ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بە ڤیدیۆ.. فەرەیدون عەبدولقادر: دەبوو كاك كۆسرەت باشتر بە مەكتەبی سیاسی بوتایە بۆ كاندید كردنم

خەڵك- بەشی هەواڵ

فەرەیدون عەبدولقادر، ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند، ئەو لەلایەن هەریەك لە كۆسرەت ڕەسوڵ و مەسعود بارزانییەوە پێی وتراوە بۆ ئەوەی ببێتە پارێزگاری كەركوك، بەڵام دواتر مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەشیمان بوونەتەوە”دەبوو كاك كۆسرەت باشتر بە مەكتەبی سیاسی بوتایە بۆ كاندیدكردنم”.

ناوبراو لە بەرنامەیەكدا لە كەناڵی ڕووداو باسی ئەوەی كرد، چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێیانوتووە، ئەگەر كۆسرەت ڕەسوڵ ئەوانی ئاگاداربكردایەتەوە، پشتیوانیان دەكرد.

وتیشی”هەموومان دەبێت پشتیوانی یەكێتی و پارتی بكەین، دوای ئەوەی لەسەر پارێزگاری كەركوك ڕێككەوتن”.

فەرەیدون عەبدولقادر، باسی لەوەشكرد، كەركوك ئێستا وەك حوكمی”عورفی” وایە و پارێزگار لەو دۆخەدا كاری گەورەی پێناكرێت.

کوردستان

شەپۆلی بەفر و باران بەردەوامە

خەڵك –بەشی هەواڵ

شەپۆلی بەفر و باران لە هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە.

شەوی ڕابردوو بەفری زیاتر لەناوچە كوێستانی و بەرزەكان باریوە و پلەكانی گەرما زیاتر دابەزیون و لە ناوچەكانی دیكەش باران باریوە.

بەپێی سەرچاوە كەشناسیییەكان لەدوای ئەم شەپۆلە، شەپۆلێكی دیكە لە كۆتایی هەفتە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەڕێوەیە و بەفر و بارانی زیاتر دەبارێت و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

74 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دامەزراندنی كۆماری كوردستاندا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ 74 ساڵ بەسەر دروست بوونی (كۆماری كوردستان) لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تێپەڕدەبێت و لەو ڕۆژەدا پێشەوا قازی محەمەد وەك سەرۆك كۆمار سوێندی یاسایی خوارد.

كۆماری كوردستان لە ٢ی ڕێبەندانی 2646ی كوردی، بەرامبەر بە 22/1/1946 لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر دەستی حزبی دیموكراتی كوردستان دامەزرێندرا و پێشەوا قازی محەمەد وەك سەرۆك كۆمار سوێندی یاسایی خوارد، دەوڵەتێكی كوردی كەمتەمەن بوو كە لە سەدەی بیستدا‌ و لە دوای كۆماری ئاگری-لە توركیا، دامەزرا.

پایتەختەكەی شاری‌ مهاباد بووە كە دەكەوێتە باكووری‌ ڕۆژئاوای‌ ئێران. دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێك بەناوی كوردستان، خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی كورد بوو، لە مانگی ئابی 1941 ڕاپەڕینێكی جەماوەریی كۆنتڕۆڵی‌ ناوچە كوردییەكانی لە دەستی حكومەتی ناوەندیی ئێران دەرهێنا.
لە شاری‌ مهاباد، كۆمیتەیەك لە كەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆك هۆزەكان دەسەڵاتی ناوچەكەیان گرتە دەست. پارتێكی سیاسی بەناوی كۆمەڵەی‌ ژیانەوەی كوردستان (ژێ كاف) دامەزرێنرا. قازی محەمەد، سەرۆكی بنەماڵەی‌ قازی، بە سكرتێریی پارتەكە هەڵبژێردرا. كۆمیتەكە بە سەركردایەتیی قازی محەمەد ناوچەكەیان بە لێهاتوویی‌ و سەركەوتنێكی بەرچاوەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ تا ڕووخانی كۆمار بەڕێوەبرد.

دامەزراندنی كۆمار

لە ئەیلولی‌ 1945 قازی محەمەد ‌و سەركردە كوردەكانی تر سەردانی تەورێزیان كرد بۆ ئەوەی‌ چاویان بە كونسوڵی‌ سۆڤیەت بكەوێت بۆ دەرباری‌ پشتگیریكردنی كۆمارێكی نوێ، لەوێشەوە ڕەوانەی باكۆ، ئازربایجانی سۆڤیەت، كران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموكراتی ئازربایجان لە ھەوڵی‌ ئەوەدایە كە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت.

لە 10ی‌ كانوونی یەكەمدا، پارتی دیموكراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای‌ ئازربایجانی رۆژهەڵات دا گرت كە پێشتر بەدەست سوپای‌ ئێرانەوە بوو. قازی محەمەد بڕیاریدا هاوشێوەی ئەوان ئەو كارە دووبارە بكاتەوە و لە 15ی‌ كانوونی یەكەمدا، كۆماری مەهابادی كوردیی دامەزرێنرا و لە 22ی‌ كانوونی دووەمی 1946 قازی محەمەد دامەزراندنی كۆماری كوردستانی راگەیاند.

ئامانجەكانی دامەزراندنی كۆماری كوردستان

1- زمانی كوردیی بكرێتە زمانی ڕاگەیاندن ‌و خوێندن ‌و بەڕێوەبردن
2- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ كوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت‌ و بابەتە كۆمەڵایەتییەكان
3- هەموو بەرپرسەكان لە خەڵكی ناوچەكە هەڵبژێردرێن
4- یەكێتی‌ و برایەتی لەگەڵ خەڵكی ئازربایجان
5- یاسایەك هەبێت كە بە یەكچەشن مامەڵە لەگەڵ كرێكار ‌و كەسایەتییە باڵاكاندا بكات

 

وەزیرەكانی كۆماری كوردستان
1- حاجی بابە شێخ / سەرۆك وەزیران
2- سەیفی قازی / وەزیری جەنگ
3- محەمەد ئەمین موعینی / وەزیری ناوخۆ
4- ئەحمەد ئیلاهی / وەزیری ئابووری
5- كەریمی ئەحمەدیان / وەزیری پۆست و تەلەگراف
6- مەنافی كەریمی / وەزیری فەرهەنگ
7- سەدیقی حەیدەری / وەزیری (تەبلیغات)
8- خەلیلی خوسرەو / وەزیری كار
9- حاجی مەستەفای داودی / وەزیری بازرگانی
10- مەحمودی وەلی زادە / وەزیری كشتوكاڵ
11- ئیسماعیلی ئێلخانی زادە / وەزیری ڕێگاوبان
12- سەیید محەمەدی ئەیوبیان / وەزیری (بیهداری)
13- عەبدولڕەحمانی ئێلخانی زادە / وەزیری (موشاویر)
14- مەلا حوسێنی مەجدی / وەزیری داد

كۆتایی كۆمارەكە

لە 26ی ئازاری‌ 1947 بەهۆی‌ گوشاری‌ هێزە ڕۆژئاواییەكان بەتایبەتی (ئەمریكا) سۆڤیەت پەیمانی بە حكومەتی ئێراندا كە لە باكوری ئێران دەكشێتەوە، لە مانگی حوزەیراندا، ئێران دەستیگرتەوە بەسەر ئازربایجاندا. ئەوە بووە هۆی‌ دابڕانی كۆماری كوردستان لە سۆڤیەت و دواجار بووە هۆی‌ داڕمانی. لەم خاڵەدا، پشتگیرییەكان بۆ قازی محەمەد لە كەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتی لە نێوان هۆزە كوردەكاندا كە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەكرد. بەرهەم ‌و سەرچاوەی‌ داراییان نەما‌و شێوازی ژیانیان بەهۆی‌ دابڕانەكەوە بەرەو سەختی چوو، یارمەتی دارایی‌ و سەربازی لە سۆڤیەتەوە نەما‌ و هۆزەكان هیچ هۆكارێكیان بۆ پشتگیریكردنی قازی محەمەد نەدەبینییەوە. زۆرێك لە هۆزەكان قازییان بەجێ‌ دەهێشت.

لە 5ی‌ كانوونی یەكەم، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان ڕاگەیاند كە ڕێ لە ھەر پەلامارێكی سوپای‌ ئێران دەگرن كە بكرێتە سەر ناوچەكە. لە 15ی كانوونی یەكەم، سوپای‌ ئێران هاتە ناوچەكە‌ و دەستی بەسەر مهاباددا گرت. لەگەڵ هاتنیان، چاپخانەی كوردییان داخست، فێركردنیان بە زمانی كوردی قەدەغە كرد، هەر كتێبێكی كوردییان بدۆزیبایەوە دەیانسوتاند. دواجار لە 31ی‌ ئازاری‌ 1947 قازی‌ محەمەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران، لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مهاباد لە سێدارە درا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داڤۆس.. سەرۆكی هەرێم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە پەراوێزی بەشداریكردنیدا لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 21/1/2020 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئان لیند وەزیری دەرەوەی سوید كۆبووەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی پشتگیریی سویدی بۆ هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و هاوكارییە مرۆییەكانی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێم كرد و خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سوید دووپات كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و سوید، دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و چۆنیەتیی هاوكاریكردنیان، خۆپیشاندانەكان و دوایین پێشهاتەكانی عیراق و ناوچەكە بەگشتی، گرنگیی هەوڵی هەمەلایەنە بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكان، مەترسییەكانی تیرۆر و پێویستیی بەردەوامیی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، تاووتوێ كران.

لای خۆیەوە ئان لیند وەزیری دەرەوەی سوید سوپاس و پێزانینی وڵاتەكەی بۆ ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تێكشكاندنی داعش و لە پاراستنی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و داڵدەدان و هاوكاریكردنی ئاوارە و پەنابەران دەربڕی.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان