ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەدواداچوون بۆ هەڵەی پرسیاری تاقیكردنەوە گشتییەكان دەكرێت

خەڵك-ئارام سەردار

لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپەڕلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات،
بەهۆی بوونی هەڵەی پرسیارەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و دوای بەدواداچوونەكانیان ڕاپۆرتێكیان بۆ وەزارەتی پەروەردە بەرزكردووەتەوە و داوای سزادانی ئەو كەسانە دەكەن كە بەرپرسن لەهەبوونی هەڵەی پرسیارەكان.

گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپەڕلەمانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لیژنەكەمان بەدواداچوونی بۆ بوونی هەڵەی پرسیارەكان لەتاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی كردووە و ڕاپۆرتێكیان لەبارەی داواكاری خوێندكاران و كەموكوڕی و هەڵەی پرسیارەكان بۆ وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بەرزكردووەتەوە.

دەشڵێت “تائێستا هیچ مامۆستایەك لەسەر بوونی هەڵەی پرسیارەكان سزا نەدراوە، بەڵام لەڕاپۆرتەكەمان داوای سزادانی ئەو كەسانە دەكەین كە بەرپرسن لەهەبوونی هەڵەی پرسیارەكان، چونكە كاریگەری لەسەر دەرئەنجامی خوێندكاران درووستكردووە، لەهەمان كاتدا ڕۆڵی مامۆستایانیش بەرز دەنرخێنین بەوەی بەردەوامیان بەپڕۆسەی پەروەردە و فێركردن داوە”.

ریکلام

کوردستان

سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

قائیمقامییەتی قەزای دوكان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو.

قائیمقامییەتی قەزای دوكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، د.محەمەد هەمەوەندی سەرۆكی تیمەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای دوكان و هاوكات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی تووشی كۆرۆنا بوو.

ئاشكراشیكرد، دوای دەركەوتنی چەند نیشانەیەك، ناوبراو پشكنین ئەنجام دەدات و ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، لە ئێستادا باری تەندروستی تاڕادەیەك جێگیرەو لە ماڵەوە ماوەتەوە و ڕێنماییە تەندروستییەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڤایرۆسە جێبەجێ دەكات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا (١٩٩٠) كەس لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاك بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ (٢٨٥٧) كەس چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری نیسان سەنی هاووڵاتییەك لەڕەگەزی ( مێ ) بەناوی ( نەزمیە ئەحمەد محەمەد ) لەدایكبووی 1971 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ڕوونیشیكردەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان