ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان: دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی، سەرپێچی یاسایی و سیاسییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری دورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پۆستەكەی جێبەجێ ناكرێت و بەردەوام دەبێت لە ئەركەكەی، ئەو بڕیارەش سەرپێچی یاسایی و سیاسیە.

ڕێبوار ئەحمەد بازیانی، سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی حزبەكەی ڕاگەیاند، یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕوونی لە ماددەی شەشدا باسی كردوە، دانان‌و لادانی بەڕێوەبەرە گشتیەكان لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاكاندایە و بەدەنگی ئەندامانی ئەنجومەن دەبێت.

وتیشی: لادانی هەر بەڕێوەبەرێكی گشتی بەندە بە سێ‌ خاڵەوە، ئەوانیش بریتین لە دەست پیسی، خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی، بەفیڕۆدانی دارایی گشتی، هیچ یەكێك لە خاڵانەش لە مامۆستا دڵشاد عومەردا نەبوە.

ئاشكراشی كرد، ئەنجومەنی وەزیران لە بەڕێوەبەرە گشتیەكان بەرپرس نییەو دەسەڵاتی بڕیاری ئەنجومەی پارێزگاكانی نیە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران سەرپێچی یاسای كردوە، ئەو بڕیارە زیادەرۆیی كردنە سەر دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان جەختیشی كردەوە، ئەو بڕیارە سەرپێچی سیاسیشە، لەبەر ئەوەی لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی ڕێككەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی كراوە و ڕێككەوتنەكەش بەردەوامە و هەڵنەوەشاوەتەوە. ئەو پۆستەش پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە نەك یەكێتی.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەڕەنسا: ئەمریكا و توركیا داعش درووستدەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ دەڵێت “ئەو بڕیارانەی ئەمەریكا و توركیا داویانە لە سوریا دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و دەبنە هۆی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق”.

ئێدوارد فیلیپ لە گوتارێكدا دەشڵێت ” گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە باكووری سوریا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش لەناوبردنی ئاسایشمانە.”

ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار كرد بەوەی ڕێگەی بە هێرشەكەی توركیا داوە و تاكلایەنانە بڕیاری كشاندنەوەی هەزار سەربازی ئەمەریكای لە سوریا داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان