ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كرێكارێكی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

كرێكارێكی كوردی خەڵكی شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی كەوتنە خوارەوەی لە بینایەكی بەرزی شاری سلێمانی، گیانی لەدەست دا.

كوردانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری و بوونی بێكارییەكی زۆر لە وڵاتی ئێران و بوونی گەمارۆی ئابووری بۆسەر ئەو وڵاتە بەرەو شارەكانی هەرێمی كوردستان كۆچ دەكەن و سەرقاڵی كاركردنن.

ئاژانسی كوردپا بڵاویكردەوە، كرێكارێكی كورد بە ناوی فەرەیدوون ڕەعنایی، دانیشتووی گوندی كارێزەی مەحموودئاوای سەر بە شاری بۆكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە بینایەكی چوار نهۆمی لە شاری سلێمانی بەربووەتەوە و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەكان، ڕەعنایی لەكاتی كاركردندا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و تەرمەكەشی لە سلێمانییەوە گوازراوەتەوە بۆ شاری بۆكان.

جیهان

مەكگۆرك:”10 مانگ پێش ئێستا پێشبینی دۆخی ئەمڕۆم كردبوو”

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، 10 مانگ لەمەو پێش پێشبینی ئەم كارەساتەی كردووە كە ئێستا لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوودەدات.

برێت مەكگۆرك نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعشلە جریوەیكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:”دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕابردوودا ڕایگەیاند كە دەیەوێت لە سوریا بێتە دەرەوە، من پێشبینی ئەم دۆخەی ئێستام كردبوو”.

برێت مەكگۆرك ئەوەش دەخاتەڕوو:”10 مانگ لەمەوبەر لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست وتارێكم نووسی و ئاماژەم بەوەدابوو كە لە كاتی كشانەوەی ئەمریكا هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هیچ چارەیەكی تریان نابێت جگە لەوەی لەگەڵ ڕژێمی سوریا لە دیمەشق ڕێكبكەون بۆ مانەوەی ئارامی ناوچەكەیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ناتۆ: بەردەوامی هێرشەكانی توركیا كارەساتی مرۆیی گەورە دروست دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكانی توركیا بۆسەر باكووری ڕۆهەڵاتی سوریا بارودۆخی ناوچەكە زیاتر ئاڵۆزدەكات.

یەنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایگەیاند: بەردەوامی شەڕ و خراپی بارودۆخی ئەمنی لە سوریا كارەساتی مرۆیی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

سكرتێری گشتی ناتۆ ڕوونیشیكردەوە، هێرشەكانی توركیا بۆسەر باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بارودۆخی ناوچەكە زیاتر ئاڵۆزدەكات و پێویستە كاری جددی بكرێت بۆ ڕاگرتنی هێرش و توندوتیژییەكان، چونكە بەردەوامی ئەو دۆخەی ئێستا كارەساتی مرۆیی گەورە بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆسرەت ڕەسوڵ: یەكێتی بەئەركی خۆی دەزانێت هاوكار و پشتیوانی خوشك و براكانی بێت لە هەموو كوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری هەریەك لە ڕەفعەت عەبدوڵا و ئاسۆ مامەند ئەندامانی مەكتەبی سیاسی سەردانی مەڵبەندی ڕێكخستنی چەمچەماڵیان كرد و لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەندەكە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، باسی دۆخی كوردستان و ناوچەكە و دۆخی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد و دووپاتیكردەوە كە پێویستە لەشكركێشییەكانی سەر ڕۆژئاوا ڕابگیرێ و چیتر ژن و منداڵ و خەڵكی سڤیل نەكرێنە قوربانی.

كۆسرەت ڕەسوڵ وتیشی: بۆ ئێمەی كورد زۆر قورسە كە دەبینین هاوپەیمانەكانمان پشت دەكەنە دۆستەكانی خۆیان و خەریكە ناوچەكە دەسپێرن بەدۆخێكی نەخوازراو، كە هیچ كەسێكمان ئومێدی بۆ ناخوازین و كاریگەری خراپ دەكاتە سەر داهاتووی ناوچەكە.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا كۆسرەت ڕەسوڵ، باسی لەهەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە كرد و دووپاتی كردەوە كە یەكێتی بەئەركی سەرشانی خۆی دەزانێت هاوكار و پشتیوانی خوشك و براكانی بێت لە هەموو كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەباتی كردووە و خەبات دەكات بۆ سەركەوتنی دیموكراسی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەدەستهێنانی مافە دیموكراتی و نەتەوەییەكانی گەلی كورد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان