ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

تەوژمێكی گەرما بەڕێوەیە


خەڵك- بەشی هەواڵ
پێشبینییەكانی كەشناسی ڕوو لەوەن لە پاشماوەی ئەم مانگە (تەمموز)، تەوژمێكی گەرما ڕوو لە عیراق بكات.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی، لە پەيجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردۆتەوە”پێشبینییە كەشناسییەكان ڕوو لەوەن لە هەموو شارەكانی وڵات، و بە تایبەت لە باكوور ئەم بایەی ئێستا هەیە بەردەوام بێت و لە نیوەڕواندا چالاكییەكەی بەهێز ببێت و لە شەودا هێورببێتەوە، لەگەڵ جێگیربوونی پلەی گەرما لە هەفتەی داهاتوو”.

بە بۆچوونی سادق عەتیە”چاوەڕوان دەكرێت، وڵاتانی ناوچەكە بە عیراقەوە، بكەونە ژێر كاریگەریی تەوژمێكی گەرماوە كە لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر جیاوازی دەبێت، بەڵام لە ئێران و سعودیە و وڵاتی شام و میسر و كوێت و پاشان عیراق، ئەو تەوژمە دەگاتە ترۆپك”.

عەتیە دەڵێت” تەوژمى گەرماكە چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای دە ڕۆژی كۆتایی ئەم مانگە (تەمموز) دەستپێبكات، و لە كۆتایی مانگیشدا بەتینتر ببێت، و چەندان ناوچە بگرێتەوە و بگاتە وڵاتانی توركیا و زۆربەی وڵاتانی ئەفریقا و باشووری ئەوروپا”.

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك  شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، دۆخی كەشوهەوای بەهارە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەكی تاڕادەیەك فێنك بۆ وڵاتی توركیا، وڵاتانی شام و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما بەڕێژەی 3 بۆ 6 پلە دابەزیون.

ئاشكراشی كردووە، كە لە سبەینێ‌ یەك شەممەوە پلەكانی گەرما بەشێوەی پلە بە پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لە چەند ناوچەیەكی باشووری وڵات لە ناوەڕاستی هەفتەدا دەگەنە 50 پلە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لەگەڵ چوونە وەرزی نوێوە خێرایی با زیاد دەكات و لەكاتەكانی ڕۆژدا تۆز و خۆڵ بەرزدەبنەوە.

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی عیراق، پێشبینی دەكرێت هاوینی ئەمساڵ 3 پارێزگای عیراق (بەسرەِ و عەممارە و خانەقین) بەرزترین پلەكانی گەرما تۆمار بكەن و بگەنە 51 پلەی سەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان