ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

پسۆڕان ڕوونی دەکەنەوە: بۆچی دانانی قاچ لەسەر داشبۆرد زۆر مەترسیدارە؟

خێزان

دانانی قاچ لەسەر داشبۆرد یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو کارانەی کە زۆرێک ئەنجامی دەدەن، بەڵام بەوتەی پسپۆڕان ئەم کارە مەترسیدارە، ئەمەش هۆکارەکانێتی:

 

– لەکاتی ڕووداودا ئێرباگی ئۆتۆمبێل بە ١/٢٠ی چرکەیەک دەکرێتەوە، هەر بۆیە لەوکاتەدا فریایی لابردنی قاچەکانت ناکەویت و زیانی زۆرت پێدەگات و قاچەکانت  و بەتایبەت ئەژنۆت توشی شکان دەبێت.

– هەندێکجار تێکچونێکی ئاسایی لە ئۆتۆمبێلەکەدا دەبێتە هۆی ئەوەی ئێرباگ بتەقێت و زیانی زۆر بە قاچەکانت بەکەوێت تەنانەت گەر توشی هیچ ڕوداوێکیش نەبووبیت.

-بەدەر لە تەقینی ئێرباگ، هەر ڕووداوێکی ئاسایی یان ئیستۆپێکی خێرا دەبێتە هۆی ئەوەی قاچەکانت توشی مەترسی ببێت.

هەندێکجار ئەستێرەکانیش ئەم هەڵەیەیان کردووە کە وایکردووە خەڵک چاویان لێبکات، بەڵام بەردەوام پسپۆڕان هۆشیاری دەدەن لەم کارە مەترسیدارە.

 

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک دیمەنی سیاسیەکان لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکانیان

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک دیمەنی سیاسیەکانە لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکانیان:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

دیمەنی کۆمەڵێک ئاژەڵ کە زۆر توڕەن، بەڵام زۆریش جوانن

خێزان

ئەمەی خوارەوە دیمەنی کۆمەڵێک ئاژەڵە کە زۆر توڕەن، بەڵام زۆریش جوانن:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند وێنەیەک کە هەرکەسە و بەجۆرێک دەیبینێت و نهێنی زۆر لەسەر ناخت ئاشکرا دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وێنەیەکە کە هەرکەسە و بەجۆرێک دەیبینێت و نهێنی زۆر لەسەر ناخت ئاشکرا دەکات، پێمان بلێ تۆ چۆن ئەم وێنانە دەبینیت:

 

کام کارە بۆتۆ باشە؟

ڕوخساری ژنێک دەبینیت کە سوراوی کردووە

کەسایەتیەکی بەهێزت هەیە و زۆر بەباشیش چارەسەری ئەو کێشانە دەکەیت کە ڕووبەڕوت دەبێتەوە،  توانای قسەکردنت زۆر باشە و بۆ ئەوە دەبیت کە لە بواری کۆمۆنیکەیشن کاربکەیت.

مریشکێک دەبینیت

کەسێکی زیرەکیت و لە بیرکاری و زانستدا بەتوانایت، لەو پیشانەدا سەرکەوتوویت کە پەیوەستە بە بیرکاریەوە.

 

چۆن وزەی جەستەت بەکار دەهێنیت؟

دەستکێشی بۆکسێنگ

تۆ لەو کەسانەیت کە هێز و وزەکەت کۆدەکەیتەوە و لە ماوەیەکی کورت و خێرادا بەکاری دەهێنیت، بیرۆکەکان زۆر لەمێشکتدا نامێننەوە و خێرا کارەکان دەکەیت.

دوو قۆڵی ماسولکەدار

دەتوانیت وزەکانت بۆ ماوە درێژ هەڵبگریت و بەکاری بهێنیت، بەر لەوەی بڕیار بدەیت هەموو لایەنەکان لێکدەدەیتەوە.

 

 

زیاتر سەرنجەکانت لەسەر چییە؟

فیل

تۆ وێنە گشتیەکە دەبینیت و پلان بۆ داهاتووی دوور دادەنێیت.

مشک

تۆ گوێ بە وردەکاریەکان دەدەیت و دەتوانیت زۆر شت هەست پێبکەیت کە خەڵکانێکی دیکە هەستی پێناکەن.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان