ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

توركمانەكان داوای پۆستی زیاتر لەحكومەتی هەرێم دەكەن


خەڵك – بەشی هەواڵ

توركمانەكانی هەرێمی كوردستان لە دەسەڵاتی یاساداناندا پۆستێكی باڵایان پێ دراوە لەگەڵ وەزیرێكی ھەرێم، هاوكات داواشدەكەن ژمارەیەك پۆستی دیكەی وەك ڕاوێژكار و بەڕێوەبەر بە توركمان بدرێن.

محەمەد ئیلخانی، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەم جارە پێكھاتەكانی كوردستان پێگەیەكی بەھێزیان دەبێت لە ھەرێمی كوردستان، چونكە لە دەسەڵاتی یاساداناندا پۆستێكی باڵا بە توركمان دراوە لەگەڵ وەزیرێكی ھەرێم، جگە لەوەش، داوامان كردووە ژمارەیەك پۆستی دیكەی وەك ڕاوێژكار و بەڕێوەبەر بە توركمان بدرێن، تا وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن لە ھەرێمی كوردستان ڕۆڵیان ھەبێت لە بەرەوپێشبردن و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستا.

ئەو نوێنەرەی توركمان دەڵێت: “داوامان كردووە لە نوێنەرایەتییەكانی ھەرێمی كوردستان كەسانی توركمان بێبەش نەكرێن و پۆستیان ھەبێت، چونكە ھەبوونی نوێنەری توركمان ئەو پەیامە بە جیھان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگەیەنێت كە لە ھەرێمی كوردستان چەندە گرنگی بە پێكھاتەكان دەدرێت.”

ریکلام

کوردستان

تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە گەرمیان گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تووشبووێكی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان لە شارۆچكەی كفری گەڕەكی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا.

ڕاشیگەیاندووە، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵەبجە، بە فەرمی ڕێگە بەكردنەوەی دوكان و بازاڕەكان دەدرێت


خەاَك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی دوكان و بازاڕەكان بۆسەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەردەكات، بەڵام لەهەڵەبجە دوكاندار و خاوەن پیشەكان پابەندی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ نارێن و قائیمقامی شارەكەش ئاماژە بە بە چەند مەرجێك دەكات كە لێوەی ڕێگە بە كردنەوەی دوكان و بازاڕەكان دەدرێت.

نوخشە ناسح، قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە رایگەیاندووە: “دوای دەرچوونی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی دوكان و بازاڕەكان، لەلایەن خاوەن پیشە و دوكاندارەكانەوە، داوایانلێكرا هاوكارییان بكەن و ِرەچاوی باری گوزەران و دارایی هاووڵاتیان بكەن، بۆیە ئەوانیش بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خەڵك، داواكارییەكەیان قەبوڵكردووە”.

بە وتەی فایمقامی هەڵەبجە”ئەوان بە چەند مەرجێك ڕێگەمانداوە بەكردنەوەی دوكان و بازاڕەكان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كە گرنگترینیان، بەكارهێنانی ماسك و دەمامكە لە لایەن خاوەن دوكان و پیشەوەرەكان، بە پێچەوانەوە سەرەڕای داخستنی دوكانەكەی رێكاری دیكەی بەرامبەر دەگیرنەبەر”.

نوخشە ناسح دەڵێت”لیژنە هاوبەشەكانیان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی چاودێری بازاڕ و دوكانەكان بكەن بۆ ئەوەی دوكاندار وپیشەوەران پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن، بەپێچەوانەشەوە ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگرنەبەر”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی ڕێكاری نوێی قەدەغەی هاتووچۆ ئاشكرادەكات


وێنە؛ ئەرشیف

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ پێدانی دەسەڵاتەكان بە پارێزگاكان بۆ ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان، پارێزگاری سلێمانی ڕێكارەكانی نوێی خۆپارێزی ئاشكرادەكات.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی لە كۆبووونەوەدان و بڕیارە پاش كەمێكی دیكە پارێزگاری سلێمانی لەسەر هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ و كارئاسانی كردن بۆ هاووڵاتییان ڕێكارە نوێیەكانی خۆپارێزی بڵاوبكاتەوە.

لای خۆشیەوە، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێ‌ ئێوارەوە لە كاتژمێر 6 قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت و بازاڕ و دوكان و شوێنەكان بەپێ ڕێكاری خۆپارێزی نوێ‌ دەكرێنەوە.

بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی 6 ڕۆژ نیگەرانی زۆری كاسبكاران و دوكاندارەكانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەو هۆیەوە لە دەربەندیخان و ڕانیە و چەمچەماڵ و سلێمانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان