ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) ئەنجامی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ فەڕەنسا ئاشكرادەكات

خەڵك – نزار جەزا
نوێنەری حكومەتی هەرێم لەفەڕەنسا لەلێدوانێكیدا بۆ (خەڵك)، دەستكەوت و ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ فەڕەنسا باسكرد و ڕایگەیاند، لەدوو ڕۆژی ئایندەدا هەولێر و پاریس ڕێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن و لەكۆتایی ئەمساڵیشدا سەرۆكی فەڕەنسا سەردانی هەولێر دەكات.

عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەفەڕەنسا بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ فەڕەنسا گرنگ بوو، چونكە یەكەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ لای سەرۆكی فەڕەنسا، كە لەگەڵیدا كۆبۆوە.

زیاتر ڕوونیكردەوە، چەندین هەرێمی دیكە لەجیهاندا هەن، بەڵام هیچ كاتێك فەڕەنسا وەك هەرێمەكانی دیكە مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان نەكردووە، هەمیشە وەك وڵاتێك مامەڵەی لەگەڵ كردووە.

ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەمە پێگەی هەرێمی كوردستان بەهێز دەكات لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە و بەغدادیش.

باسی لەئەوەشكرد، لەم سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ فەڕەنسا، لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و سەرۆكی شارەوانی فەڕەنسا و سەرۆكی شارەوانی كۆبۆوە، دواتر لەگەڵ ڕەوەندی كوردی لەپاریس كۆبۆوە.

وتیشی:”بارزانی دەعوەتنامەیەكی پێشەكەش بە سەرۆكی فەڕەنسا كرد، كە سەردانی هەولێر بكات، سەرۆكی فەڕەنساش دەعوەتەكەی قبوڵكرد و بڕیارە لەكۆتایی ئەمساڵدا سەردانی بەغداد و هەرێمی كوردستانیش بكات”.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێكەوتننامەیەكی دۆستایەتی و هاوكار لەنێوان هەولێر وە پاریس لە 15ی ئەم مانگەدا واژۆ دەكرێت، بۆئەوەی فەڕەسنا هاواكری هەولێر بكات لەبوارەكانی پاراستنی شوێنەوار و گواستنەوە و ئاو و ئاوەڕۆ و گرفتەكانی ناو شاری هەولێر.

باسی لەئەوەشكرد، فەڕەنسا بەردەوام هاوكاری هەرێمی كردووە لەڕووی سەربازی و خزمەتگوزاری و سیاسی و دیبلۆماسی و ئابووری و كلتووری و ڕۆشنبیری زۆر بواری دیكە.

هێمای بۆئەوەشكرد، ئەم سەردانە بەئەرێنی وەسف كرا و لەمیدیاكانی فەڕەنسا گرنگی پێدرا.

ئاماژەی بەئەوەشدا، گەلی كورد و گەلی فەڕەنسا پەیوەندییەكای درێژیان لەگەڵ یەكتر هەیە، چونكە هەردووكیان بڕوایان بەدیموكراسی و مافی مرۆڤ و پێكەوەژیان هەیە و قوربانی زۆریان داوە تاكو گەیشتوون بەم ئاستەی ئێستا.

ئابوری

“كێشەی كەمئەندامان چارەسەر دەكرێت و مووچەكەیان دابەش دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌‌ حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كێشەی‌ ئەو كەمئەندامانە چارەسەر بكات كە مووچەكانیان ڕاگیرابوو.

كوێستان محەمەد وەزیری‌ كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ 21/7/2019 لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتەكەی، تیشكی‌ خستە سەر بەرنامەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران لە بواری‌ چاكسازی‌ و باشتركردنی‌ خزمەتگوزارییەكان و گەڕاندنەوەی‌ ئومێد بۆ هاووڵاتیان بە خزمەتكردنیان‌ و جێبەجێكردنی‌ یاسا.

سەبارەت بە هاوكاری‌ كەمئەندامان و ڕاگیرانی‌ مووچەی‌ ئەو هاووڵاتییە خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی‌ كە پاش تانە لێدان نزیكەی‌ چوار مانگە چاوەڕێی‌ مووچە دەكەن، كۆبوونەوەكە بڕیاریدا لە كۆتایی‌ ئەم هەفتەیەدا سەرجەم ئەو لیستانە ئاڕاستەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ بكرێن بۆ ئەوەی‌ مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت، ئەوەش پاش گەیشتنی‌ لیستی‌ ناوەكان لە هەردوو پارێزگای‌ هەولێر و دهۆكەوە تا ڕۆژی‌ سێشەممە.

سەبارەت بەو كەمئەندامانەشی‌ كە لە ساڵی‌ 2013ەوە مووچەیان بۆ نەكراوە بەهۆی‌ ڕاگیرانی‌ تەرخانكردنی‌ مووچەوە، كۆبوونەوەكە بڕیاریدا نووسراوێك ئاڕاستەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران بكرێت بۆ وەرگرتنی‌ ڕەزامەندی‌، پاشان بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كاری‌ پێویست ئەنجام بدەن بۆ مامەڵەی‌ هاووڵاتیان.

سەبارەت بە مووچەی‌ چاودێری‌ خێزان ‌و هەژارەكان، كۆبوونەكە بڕیاریدا كاتێكی‌ تایبەت تەرخان بكات بە كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆی‌ مووچەی‌ ئەو توێژانە و تیایدا میكانیزمی‌ گونجاو بۆ گەڕاندنەوە و خەرجكردنەوەی‌ ئەو مووچەیە بۆ كەسانی‌ شایستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پشدەر.. بەهۆی تەزووی كارەبا ژنێك گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ژنێك لەكاتی خواردن خستنە ناو بەفرگرەكەی ماڵەكەی كارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت،” پاش توێكاری بۆ تەرمەكە ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 5:45 خولەك تەرمی ژنێك بەناوی ( ف . ع . م ) لەدایكبووی ساڵی 1993، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی شارەدێی ژاراوە سەر بە شارۆچكەی پشدەر ( قەڵادزێ ) لە لایەن هاوسەرەكەیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بە وتەی هاوسەرەكەی ویستویانە ژوورەكانی ماڵەوە بۆیاخ بكەن ، پاش ئەوەی ئامێری بەفرگرەكەی پاككردۆتەوە ویستویەتی هەندێك شت بخاتەوە ناویەوە كارەبا گرتوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان.. ڕووداوێكی هاتووچۆ ٣ قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە ناوچەی پیشەسازی، سەرنشینانی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 21-7-2019 لەفلكەی ناوچەی پیشەسازی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و ژمارەیەك هاووڵاتی بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی نیسان پاتڕۆڵ و نیسان پیكاب بووە، بەهۆیەوە سەرنشینی نیسان پیكابەكە برینداربوون.

ئاشكراشی كردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار كراون و لێكۆڵینەوەش لە چۆنیەتی ڕووداوەكە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان