ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پێشانگەی نێودەوڵەتی كاری ڕوانگە فرص ٢٠١٩ دەكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەمەبەستی گەیاندنی كارخوازان بە خاوان كار و بەهێزكردنی توانا و شارەزاییەكانی كار خوازان ، دەزگای روانگە پیشانگەی نێودەوڵەتی كاری روانگە فرص ٢٠١٩ ئەنجامدەدات.

بڕیارە لە بەرواری ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە لە كاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەكو ٦ی ئێوارە ئەم پێشانگایە لەپاركی سامی عەبدولڕەحمان لەشاری هەولێر بكرێتەوە.

لەم پێشانگایەدا هەزار و 690 هەلی كار دابیندەكرێت، و 166 كۆمپانیا تێیدا بەشدارە.

 

ریکلام

کوردستان

دانیشتووانی خانەقین مەرزی مەنزەریەیان داخست

خەڵك – بەشی هەواڵ

دانیشتووانی شاری خانەقین لە خۆپیشاندانێكیاندا مەرزی مەنزەریەیان داخست، كە بەشێكی زۆری گەشتیارانی عیراق و هەرێم لەو ڕێگەیەوە دەگەڕانەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 26/2/2020، دانیشتووانی شارۆچكەی خانەقین، لە خۆپیشاندانێكدا بۆ سەر مەرزی مەنزەرییەی سنووری پارێزگای دیالە، مەرزەكەیان داخست.

دوای دەركەوتنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری قومی كۆماری ئیسلامی ئێران، حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان بڕیاری ڕاگرتنی گەشتی هاووڵاتیانیان بۆ ئێران و گەشتیارانی ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگرت، ئەو هاوڵاتیانەش كە دەگەڕانەوە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە، بەڵام لە مەرزی مەنزەرییە، بەبێ هیچ ڕێوشوێنێك گەشتیاران دەهاتنەوە ناو عیراق و هەرێمی كوردستانەوە.

ك.ج / وێستگە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموو ڕێكارە پێویستەكان گیراونەتە بەر.

سامان بەرزنجی وەزیری وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنفرانسێكی هاوبەشدا كە لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەنجامیدا ڕایگەیاند، تا ئەم ساتە ۱۷۳٤ لە ئێران گەڕاونەتەوە و لەكەرەنتینن لە ۱٥ شوێن.

وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، ۱٤ كەس پشكنینی بۆكراوە و ۱۱ پشكنین دەرچوون هیچ حاڵەتێكی كۆڕۆنا دەرنەچووە، تەنها ۳ پشكنین ماوە ئەنجامەكان دەربچێت و بڵاوی دەكەینەوە.

وتیشی، ۱۷۰ قەرەوێلە دانراوە بۆ هەر حاڵەتێك ئەگەر هەبێت.

سامان بەرزنجی ئاشكراشیكرد، لەخاڵەكانی پشكنینی نێوان هەرێم و عیراق كە ۱٤ خاڵی پشكنین هەن تیمی پزیشكیان بۆ دانراوە بەئامێری تایبەت پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە دێنە ناو هەرێم.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری ناوخۆ هەرێم؛ هاووڵاتیان لە خاڵەسنورییەكان كەرەنتینە ناكرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆ هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، حكومەت جدیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرنگیش بە نەخۆشیەكە دەدەین دەمانەوێت بەشەفافی كارەكان بكەین، دەشڵێت،”ئەمڕۆ ئامارمان بەدەست گەیشتووە بێ پشكنین 536 هاووڵاتی لە خاڵەسنوورییەكانی عیراق هاتوونەتە ناو هەرێم”.

ڕێبەر ئەحمەد ، وەزیری ناوخۆ هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ خەڵكی خۆمان ڕاستگۆین و ئەمڕۆش هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆمار نەكراوە، بۆ ئەوەی دڵەڕاوكێ نەمێنێ ڕۆژانە زانیاری و داتای نوێ دەدەینە هاووڵاتیان و بەردەوام لە كۆبوونەوەكاندا تائكید لەسەر جێ بەجێكردنی ڕێنماییەكان دەكەین، هەر كەمتەرخەمییەكیش هەبێ لە بەرپرس و لایەنی بەرپرس لە ڕووبەرووبوونەوە كۆرۆنا قەبوڵكراو نییە و دەبێت یەك تیم و یەك دەست كاربكەین.

وتیشی ،”حكومەت جدیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشیەكە ، بۆیە وەك حكومەت گرنگیش بەنەخۆشیەكە دەدەین دەمانەوێت بەشەفافی كارەكان بكەین لەسەرجەم بوارەكان و ڕۆژانەش تیمەكان هاووڵاتیان هۆشیار بكەنەوە، بۆ ئەوەی دوور بین لە كۆرۆنا، ڕێوشوێنمان گرتۆتە بەر و حكومەتی هەرێمیش پێی وابوو حاڵەتەكان نزیكن لەهەرێم بۆیە پشوومان ڕاگەیاند”.

ڕاشیگەیاند، نامانەوێ توشی حاڵەتێك ببین گلەیی لە خۆمان بكەین و ئەوەی لەتواناماندایە ئەنجامی دەدەین ، دڵنیایش دەدەینە هاووڵاتیان كە شەفافانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە دەكەین و تا ئێستا حاڵەتمان نییە و ئەوەی هەیە تەنهاگومانە.

ئاشكراشیكرد، بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیان كە لە سنوورەكان دەگەڕێنەوە، دوای پشكنین كەرەنتینە ناكرێن، كە ئەمە پێچەوانەی بڕیارەكانی حكومەتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، هەروەها ئەمڕۆ ئامارمان بەدەست گەیشتووە بێ پشكنین هاتوون 536 هاووڵاتی لە خاڵەسنوورییەكانی عیراق هاتوونەتە ناو هەرێم، داوامان لە لایەنی بەرپرس كردووە بیاندۆزێتەوە و پشكنینیان بۆ بكرێت.

وەزیری ناوخۆ داواشی لەو كەسانە كرد، كە هەرچی بەقاچاغ هاتۆتەوە هەرێم خۆیان بە تیمەكانی تەندروستی بناسێنن، چونكە ئێمە ژمارە و ناوی ئەوانەمان لایە، كە بە ناساسایی هاتوونەتەتەوە ناو هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان