ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی ئامادەكاری بۆ كۆنگرە تەواوكردووە


خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای یەكلایی كردنەوەی كاندیدەكانی كابینەی نوێ‌، یەكێتی ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرە دەكات.

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەفتەی پێشوو كۆبوونەوەیەكی فراوان بەڕێوەچووە و باس لە ئامادەكارییەكانی كۆنگرە و چەند بابەتێكی دیكە كراون.

وتیشی”زۆربەی ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی چوارەم تەواوكراون و میكانیزمی بەڕێوەچوونی كۆنگرەش دیاریكراوە و تەنها بڕیاری سیاسی ماوە بۆ دیاریكردنی وادەی بەستنی كۆنگرە”.

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆنگرەی یەكەمی لە كانوونی یەكەمی 1992 دا بەستووە و دووەمین كۆنگرەی 9 ساڵ دواتر بەستووە و دواین كۆنگرەشی لە ناوەڕاستی 2010دا بەستووە، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆنگرەی چوارەم دیاری نەكراوە.

کوردستان

تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چكابووەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تووشبووەكە دوای وەرگرتنی چارەسەری بە تەواوی كابووەتەوە و باری تەندروستی جێگیرە.

ڕوونیشیكردەوە كە ژمارەی ئەوانەی لە پەتاكە چاكبوونەتەوە گەیشتە شەش كەس.

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێری خۆشەویست

پێتان ڕادەگەیەنین کە ( ١ ) یەکێکیتر لە نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو.

کۆی گشتی چابوەکان گەیشتە ( ٦ ) شەش نەخۆش.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتییان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٣٠ مارسی ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تۆماركردنی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
نەخۆشخانەی پێنجوێن وەڵامی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی دەداتەوە سەبارەت بە تۆماكرنی حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە شارۆچكەكە.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای ڕاگەیاند و ڕوونیشیكردەوە كە یەكێك لە تووشبووەكان لە پێنجوێن بووە.

لە بەرامبەریشدا نەخۆشخانەی پێنجوێن ڕایگەیاند ئەو تووشبووە دوای گەڕانەویە لە ئێران گوازراوەتەوە بۆ كەرەنتینەی سلێمانی و بە هیچ شێوەیەك داخڵی پێنجوێن نەبووە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ هاوڵاتیانی پێنجوێنی خۆشەویست….
دوای ئەوەی هەواڵێک لە پەیجی بەڕێز وەزیری تەندرووستی بڵاو کراوەتەوە لەسەر بوونی حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پێنجوێن هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاووڵاتییە پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینەی سلێمانی.

پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لە کەرەنتینەو وەرگرتنی سامپڵ لێی…دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە…وە بە هیچ جۆرێک داخڵی پێنجوێن نەبوەو تێکەڵی هیچ کەسێک نەبوە.

بۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە تا ئەم ساتە لە سنوری پێنجوێن هیچ حاڵەتێکی تووش بوو تۆمار نەکراوە.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک..
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكراكرد.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لەشاری سلێمانی دەستنیشانكران، كە هەشت ئافرەت و شەش پیاون.

وەزارەتی تەندروستی ڕوونیشیكردووەتەوە، پێنج لە تووشبووان لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و ساگێز و سیتەك پێشتر گەشتیان كردووە، هەروەها حەوت لە تووشبووان لە دەربەندیخان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون، هەروەك دوو توشبووی نوێ لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نییە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان