ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

موگرینی گەیشتە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوێنەری باڵای سیاسەتەكانی ئاسایش و كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا گەیشتە بەغدا.

ئەمڕۆ شەممە، فیدریكا موگرینی نوێنەری باڵای سیاسەتەكانی ئاسایش و كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخت.

بەپێی زانیارییەكان، وابڕیارە موگرینی چاوی بە ژمارەیەك بەرپرسی باڵای عیراق بكەوێت و ڕەوشی عیراق بە تایبەتی و ناوچەكە بە گشتی لەگەڵیاندا تاوتوێ‌ بكات.

عێراق

حزبی دەعوەی ئیسلامی داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
حزبی دەعوەی ئیسلامی، كە لەلایەن نوری مالكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشی توركیا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە دروست دەكات.

مەكتەبی سیاسی حزبی دەعوە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی توركیا بەرامبەر عیراق و سوریا دەیكات، بەزاندنی سنوورە نێودەوڵەتییەكانە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “توركیا بەبێ‌ بوونی تەنها یەك هۆكاریش پەلاماری ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریای داوە و پێویستە هەرچی زووە ڕایبگرێت”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئەگەر توركیا هێرشەكانی ڕانەگرێت، دورنییە شەڕەكە گەورەتر ببێت و ڕووبەڕێكی زیاتری خاكی ناوچەكە خوێناوی بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆنەیەكی ئایینی لە عیراق دەكرێتە پشوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەبۆنەی مەراسیمەكانی زیارەتی چلەی ئیمام حسێنەوە لە زۆربەی پارێزگا شیعە نشینەكانی عیراق ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەنرا.

ئەنجوومەنی پارێزگای بابل لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەبۆنەی یادی زیارەتی چلەی ئیمام حسێنەوە ڕۆژی سێ‌ شەممە دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان.

هاوكات زۆربەی پارێزگاكانی دیكەی وەك نەجەف و كەربەلا و بەسرە بەو بۆنەیەوە پشووی فەرمییان ڕاگەیاندووە و بڕیارە حكومەتی عیراق-یش ڕۆژێك بكاتە پشوو بۆ كارئاسانی هاووڵاتیانی شیعە تاوەكو بەشداری لەو مەڕاسیمەدا بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانە لە زیارەتی چلەی ئیمام حسێن (س.خ) بە ملیۆنان هاووڵاتی شیعە مەزهەب لە عیراق و ئێران و وڵاتانی دیكەوە ڕوو لە شوێنە پیرۆزەكان لە نەجەف و كەربەلا دەكەن بۆ ئەوەش ئەمساڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نزیكەی 7 هەزار و 500 سەربازی لەسەر سنورەكان بۆ پاراستنی زیارەتكاران تەرخان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح پەیوەندی بە موگرینییەوە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق بە تەلەفۆن لەگەڵ لێپرسراوی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا قسەی كرد و جەختیكردەوە لە پێویستی ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی سوریا، دەشڵێت: “هەنگاوی خێرا و پێویست بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی لەشكركێشەكەی توركیا”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردووە، ئەمڕۆ شەممە 12-10-2019 د. بەرهەم ساڵح، بە تەلەفۆن لەگەڵ فێدریكا موگیرینی، لێپرسراوی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا قسەی كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆك كۆمار جەختی لەوە كردەوە، كە پێویستە یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام هەنگاوی خێرا و پێویست بگرنە بەر بۆ ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی سوریا.

ڕاشیگەیاندووە، گرنگە ڕێگەچارەیەكی ئاشتیانە بۆ كێشەكانی ئێستا بدۆزرێتەوە و پشتیوانی گەلی سوریا بكرێت بۆ ئەوەی بگەن بە چارەسەرێكی سیاسی، كە زامنی مافەكانیان لە ئاسایش و ئارامی و ئاشتیدا بەدیبێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان