ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرنامەیەک بۆ کردن بە دوانی بەرنامەکانی دیکە و بەکارهێنانەوەیان

خێزان

بەرنامەی Dual Apps یەکێکە لە پێشکەوتووترین ئەپەکانی گوگڵ پلەی کە زیاتر لە یەک ملیۆن جار داگیراوە لە کۆگاکەدا، و قەبارەی نزیکی ٧ مێگابایتە و بەبێ ڕووت کار دەکات کاری ئەم بەرنامەیە بریتییە لەوەی ئەپەکانی مۆبایلەکەت بۆ لەبەر دەگرێتەوە و کە دەتوانیت بەکاریان بهێنیتەوە وەکوو سناپچات و مێسنجەر و ڤایبەر و هەر ئەپێکی دیکە.

Image result for Dual Apps

پاش دوو هێند کردنی ئەپەکانیش دەتوانیت وەکوو زیادکراوەیەک زیادی بکەیت بۆ سەر شاشەی مۆبایلەکەت تاوەکوو بە خێرایی دەستت بە ئەپە نوێکە بگات و وەکوو شێوەیەکی ئاسایی بەکاریبهێنیت بەبێ ئەوەی پچڕان و کێشە هەبێت لە بەکارهێنانیدا.

بۆ داگرتنی ئەپەکە کلیک لێرە بکە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سۆنی بە توانایەکی بەهێزترەوە دەگەڕێتەوە جیهانی مۆبایلە زیرەکەکان

خەڵک-

کۆمپانیای سۆنی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەک و بەپێی دواین زانیارییەکانی کۆمپانیاکە نیازی هەیە ٤ مۆبایلی نوێ ڕابگەیەنێت.

سێ مۆبایلیان ئاست نزم دەبێت و چوارەمیان مۆبایلی ئاست بەرز دەبێت بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 کە پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات.

هەروەها مۆبایلی سێیەمیان بە پڕۆسێسەری Snapdragon 735 دەبێت و ئەویش هەر پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات.

هاوێنەی مۆبایلەکان پێشبینی دەکرێـ ٤٨ مێگاپێکسڵ بێت و ئەوانی دیکەشی ١٢ و ١٦ و ٨، وا چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکان لە کۆنگرەی IFA لە بەرلین نمایش بکرێت.

کۆمپانیایەکی ئەلیکترۆنیە گرنگی دەدا بە بەرهەمهێنانی کامێرا و مۆبایل و یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان و کۆمپیوتەر، گرنگترینی بەرهەمهێنانی یاریە ئەلیکترۆنیەکان لەلایەن سۆنییەوە بەهەمهێنانی پلەی ستەیشن بوو، لە بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەریش سەرکەوتوو بە بەرهەمێنانی جۆری سۆنی ڤایۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ئەپ و یارییەکی ئەم هەفتەیە بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی

خەڵک-

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ئەپ و یاری گرنگن کە بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەی بوونەتە خۆڕایی و دەتوانن بە زووترین کات دایانبگرن، پێش ئەوەی ببنەوە بە پارە.

ئەپەکان:

  1. MyLog – Diary + Notes + Pocket – ئەپێکی زۆر باشە بۆ نووسینی تێبنییەکانی ڕۆژ.
  2. Site Checklist : Safety and Quality Inspections – بۆ نووسینی تێبینییە گرنگەکان لە بارەی ئەو بینایەی کە تۆ بنیاتی دەنێیت.
  3. MobilCAD 2d Pro – بۆ دروستکردنی نەخشەی 2D

یارییەکان

  1. Evertale
  2. Tap Town – Soul Event
  3. Cat town (Tap RPG) – Premium
  4. Defense of Fortune 2
  5. Shuriken Jump
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کاتی ڕاگەیاندن و زۆرترین زانیاری پێش وادەی بڵاوکردنەوەی iPhone SE 2

خەڵک-

بەپێی ڕێکەوت و زۆرترین زانیارییەکان بێت نزیکین لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی ئایفۆنێکی نوێوە کە ئەویش مۆبایلی iPhone SE 2 ـە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە.

دیزاینی مۆبایلەکە هاوشێوەی ئایفۆن ٨ دەبێت هەڵگری پڕۆسێسەری A13 Bionic ی دەبێت کە هەمان پڕۆسێسەری زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن ١١ یە.

هەڵگری ڕامێکە لە جۆری LPDDR4X و توانای 3GB دەبێت کە دەتوانرێت بەم تایبەتمەندییانەوە بخرێتە ڕیزی مۆبایلە فڵاگشیپەکانەوە.

مۆبایلەکە خاوەنی سیستەمی iOS 13 دەبێت هەر لە نێو پاکەتدا و خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ تیڤی پڵەس و ئەپڵ ئەڕکەیدی تێدا جێگیر کراوە و خاوەنی پەنجەمۆری ناسەرەوەی قوفڵی سەر شاشەیە بەپێی زانیارییەکانی بڵۆمبێرگ.

Image result for iPhone SE 2

نرخی مۆبایلەکە پێشبینی دەکرێت لە ٣٩٩ دۆلارەوە دەست پێ بکات بەپێی جیاوازی قەبارەی بیرگە و بە جۆرەکانی ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایت بەردەست دەبێت، و ئەمانەی سەرەوە هەمووی زانیاری پێشبینی کراون و تا کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە زانیارییەکان درووست و سەدا سەد نین و پێشبینی دەکرێت لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا مۆبایلەکە ڕابگەیەنرێت.

Related image

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان