ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

واشنتن: هەرێمى كوردستان هاوپەیمانێكی نزیكی ئێمەیە

خەلًك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، پرۆسەی پێكهێتنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەركەوتوو بوو.

ئەمڕۆ هەینی مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی نوێی هەرێمی كوردستان دەكەین بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستەكەی و پێكهێنانی حكومەت بەشێوەیەكی سەركەوتوو”.

بە وتەی ئۆرتاگۆس”گومانی تێدا نییە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران، و حكومەتی هەرێم هاوپەیمانی ئێمەن”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت”حكومەتی ئەمریكا كار لەسەر بابەتە گرنگەكان دەكات كە خۆیان لە ئاسایشی ئیقلیمی و چاكسازی ئابوری و باشتركردنی پەیوەندییەكاندا دەبینێتەوە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق”.

ئابوری

“كێشەی كەمئەندامان چارەسەر دەكرێت و مووچەكەیان دابەش دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌‌ حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كێشەی‌ ئەو كەمئەندامانە چارەسەر بكات كە مووچەكانیان ڕاگیرابوو.

كوێستان محەمەد وەزیری‌ كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ 21/7/2019 لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتەكەی، تیشكی‌ خستە سەر بەرنامەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران لە بواری‌ چاكسازی‌ و باشتركردنی‌ خزمەتگوزارییەكان و گەڕاندنەوەی‌ ئومێد بۆ هاووڵاتیان بە خزمەتكردنیان‌ و جێبەجێكردنی‌ یاسا.

سەبارەت بە هاوكاری‌ كەمئەندامان و ڕاگیرانی‌ مووچەی‌ ئەو هاووڵاتییە خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی‌ كە پاش تانە لێدان نزیكەی‌ چوار مانگە چاوەڕێی‌ مووچە دەكەن، كۆبوونەوەكە بڕیاریدا لە كۆتایی‌ ئەم هەفتەیەدا سەرجەم ئەو لیستانە ئاڕاستەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ بكرێن بۆ ئەوەی‌ مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت، ئەوەش پاش گەیشتنی‌ لیستی‌ ناوەكان لە هەردوو پارێزگای‌ هەولێر و دهۆكەوە تا ڕۆژی‌ سێشەممە.

سەبارەت بەو كەمئەندامانەشی‌ كە لە ساڵی‌ 2013ەوە مووچەیان بۆ نەكراوە بەهۆی‌ ڕاگیرانی‌ تەرخانكردنی‌ مووچەوە، كۆبوونەوەكە بڕیاریدا نووسراوێك ئاڕاستەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران بكرێت بۆ وەرگرتنی‌ ڕەزامەندی‌، پاشان بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كاری‌ پێویست ئەنجام بدەن بۆ مامەڵەی‌ هاووڵاتیان.

سەبارەت بە مووچەی‌ چاودێری‌ خێزان ‌و هەژارەكان، كۆبوونەكە بڕیاریدا كاتێكی‌ تایبەت تەرخان بكات بە كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆی‌ مووچەی‌ ئەو توێژانە و تیایدا میكانیزمی‌ گونجاو بۆ گەڕاندنەوە و خەرجكردنەوەی‌ ئەو مووچەیە بۆ كەسانی‌ شایستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پشدەر.. بەهۆی تەزووی كارەبا ژنێك گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ژنێك لەكاتی خواردن خستنە ناو بەفرگرەكەی ماڵەكەی كارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت،” پاش توێكاری بۆ تەرمەكە ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 5:45 خولەك تەرمی ژنێك بەناوی ( ف . ع . م ) لەدایكبووی ساڵی 1993، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی شارەدێی ژاراوە سەر بە شارۆچكەی پشدەر ( قەڵادزێ ) لە لایەن هاوسەرەكەیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بە وتەی هاوسەرەكەی ویستویانە ژوورەكانی ماڵەوە بۆیاخ بكەن ، پاش ئەوەی ئامێری بەفرگرەكەی پاككردۆتەوە ویستویەتی هەندێك شت بخاتەوە ناویەوە كارەبا گرتوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان.. ڕووداوێكی هاتووچۆ ٣ قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە ناوچەی پیشەسازی، سەرنشینانی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 21-7-2019 لەفلكەی ناوچەی پیشەسازی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و ژمارەیەك هاووڵاتی بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی نیسان پاتڕۆڵ و نیسان پیكاب بووە، بەهۆیەوە سەرنشینی نیسان پیكابەكە برینداربوون.

ئاشكراشی كردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار كراون و لێكۆڵینەوەش لە چۆنیەتی ڕووداوەكە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان