ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شەقامێكی سەرەكی بەغدا كرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەكێك لە شەقامە سەرەكییەكانی بەغدا كرایەوە، كە لە ساڵی 2006ەوە داخراوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، كە پارێزگاری بەغدا ئەمڕۆ بە هاوكاری لیژنەی ئەمنی شەقامی مسمیان كردووەتەوە، كە لە ساڵی 2006ەوە داخراوە.

دوای دەستبەكاربوونی عادل عەبدولمەهدی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق، چەندین ڕێگای داخرابوو لە ناوچەی سەوز و شوێنەكانی دیكە بە ڕووی هاووڵاتیاندا كرایەوە.

کوردستان

بەوێنە؛ ڕۆژی شەهیدانی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

خەڵك ـ بەشی هەواڵ
بەئامادەبوونی كەسوكاری شەهیدان و لێپرسراوانی باڵای یەكێتی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی رۆژی شەهیدی یەكێتیی بەڕێوەچوو، لە زۆرێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێم-يش چەند چالاكیەكی تایبەت بە ڕۆژی شەهیدانی یەكێتی ئەنجامدرا.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 21-11-2019 لە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی تەلاری هونەر بە ئامادەبوونی كەسوكاری شەهیدان و بەرپرسانی باڵای یەكێتی یادی ڕۆژی شەهیدانی یەكێتی بەڕێوەچوو.

ڕاشیگەیاند، جگە لە مەراسیمەكەی شاری سلێمانی لە شارەكانی هەولێر و كەركوك و دهۆك و هەڵەبجە و زۆرێك لە شارۆچكەكانی هەرێم چەند چالاكیەكی تایبەت بەو یادەكراوەتەوە.

وێنەی ‏مەكتەبی شەهیدانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی نوێدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پاڤڵ تاڵەبانی بە بۆنەی رۆژی شەهیدانی یەكێتیەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت”یەكێتی بە دڵنیاییەوە ناكەوێت، بەڵكو هەمیشە لە گەشانەوەو نوێبوونەوەدا دەبێت”.

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێكی كورتەدا كە لەڕێی لە تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە “یەكێتییەك باڵاكەی بەخوێنی شەهیدەكانی بڵند بووبێت، ژیانی بە ئازارو خۆڕاگری زیندانییەكانی بەردەم پەتی سێدارەو ورەی پۆڵاینی پێشمەرگەكانی بەڕێكردبێت، لەهەناوی خەڵكەوە لە دایك بووبێت و رابەرەكەشی مام بووبێت، بە دڵنیاییەوە ناكەوێت، بەڵكو هەمیشە لە گەشانەوەو نوێبوونەوەدا دەبێت”.

تاڵەبانی لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت”لەرۆژی شەهیدی یەكێتییدا، پەیمانی درێژەپێدان بە ڕێبازی خوێنی شەهیدان و تەواوكردنی بەرنامەكەی مام جەلال دووپاتدەكەینەوە”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2019، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆنەیەكی بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی حزبەكەی لە شاری سلێمانی سازكرد و تێیدا ژمارەیەك لە بەرپرسانی یەكێتی پەیامی خۆیان خوێندەوە كە زۆربەیان جەختكردنەوە بوو لەسەر سازدانی كۆنگرە و خۆنوێكردنەوەی حزبەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ سێ مامۆستا لە سیتەك توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ وە سێ مامۆستای سەر بە پەروەردەكەیان توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون، یەكێك لە مامۆستاكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی كراوە .

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-11-2019 لە سەر ڕێگای شارەدێی سیتەك مامۆستا شانیا لە قوتابخانەی كانی ساردی بنەڕەتی لەگەڵ دوو مامۆستای هاوڕێی لەهەمان قوتابخانە توشی ڕووداوی هاتووچۆبوون.

ڕاشیگەیاندووە، دوو مامۆستاكە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە دەرچوون مامۆستا شانیاش لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لە ژێر چاودێری تەندروستیدایە .

وێنەی ‏بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان