ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەترسییەكانی سەر كەركوك ئاشكرا دەكرێن
داوا دەكرێت كورد بە مەرج بەشداری سەرژمێری پارێزگای كەركوك بكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی داوا دەكات كورد بەمەرج بەشداری سەرژمێری دانیشتوانی پارێزگای كەركوك بكات.
دەنگۆی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عیراق لە ئارادایە و ڕێكخراوەكانی توركمان داوا دەكەن خێزانە توركمانەكان نەوەی زیاتر بخەنەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كورد لە شارەكە زۆرینەی ڕەهای لەو شارە ناژێت و ناتوانێت بگەڕێتەوە.

حەسەن شێخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەبێت كۆمەڵێك كێشە هەیە هەمووی چارەسەر بكرێن ئەوكات كورد بەشداری سەرژمێری بكات، چونكە پێشتر ئیدارەی كەركوك شارەكانی كەلار و كفری و دووزخورماتوو و چەمچەماڵی لەسەر بووە، دوای گۆڕینی دیموگرافی لە كەركوك دابڕینراون، بۆیە دەبێت پێشوەخت ئەو كێشانە باس بكرێن و چارەسەر بكرێن.
ئاشكراشیكرد، دوای 16ی ئۆكتۆبەر بە هەزاران خێزانی عەرەب هاوردەی شاری كەركوك كراون بەتابیەت ئەوانەی لەمادەی 140 گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان، دووبارە هێنراوتەنەوە بۆ شارەكە و جێگای خۆیان قایم كردووە و كارتی نیشتەجێبونیان پێ دەدەن بۆ ئەوەی لە شارەكە نیشتەجێ ببن.

وتیشی”دەبێت كورد داوا بكات وەك پێشتر سەرژمێری بكرێت و ئەو ناوچانە بگەڕێنرێنەوە، هەروەها پێوەری سەرژمێری 1957 بكرێتە پێوەر و ئەو كەسانەشی دوای 16ی ئۆكتۆبەر هاتوون لەو سەرژمێرییە بەشداری نەكەن و بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان”.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەو هۆكارانە كاریگەری لەسەر سەرژمێری كەركوك دەبێت و لە ئێستادا شارەكە بەرەو عەرەب كردن و شیعە كردنی دانیشتوانەكەی هەنگاو دەنێت.

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەك مەتر زەوی بە هەزار دینار فرۆشراوە
نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكات.
ڕێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەو ١٣٢ دۆنم زەویەی دارسنەوبەرەكانیان لەبەردەمیدا سوتاندووە دراوە بە دوو كۆمپانیا بەناوەكانی (وێستكار، كوردستان مۆتۆر) بەیاسای وەبەرهێنان مەتری دراوە بەهەزار دینار و دۆنمی بە دوو ملیۆن و نیو دینار.
ئاشكراشیكرد، بەهای زەوییەكان پێنج ملیۆن دۆلارە، ئەم دوو كۆمپانیایە پەنجا پێشانگای ئۆتۆمبێلی تێدا دروست دەكەن هەر پێشەنگایەك دەفرۆشرێت بە یەك ملیۆن دۆلار.

وتیشی” لەو شوێنە چەند پڕۆژەیەك دەكرێن كە یەكێكیان لەسەر ڕووبەری (132) دۆنم زەوییە و ئەوەی دیكە لەسەر ڕووبەری (50) دۆنم زەوی، پڕۆژەكانیش بریتین لەكۆگای هەمەجۆر و گەراج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئامادەنەبووین واژۆکانمان لەپەرلەمان بکشێنینەوە، بۆیە پۆستەکانیان لەدهۆک لێ وەرگرتینەوە”

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتوو بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە.

 

عوسمان کاروانی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، یەکگرتوو، کە خۆی ڕاگەیاند بەردەوام لەخزمەتی خەڵك و لەبەرەی خەڵکدابوو؛ کە چووە مەجلسی حوکم بوو بەپارێزەری داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، کە چووە لیژنەی نوسینەوەی دەستور داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانی چەسپاند، کە چووە پەرلەمان و حکومەت پلان و پڕۆژەکانی لەپێناو ژیانێکی شایستەتردا بوو بۆ خەڵك.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەدوایەمین هەڵوێستیدا وەك پیشەی هەمیشەیی جارێکی تر بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە، تا لێپرسنەوەیان لێ بکرێت لەدواکەوتنی موچە وبڕینی موچەی فەرمانبەران.

 

وتیشی: کوان ئەوانەی کە جۆرەها مزایەدەیان دەکرد، بۆ ئامادەنین واژۆی یەك پەرلەمانتاریان بخەنە سەر ئەو (22‌) واژۆیەی کە هەیە، تا لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بکرێت، کە ئەم سیانە هۆکاری سەرەکی نەدانی موچە و بڕینی موچەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان