ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دەوڵەتی یاسا بۆ عبدولمەهدی: وەزیرەی بەعسییەكان دەربكە

خەلك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، داوا لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەكات، پەلە بكات لە گۆڕینی ئەو وەزیرانەی ڕێوشوێنەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەریی دەیانگرێتەوە (ڕەیشەكێشكردنی بەعس).

عەبدولئیلا نائیلی سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”سەرۆك وەزیران بڕوای تەواوی هەیە بەوە كە هەندێك لە وەزیرەكان كێشەیان لەسەرە، ئەو بابەتەی بۆ دوای تەواوبوونی كابینە وەزارییەكە هەڵگرتووە، چونكە گۆڕینی ئەو وەزیرانە بەندبوو بە تەوابوونی كابینە وەزارییەكە، لەئێستاشدا جگە لە وەزارەتی پەروەردە، هەموو وەزارەتەكان پڕكراونەتەوە”.

بە وتەی نائیلی”ئەركی سەرۆك وەزیرانە، ئەو وەزیرانە بگۆڕێت كە یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەریی دەیانگرێتەوە و كەیسی پەیوەست بە تیرۆرییان هەیە”.

سەركردەكەی دەوڵەتی یاسا كە سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و زیندانییەكانە لە پەرلەمانی عیراق، دەڵێت”عەبدولمەهدی ئەركی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی عیراقی خراوەتەئەستۆ لەڕووی هەڵبژاردنی كەسانی لێوەشاوە و كارامە بۆ پۆستە گرنگەكان، بەڵام لەئێستادا سێ‌ وەزیر هەن كە ڕێوشوێتنەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەریی دەیانگرێتەوە و دەبوو ئەوانە پۆستی حكومیان پێنەدرێت”.

عێراق

حزبی دەعوەی ئیسلامی داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
حزبی دەعوەی ئیسلامی، كە لەلایەن نوری مالكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشی توركیا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە دروست دەكات.

مەكتەبی سیاسی حزبی دەعوە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی توركیا بەرامبەر عیراق و سوریا دەیكات، بەزاندنی سنوورە نێودەوڵەتییەكانە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “توركیا بەبێ‌ بوونی تەنها یەك هۆكاریش پەلاماری ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریای داوە و پێویستە هەرچی زووە ڕایبگرێت”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئەگەر توركیا هێرشەكانی ڕانەگرێت، دورنییە شەڕەكە گەورەتر ببێت و ڕووبەڕێكی زیاتری خاكی ناوچەكە خوێناوی بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆنەیەكی ئایینی لە عیراق دەكرێتە پشوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەبۆنەی مەراسیمەكانی زیارەتی چلەی ئیمام حسێنەوە لە زۆربەی پارێزگا شیعە نشینەكانی عیراق ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەنرا.

ئەنجوومەنی پارێزگای بابل لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەبۆنەی یادی زیارەتی چلەی ئیمام حسێنەوە ڕۆژی سێ‌ شەممە دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان.

هاوكات زۆربەی پارێزگاكانی دیكەی وەك نەجەف و كەربەلا و بەسرە بەو بۆنەیەوە پشووی فەرمییان ڕاگەیاندووە و بڕیارە حكومەتی عیراق-یش ڕۆژێك بكاتە پشوو بۆ كارئاسانی هاووڵاتیانی شیعە تاوەكو بەشداری لەو مەڕاسیمەدا بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانە لە زیارەتی چلەی ئیمام حسێن (س.خ) بە ملیۆنان هاووڵاتی شیعە مەزهەب لە عیراق و ئێران و وڵاتانی دیكەوە ڕوو لە شوێنە پیرۆزەكان لە نەجەف و كەربەلا دەكەن بۆ ئەوەش ئەمساڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نزیكەی 7 هەزار و 500 سەربازی لەسەر سنورەكان بۆ پاراستنی زیارەتكاران تەرخان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح پەیوەندی بە موگرینییەوە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق بە تەلەفۆن لەگەڵ لێپرسراوی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا قسەی كرد و جەختیكردەوە لە پێویستی ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی سوریا، دەشڵێت: “هەنگاوی خێرا و پێویست بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی لەشكركێشەكەی توركیا”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردووە، ئەمڕۆ شەممە 12-10-2019 د. بەرهەم ساڵح، بە تەلەفۆن لەگەڵ فێدریكا موگیرینی، لێپرسراوی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا قسەی كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆك كۆمار جەختی لەوە كردەوە، كە پێویستە یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام هەنگاوی خێرا و پێویست بگرنە بەر بۆ ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی سوریا.

ڕاشیگەیاندووە، گرنگە ڕێگەچارەیەكی ئاشتیانە بۆ كێشەكانی ئێستا بدۆزرێتەوە و پشتیوانی گەلی سوریا بكرێت بۆ ئەوەی بگەن بە چارەسەرێكی سیاسی، كە زامنی مافەكانیان لە ئاسایش و ئارامی و ئاشتیدا بەدیبێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان