ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(یونایتد نرخی خه‌یاڵی داواکردووه‌) و ڕیاڵ مه‌درید شه‌ش یاریزان ده‌کات به‌ قوربانی “بۆنده‌ گه‌وره‌که‌” !

خه‌ڵک سپۆرت

نوێنه‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ داواکراوه‌کانی زێدان، له‌هه‌مان کاتدا ڕێژه‌ی یاریزانه‌ فرۆشراوه‌کان به‌رزده‌که‌نه‌وه‌ له‌پێناو ئیمزاکردنی بۆنده‌ گه‌وره‌ چاوه‌روانکراوه‌که‌دا.

ڕۆژنامه‌ی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه‌، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئیداره‌ی مێره‌نگی به‌ فرۆشتنی ڕائول دی تۆماس، تیۆ هێرناندێز، مارکۆس لۆرێنتی، کۆڤاسیچ، ئۆدیگارد، بڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆی به‌ده‌ستهێناوه‌، که‌ ئه‌وه‌ش نیوه‌ هێنده‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌کات له‌ گوساتنه‌وه‌ی هازارد، مێندی، یوڤیچ، میلیتاو، ڕۆدریگۆ به‌کارخراوه‌ (٣٠٠ ملیۆن زیاتریان خه‌رجکردووه‌).

سه‌رچاوه‌که‌ دووپاتی کردۆته‌وه‌، گواستنه‌وه‌کانی یانه‌ی شاهانه‌ له‌م سنوره‌دا ناوه‌ستێته‌وه‌، به‌ڵکو هه‌له‌کانیان بۆ کڕینی پۆل پۆگبا که‌ به‌ “بۆنده‌ گه‌وره‌که‌” ناوده‌برێت به‌رده‌وام ده‌بێت تا کۆتا ساتی میریکاتۆی هاوینه‌، چونکه‌ ئه‌م یاریزانه‌ داواکراوێکی سه‌ره‌کی زینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ره‌ و ئیداره‌ی یونایتد داوای بڕی ١٨٠ ملیۆن پاوه‌ند ده‌که‌ن.

پۆگبا بری گواستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یونایتده‌وه‌ به‌ ١٨٠ ملیۆن پاوه‌ند خه‌مڵێنراوه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ نرخه‌که‌ بۆ ١٥٠ ملیۆن که‌م بکرێته‌وه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ پێرێز و هاوه‌ڵانی ده‌رگای گواستنه‌وه‌یان بۆ شه‌ش یاریزانی یه‌ده‌گی پێکهاته‌که‌یان کردۆته‌وه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی نرخی ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که‌ و که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان جه‌رجیات و داهات.

ئه‌و یاریزانانه‌ش که‌ داوایان لێکراوه‌ یانه‌ی نوێ بۆخۆیان بدۆزنه‌وه‌، گاریس به‌یل، ئیسکۆ، جه‌یمس ڕۆدریگێز، کیلۆر ناڤاس، لوکاس ڤاسکێز، ماریانۆ دیاز بوون و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت نرخی گواستنه‌وه‌یان بگاته‌ زیاتر له‌ ٢٥٠ ملیۆن یورۆ، ئه‌وه‌ش به‌نسبه‌ت شاهانه‌کانی مه‌دریده‌وه‌‌ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌ داراییه‌کان نرخێکی گونجاوه‌.

جیهانی

گرنگترین ئه‌و یارییانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێن (شه‌ممه‌)

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ خولی ئیتاڵیا ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌ و ململانێی خوله‌ گه‌وره‌کانی تری ئه‌وروپاش هاوشێوه‌ی هه‌فته‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وامی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش گرنگترین ئه‌و ڕووبه‌ڕوبونه‌وانه‌ن که‌ ئه‌نجام ده‌درێن:

خولی ئینگلیزی (هه‌فته‌ی ٣)

نۆریچ سیتی – چێڵسی (٢:٣٠)

مانچسته‌ر یونایتد – کریستاڵ پاڵاس (٥:٠٠)

واتفۆرد – وێستهام (٥:٠٠)

وڵڤه‌رهامبتۆن – بێرنڵی (٥:٠٠)

برایتۆن – ساوزهامبتۆن (٥:٠٠)

شیفیڵد یونایتد – لیسته‌ر سیتی (٥:٠٠)

لیڤه‌رپوڵ – ئارسیناڵ (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هه‌فته‌ی ٢)

ئۆساسۆنا – ئیبار (٦:٠٠)

ڕیاڵ مه‌درید – ڤه‌له‌د وه‌لید (٨:٠٠)

سێلتا ڤیگۆ – ڤالێنسیا (١٠:٠٠)

خیتافێ – ئه‌تله‌تیک بلباو (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هه‌فته‌ی ١)

پارما – یوڤانتۆس (٧:٠٠)

فیورنتینا – ناپۆلی (٩:٤٥)

خولی ئه‌ڵمانیا (هه‌فته‌ی ٢)

ماینز – بوروسیا مونشنگلادباخ (٤:٣٠)

هۆفینهایم – ڤێرده‌ربریمه‌ن (٤:٣٠)

پادێربۆرن – فرایبۆرگ (٤:٣٠)

فۆرتونا دوسڵدۆرف – بایه‌رلیڤه‌رکوزن (٤:٣٠)

ئاوگسبۆرگ – یونایۆن به‌رلین (٤:٣٠)

شالکه‌ – بایرن میونشن (٧:٣٠)

خولی فه‌ره‌نسا (هه‌فته‌ی ٣)

ستاد بریست – ستاد ڕیمس (٩:٠٠)

ئه‌میان – نانت (٩:٠٠)

ئینجێر – میتز (٩:٠٠)

دیجۆن – بۆردۆ (٩:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بایرن میونشن به‌ کڕینی کۆتینیۆ هه‌وادارانی به‌خه‌به‌رهێنا و به‌رهه‌مه‌که‌ی (١٠٠ ملیۆن) لایک بوو !

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی بایرن میونشن له‌داهاتوودا سودی وه‌رزشیی له‌ گواستنه‌وه‌ی فیلیپی کۆتینیۆی به‌رازیلی وه‌رده‌گرێت و به‌ر له‌و واده‌یه‌ش له‌ڕووی دارایی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ سودی زیاتری به‌ده‌ستهێناوه‌.

یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ ناوداره‌که‌ی ئه‌وروپا له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تویته‌ر و فه‌یسبوک و ئینستاگرامه‌وه‌ هاشتاگی (به‌خێربێیت کۆتینیۆ)ی کردووه‌، له‌هه‌رسێ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ زیاتر له‌ ١٠٠ ملیۆن لایک و ٣٠٠ هه‌زار کۆمێنتی بۆ هاتووه‌، ئه‌وه‌ش جگه‌ له‌ ڕووه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و به‌خه‌به‌رهێنانه‌وه‌ی هانده‌رانی یانه له‌سه‌رجه‌م جیهان‌، سودی دارایشی ده‌بێت.

له‌ڕووی وه‌رزشییه‌وه‌ گواستنه‌وه‌ی کۆتینیۆ هاوشێوه‌ی ڕووه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ به‌هێز بووه‌، به‌وپێیه‌ی له‌ یه‌که‌م یه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌ستێره‌که‌ی سیلیساو به‌درێسی باڤارییه‌وه‌ زیاتر له‌ ١٥٠٠ هانده‌ر له‌ یاریگای مه‌شقه‌کان ئاماده‌بوون، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ماوه‌ی (١٠) ساڵ زیاتره‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و به‌تایبه‌ت له‌یانه‌ی بایرن میونشن تۆمار نه‌کراوه‌.

له‌ڕووی بازرگانیشه‌وه‌، ئیداره‌ی یانه‌ هۆلیودیه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا به‌فه‌رمی ئاشکرای کردووه‌ که‌ درێسی “کۆتی ١٠” له‌سه‌رجه‌م کۆگاکانی ئه‌دیداس له‌مه‌ودوا بوونی ده‌بێت و هه‌ز‌اران هانده‌ر خۆیان ناونوس کردووه‌ تا یه‌که‌مین کڕیاری درێسه‌کان بن، ئه‌وه‌ش ئیداره‌ی ئۆلی هۆنێس و کارڵ هاینز ڕۆمه‌نیگه‌ ده‌هێنێته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌ پێویسته‌ هاوینی داهاتوو گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌که‌ له‌ خواستنه‌وه‌ بکه‌ن به‌ هه‌میشه‌یی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئیل شیرینگیتۆ: بارسا له‌ کڕینی نایمار بێهیوا بووه‌ و بۆندی (سێ به‌ یه‌ک)ی ڕیاڵیش ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی فه‌ره‌نسی سوره‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی بڕی ٢٢٢ ملیۆن یورۆ له‌ گواستنه‌وه‌ی نایمار دا سیلڤای به‌رازیلی و به‌ که‌متر له‌و نرخه‌ قایل نابێت، ئه‌وه‌ش هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ی بێهیوا کردووه‌.

ڕۆژنامه‌وانانی ئیسپانیا له‌ به‌رنامه‌ی “ئیل شیرینگیتۆ” تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی نایمار له‌ پاریسه‌وه‌ بۆ ئیسپانیا ئاماژه‌یان به‌چه‌ند زانیارییه‌ک کردووه‌ که‌ هه‌رگیز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌مسه‌ری کڕیار نییه‌.

به‌پێی زانیارییه‌کان، ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی نایمار به‌شێوه‌ی خواستن و پێشکه‌شکردنی ١٨٠ ملیۆن یورۆ له‌ هاوینی داهاتوو به‌ته‌واوی شکستیان هێناوه‌، به‌ڵکو له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی یانه‌ی پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ پشتگوێخراون و بۆنده‌ پێشکه‌شکراوه‌که‌ش به‌ گاڵته‌جاڕی وه‌سف کراوه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌هێزه‌وه‌ هاتۆته‌ نێو هاوکێشه‌که‌ و ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ بڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ و گاریس به‌یل و جه‌یمس ڕۆدریگێز و کیلۆر ناڤاس به‌ یه‌ک پاکێج به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌که‌ پێشکه‌ش بکه‌ن، کۆی گشتی نرخی ئه‌و یاریزانانه‌ش له‌گه‌ڵ بڕه‌ پاره‌ی پێشکه‌شکراو زیاتر له‌ (٢٠٠ ملیۆن) ده‌کات، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ ناسڕ خلێفی و هاوه‌ڵانی ئه‌و ئۆفه‌ره‌شیان قبوڵ نه‌کردووه‌ و ته‌نها و ته‌نها ئاماده‌بوون له‌حاڵه‌تی پێشکه‌شکردنی بڕی ٢٢٢ ملیۆندا ڕه‌زامه‌ندی نیشان بده‌ن.

⚡️⚡️"Si NEYMAR NO dice públicamente que QUIERE ir al BARÇA, NO LE QUIERO". Quim Domènech 'ESTALLA' en #ElChiringuitoDeMega

Posted by El Chiringuito TV on Wednesday, August 21, 2019

سه‌رچاوه‌ ئیسپانیه‌کان پێیان وایه‌ ئیداره‌ی بارسا به‌ته‌واوی له‌م که‌یسه‌دا کۆڵیداوه‌، به‌ڵام یانه‌ی شاهانه‌ هێشتا قسه‌ی کۆتایی نه‌کردووه‌ و  ڕۆژنامه‌وانه‌کان جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ یانه‌ مه‌دریدیه‌که‌ له‌توانایدایه‌ بۆنده‌که‌ ئیمزا بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان