ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەسەر پاشەكشەكردنی سوپا لە موسڵ نوجێفی وەڵامی مالیكی دەداتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگاری پێشووتری نەینەوا لەسەر داگیركردنی شاری موسڵ لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوی داعش و پاشەكشەكردنی سوپا لە شارەكە، وەڵامى نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر دەداتەوە كە پاشەكشەكردنی سوپای لە موسڵ بۆ هۆكاریی “تایەفەگەریی” گێڕابووەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئەسیل نوجێفی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) ڕایگەیاندووە” مالیكی دەڵێت، پاشەكشەكردنی سوپا لە موسڵ لەبەر هۆكاریی تایەفەگری بوو، لەبەر ئەوەی شارەكە سونییە”.

بە وتەی نوجێفی”وشەی سوننی لە دواییدا قسەی لەسەر دەكەین، بەڵام مالیكی دان بەوەدا دەنێت كە پاشەكشەكردنەكە لەبەر هۆكاریی تایەفەگەریی بووە..ئەوەی دەردەكەێت ئەو ترساوە لەوەی هەستی سوننەكان برینداربكات، بۆیە لێكۆڵینەوەی نەكرد و لێپرسینەوەی لەگەڵ هیچ ئەفسەرێكی سوپادا نەكرد”.

پێشتر نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق، لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (سۆمەریە) ڕایگەیاندبوو”لە حوزەیرانی 2014، دانیشتوانی پارێزگەكان دەستییان بەسەر ناوچەكانیاندا گرت، بەر لەوەی داعش بوونی هەبێت لەو ناوچانە، ئەوانەش لە شۆڕگێڕە عەشایەرەكان و حزبی بەعس و نەقشبەندی پیبَكهاتبوون، دوای ئەمە داعش ناوچەكانی كۆنترۆڵ كرد”.

مالیكی دەڵێت”پاشەكشەكردنی سوپا لە موسڵ تایەفەگریی بوو، چونكە 90%ی دانیشتوانی شارەكە سوننەن، بزاوتنێك ڕێكخرابوو بۆ پرۆسەی پاشەكشەكردنەكە”.

عێراق

لەسەر عادل عەبدولمەهدی ناكۆكی دەكەوێتە نێوان شیعەكانی عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەر دابەشبوونیان بەسەر پشتیوانی لە حكومەت و بوون بە ئۆپۆزسیۆن ناكۆكی دەكەوێتە نێوان لایەنە شیعەكانی عیراق و هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ڕەوتی حیكمەی عەممار حەكیم بە هاندانی شەقام تۆمەتبار دەكات.

محەمەد كەریم، ئەندامیئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، بەكارهێنانی شەقام و خۆپیشاندانەكان لەلایەن ڕەوتی حیكمەوە كارێكی هەڵە و مەترسیدارە و پێویستە لێی پەشیمان ببنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، خۆپیشاندان كاریگەری نەرێنی دەكات لەسەر پڕۆسەی سیاسی و هیچ ئامانجێكی ئۆپۆزسیۆن بوون ناهێنێتەدی.
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە ئۆپۆزسیۆن دەنگی شەقام بباتە پەڕلەمان و كار لەسەر هەموار و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حكومەت بكات، نەك پەنا ببات بۆ ئاژاوە و خۆپیشاندان.

دەشڵێت: “هاوپەیمانی فەتح ئامۆژگاری ڕەوتی حیكمە دەكات ئەو ڕێگایانە نەگرێتەبەر و پاڵپشتی حكومەت بكات بۆ پێشخستنی بەرنامەكەی و كێشەی تر دروست نەكات، كە كاریگەری بكاتە سەر هاووڵاتیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزێكی سوپای ئەمریكا لە ناوچەیەكی عیراق كشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ئاشكرای دەكات، كە هێزەكانی ئەمریكا لە شارۆچكەی ڕوتبە لە ڕۆژئاوای پارێزگاكە كشاونەتەوە

عید عه‌ماش، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە (RT)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە، كە هێزەكانی ئەمریكا لە دەورووبەری شارۆچكەی ڕوتبە كشاونەتەوە و تا ئێستاش هۆكارەكەی نازانن چییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەو هێزەی ئەمریكا تاوەرێكی چاودێرییان هەبووە بۆ چاودێری كردنی جموجۆڵەكانی داعش لەناوچەكە، بۆیە كشانەوەیان كاریگەری دەبێت لەسەر جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش و دەتوانن بەئاسانی لەناوچەكە بسوڕێنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە هێزی ئەمنی لە ڕوتبە پێویستی بە توندوتۆڵكردن و هەماهەنگی و پاڵپشتی تەواو هەیە بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت.

بەپێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەكان، كە میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردۆتەوە، ئەو هێزە لە سەربازگەی وەلید بووە و پێكهاتوون لە كۆمەڵێك ڕاوێژكار نەك سەرباز و كارەكەیان لە ناوچەكە تەواو بووە و كشاونەتەوە بۆ سەربازگەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار.

وەك سەرچاوە ئەمنییەكان ئاماژەیان پێ‌ كردووە، هێزی ئەمنی دیكە لە سەربازگەی قاعیدە 22 لە شارۆچكەی قائیم هەیە و تا ئێستا لە ئەركەكانیان بەردەوامن و چەندین مەفرەزەیان لە ناوچە بیابانیەكان دەسوڕێنەوە لەنێوان قائیم و ڕوتبە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانی عیراق كاتی پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكانی دیاریكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەڕلەمانی عیراق سبەی كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و خوێندنەوەش بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە دەكات.

سەرچاوەیەكی پەڕلەمانی لە بەغدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە سبەینێ‌ دوو شەممە 22-7-2019 پەڕلەمان كۆدەبێتەوە دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدات.

وتیشی، “بەپێی بەرنامەی كار بڕیارە لە دانیشتنەكەی سەبنێدا دەنگ بە پڕۆژە یاسای دەستەی باڵای دەریایی عیراقی بدرێت و خوێندنەوەش بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە بكرێت، لەگەڵ پێشنیاری یاسای دڵنیایی تەندروستی و پڕۆژە یاسای سەندیكای پەرستاران”.

لەماوەی ڕابردوودا پەڕلەمانی عیراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی ماوەی پشوووی هاوینە لە دوو مانگەوە بۆ مانگێك و بەو پێیەش پشووەكە لە 1ی ئاب-ەوە دەستپێدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان