ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حەشدی شەعبی هێزێكی تایبەت دروستدەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، كە هێزێكی تایبەت بۆ پاراستنی دەریاچەی حەمرین دروست دەكرێت بۆ دوورخستنەوەی مەترسی ئەمنی لەسەر ناوچەكانی دەوروبەری دەریاچەكە.

سادق حسێنی، ئەمڕۆ یەك شەممە بە میدیاكانی عیراقی وتووە”هێزەكە سەر بە حەشدی شەعبی دەبێت و مەبەستی دروستكردنی ئەو هێزەش پاراستنی ناوچەكانی دەوروبەری دەریاچەكەیە لە مەترسی ئەمنی”.

دەریاچەی حەمرین لە ساڵی 2014 دا، بەشێوەیەكی كاتی مەترسی كۆنتڕۆڵكردنی كەوتەسەر، بەتایبەتی داعش بەشێكی ناوچەكانی پارێزگای دیالەی كۆنتڕۆڵكرد.

عێراق

ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی عیراق تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی قەیرانی پەرلەمانی عیراق، توشبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت،  جەختیش لەسەر گرتنەبەری ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەكاتەوە بەر لە سازدانی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان.

عەباس علێوی ئەندامی شانەی قەیران لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان و ئەندامانی خێزانەكانیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەندێك لەوانەش بە بەركەوتەی تووشبوانی ڤایرۆسەكە دادەنرێن”.

بە وتەی علێوی”توشبوونی ئەندامانی پەرلەمان یان بەرپرسان ئاساییە، چونكە ڤایرۆسەكە كەس بەدەر ناكات و جیاوازیی لەنێوان بەرپرس و هاووڵاتیدا ناكات”.

ئەو ئەندامەی شانەی قەیرانی پەرلەمانی عیراق دەڵێت”پەرلەمان چەند ڕێكارێك بۆ خۆپاراستن و سەلامەتی تەندروستی دەگرێتەبەر، پێش سازدانی دانیشتنى‌ سبەینێ‌ چوار شەممە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سیڤی کاندیدانی حەوت وەزارەت دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق


 

خەڵک – بەشی هەواڵ

وابڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق، سیڤی کاندیدانی چەند وەزارەتێک بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ بڕیاردان لەسەریان.

بەدر زیاد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، سەر بەهاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ، که، ، ناو و زانیاریی کاندیدانی حەوت وەزیر بۆ كابینەکەی مستەفا کازمی بخرێنە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران، تا لەکۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوودا، بخرێنە دەنگدانەوە.

تا ئێستا هەریەکە لەوەزارەتەکانی بازرگانی، داد، کۆچ، دەرەوە، نەوت، رۆشنبیری، کشتوکاڵ لە کابینەکای کازمیدا پڕ نەکراونەتەوە.

ڕەوانەکردنی سیڤی ئەو ژمارە وەزیرە بۆ پڕکردنەوەی کابینەکەی کازمی لەکاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی عیراق وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق ئەمڕۆ بە سەردانێک لەپارێزگای کەرکوکە و لەگەڵ ژووری عەمەلیاتی شارەکە تاوتوێی ڕەوشی ئەمنی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مستەفا کازمی گەیشتە کەرکوک


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق گەیشتە شاری کەرکوک.

 

مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیدا بەفڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە شاری کەرکوک و لەگەڵ فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک کۆبۆوە.

 

لەپاش کۆبوونەوەکە مستەفا کازمی گەیشتە شوێنی ئۆپراسیۆنەکان، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت و ڕاستەوخۆ خۆی سەرپەرشتى بکات.

 

ماوەیەکە ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی ئۆپراسیۆنێکی فراوان بەمەبەستى ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و ئەو تاوانانەى لەماوەى ڕابردوودا ئەنجامدراون، ئەنجامبدرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان