ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی گشتی و سەیر کە پێشتر بەر گوێت نەکەوتووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیارییەکی گشتتیە کە لە خوێندنگە پێت نەوتراوە، چونکە مامۆستاکەش ئاگاداری نەبووە:

– گەر شتێک لەم سەری زەویەوە بەربدەیتەوە ٣٨ خولەکی پێویستە تا لە لایەکەی دیکەوە دەربچێت

– بەپێی توێژینەوەیەک مرۆڤ کاتێک دەچێتە شوێنێکی نوێ یان نەزاندراوە، یەکەمجار بەلای ڕاستی خۆیدا دەڕوات

– هێڵی شەمەندەفەر ١٦ ساڵ پێش پاسکیل داهێندراوە.

 

– جرجر گەر ختوکەی بدەیت پێدەکەنێت

– فەرووی ورچی قوتبی لە بنەڕەتیدا سپی نییە و تاڕادەیەک بێڕەنگە، پێستی ورچەکەش لە ژێرەوە ڕەشە کە باشتر تیشکی خۆر وەردەگرێت

– لە بەڕیتانیا بەپێی یاسا دکتۆرەکان مافی ئەوەیان نییە کە ئەڵقە و مستیلە لەدەستبکەن لە کاتی کاردا

– ئاژەڵی مامۆس کە ئێستا لەسەر زەویی نەماون، لە دروستکردنی هەڕەمەکاندا بەکار هێندراوە

 

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک دیمەنی سیاسیەکان لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکانیان

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک دیمەنی سیاسیەکانە لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکانیان:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

دیمەنی کۆمەڵێک ئاژەڵ کە زۆر توڕەن، بەڵام زۆریش جوانن

خێزان

ئەمەی خوارەوە دیمەنی کۆمەڵێک ئاژەڵە کە زۆر توڕەن، بەڵام زۆریش جوانن:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند وێنەیەک کە هەرکەسە و بەجۆرێک دەیبینێت و نهێنی زۆر لەسەر ناخت ئاشکرا دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وێنەیەکە کە هەرکەسە و بەجۆرێک دەیبینێت و نهێنی زۆر لەسەر ناخت ئاشکرا دەکات، پێمان بلێ تۆ چۆن ئەم وێنانە دەبینیت:

 

کام کارە بۆتۆ باشە؟

ڕوخساری ژنێک دەبینیت کە سوراوی کردووە

کەسایەتیەکی بەهێزت هەیە و زۆر بەباشیش چارەسەری ئەو کێشانە دەکەیت کە ڕووبەڕوت دەبێتەوە،  توانای قسەکردنت زۆر باشە و بۆ ئەوە دەبیت کە لە بواری کۆمۆنیکەیشن کاربکەیت.

مریشکێک دەبینیت

کەسێکی زیرەکیت و لە بیرکاری و زانستدا بەتوانایت، لەو پیشانەدا سەرکەوتوویت کە پەیوەستە بە بیرکاریەوە.

 

چۆن وزەی جەستەت بەکار دەهێنیت؟

دەستکێشی بۆکسێنگ

تۆ لەو کەسانەیت کە هێز و وزەکەت کۆدەکەیتەوە و لە ماوەیەکی کورت و خێرادا بەکاری دەهێنیت، بیرۆکەکان زۆر لەمێشکتدا نامێننەوە و خێرا کارەکان دەکەیت.

دوو قۆڵی ماسولکەدار

دەتوانیت وزەکانت بۆ ماوە درێژ هەڵبگریت و بەکاری بهێنیت، بەر لەوەی بڕیار بدەیت هەموو لایەنەکان لێکدەدەیتەوە.

 

 

زیاتر سەرنجەکانت لەسەر چییە؟

فیل

تۆ وێنە گشتیەکە دەبینیت و پلان بۆ داهاتووی دوور دادەنێیت.

مشک

تۆ گوێ بە وردەکاریەکان دەدەیت و دەتوانیت زۆر شت هەست پێبکەیت کە خەڵکانێکی دیکە هەستی پێناکەن.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان