێوەری خۆشویستنی كوڕان.

-پەیوەندی پێشوو

-هەندێك لە كوڕان بە چەند قۆناغێكی ڕۆمانسی پێشوودا ڕۆیشتون و پەیوەندی زۆریان دروستكردووە، ئەوەیش هۆكارە هەندێكجار بۆ ڕەتكردنەوە، چونكە بەشێك لە كچان تەنانەت ئامادەنین لەگەڵ كوڕێكدا بژێن پێش ئەویش پەیوەندی سێكسی هەبوبێت.

-درۆكرد

-هەندێك لە كوڕان واهەست دەكەن كچان سادەن و بە درۆكردنی هەڵدەخەڵەتێن، بەڵام هەندێك لە كچان لەگەڵ یەكەم درۆكردندا كۆتایی بە پەیوەندییەكە دەهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٤ هەڵسوکەتی باو کە پیاوان ئەنجامی دەدەن و ژنان زۆریان پێناخۆشە

خێزان
كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسوكه‌وت هه‌یه‌ له‌ ژیانی هاوسه‌رگیریدا هه‌چه‌نده‌ زۆرجار پیاوان به‌ بێ مه‌به‌ست ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌بێته‌ هۆی توڕه‌بونی ژنان و زۆرجار وه‌ك ده‌وترێت له‌ توڕه‌یدا “شێت ده‌بن” كه‌ ئه‌وانیش:

-كاتێك ژنان به‌ پیاوه‌كانیان ده‌ڵێن با بچینه‌ ده‌ره‌وه‌، تاقه‌تیان نیه‌ یاخود زۆر به‌ نابه‌دڵی دڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام كه‌ هاوڕێكه‌یان ته‌له‌فونیان بۆ ده‌كات زۆر به‌ دڵخۆشیه‌وه‌ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌.

-هه‌ندێك كات پیاوان ده‌ستوه‌رده‌ده‌نه‌ كاروباره‌ ژنانه‌كانی ناو ماڵه‌وه‌و خۆیان زۆر شاره‌زاتر نیشان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ شێوازی دروستكردنی خواردن و دیكۆری ماڵدا.

-ئه‌م خاڵه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی خاڵی یه‌كه‌مه‌ به‌ڵام به‌ جۆرێكی جیاوازتر، كاتێك پیاو تاقه‌تی نیه‌ قسه‌ ڵه‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا بكات و كاتێكیش هاورێیه‌كی په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كات زۆر به‌ گه‌رمی و كه‌یفه‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و درێژه‌ی پێده‌دات.

-پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری هاوسه‌رگیری به‌كه‌سانی دیكه‌ له‌ به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كه‌یدا له‌ كاتێكدا خۆی له‌ ماڵه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نیه‌و ئه‌و كارانه‌ جێبه‌جێ ناكات.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان