ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

دەتەوێت بزانیت هاوسەرەکەت بەڕاستی تۆی خۆش دەوێت؟ تەماشای ئەم ٥ خاڵە بکە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵی سادەن، بەڵام ناوەڕۆکەکەیان گەورەیە و گەر کەسێک بەڕاستی تۆی خۆش بوێت ئەوا دڵنیابە لەوەی کە ئەم کارانەت بۆ دەکات:

-گەر بەشێوەیەکی سرووشتی هەڵسوکەوتی کرد لە کاتی ڕەفتار کردندا، ئەمەش واتە ئەو کەسە بەتەواوی کراوەتەوە لەگەڵ تۆدا.

-گەر کەسەکە دڵخۆشبێت لەگەڵ تۆدا، لەکاتێکدا ڕۆژەکەی خراپ تێپەڕاندبێت لە بێزاری کار یان سەرقاڵی بە ئیشی دیکەوە، واتە بەناوی کارەوە خۆی لە تۆ نەدزیەوە.

-دەتوانیت خۆشەویستیەکەی لە چاوەکانیدا ببینیت، سەرنج بدە گەر بەتەواوی بیناییەوە(واتە پڕاوپڕ چاوی کردەوە) لە کاتی سەریکردنت دا.

-گەر هەڵسوکەوتی سەیری کرد؛ لە خۆوە پێکەنی، یان هەمیشە حەزبکات لەگەڵتدا بێت بۆ زیاتر و زیاتر دەرخەری ئەوەیە هەستێکی زۆر باشی هەیە بۆ تۆ

-پرسیاری لێبکە دەربارەی خۆت و بزانە تا چەند گرنگیت پێدەدات، کاتێک نەخۆش کەوتیت بزانە هەستی چۆنە بەرامبەرت، دەبینیت دەتبات بۆ نەخۆشخانە یان نۆڕنینگەیەک تا چارەسەری پێویستت بکات.

خۆشەویستی

١٢ تایبەتمەندی پیاوان کە ژنان زۆر حەزدەکەن لە مێردەکانیاندا هەبێت

خێزان

ئەوەی لە مێشکی ژناندا دەگوزەرێت بۆ دیاریکردنی پیاوی نمونەی زۆر قورسە کە تێی بگەیت، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵی هاوبەشە کە گەر لە هەر پیاوێکدا هەبێت ژنان ئالودەی دەبن:

 

-بونی ماسولکە و جەستەیەکی وەرزشی

 

-کەسێکی گاڵتەئامێز

 

-کەسێک کە گرنگیپێبدات و ئاگاداری حەزەکانی بێت

 

-کەسێکی کۆڵنەدەر و خاوەن توانایەکی زۆر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی

 

-کەسێک کە ڕەزیل نەبێت، بەڵام ڕەزیل تەنها لە پارەدا نا، لە هەست و سۆز و گرینگیپێدانیش

 

-کەسی ڕۆمانسی

 

-کەسێک کە بتواندرێت پشتی پێببەسترێت.

 

-کەسێکی تێگیەشتوو، کە بەبێ ئەوەی قسە بکەیت لە هەستەکانت بگات

 

 

-کەسێک کە هەڵسوکەتی جوان و بەڕێز بێت

 

-لە کاری ناوماڵدا هاوکار بێت

 

-زیرەک و ژیربێت

 

-جگە لەوەش زۆربەی ژنان حەزدەکەن پیاوەکەیان لەخۆیان باڵای بەرزتر بێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٩ یاسای دڵڕەقانەی خۆشەویستی کە بەسەر هەمواندا جێبەجێ دەبێت

خێزان

کات هەموو شتێک دەگۆڕێت تەنانەت پەیوەندیەکانیش، هەرچەندە پەیوەندیەکەتان بەهێزبێت بەتێپەڕبونی کات گۆڕانکاری بەسەردادێت، ئەمەی خوارەوە ٩ یاسای دڵڕەقانەیە لە خۆشەویستیدا کە بەسەر هەمواندا جێبەجێ دەبێت:

 

-هەرچەندە متمانە لە نێوانتاندا بەهێزبێت، بەڵام دەکرێت لەسەر شتێکی سادە متمانەکە نەمێنێت و زۆر ئەستەمیش چاکدەبێتەوە.

 

-هەندێکجار پێکەوەبوونی بەردەوامتان دەبێتە هۆی ئەوەی لەیەکدی بێزاربن و حەزبکەن ماوەیەک لەیەک دوربکەونەوە.

 

-هەموو کات لەسەر دیوە باشەکەت نابیت و پێکەوەی بەردەوامتان وادەکات کە زۆرجار دیوە خراپەکەت نیشان بدەیت.

 

-خستنەوەی منداڵ لە هاوسەرگیریدا بڕیارێکی سادە نییە و ئاڵنگاریەکی گەورەیە کە ڕوبەڕوتان دەبێتەوە، کە هەندێک لە خێزانەکان شکستی تێدا دەخۆن.

 

-بەتێپەڕبونی کات ئەو خۆشەویستیەیی بۆ یەکدیتان هەبووە کەمدەبێتەوە و هەندێکجار دەگاتە ئەوەی کە چیدیکە بەلای یەکەوە سەرنج ڕاکێش نەبن.

 

-هەرچەندە هاوسەرگیری بکەیت بەڵام لە هەندێک کاتدا هەر هەست بە بێکەسی و تەنهایی دەکەیت.

 

-ناوە ناوە بیرۆکەی شێتانە بە مێشکتدا دێت، بۆنمونە (ئایا دەبیت تەڵاق وەرگرم؟) گەر لەگەڵ کەسێکی دیکەدابومایە بەختەوەر تر نەدەبووم؟

 

-کاتێک بەیەکەوەن دڵی یەکدی دەشکێنن و ئازاری یەکدی دەدەن، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە لە دواجاردا زاڵبن بەسەر کێشەکان.

 

-خۆشەویستی بەیەک جۆر نامێنێت، چونکە خۆشەویستی دەبێتە کردار و گرنگیپیدان نەک تەنها هەست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر پەیوەندی و خۆشەویستی کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تازەن

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی گرنگە لەسەر پەیوەندی و خۆشەویستی کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تازەن:

 

-توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە لە ماچکردندا ئاستی توندوتۆڵی یاخود لاوازی پەیوەندی نێوان ژن و مێرد بە باشی دەردەکەوێت.

توێژینەوەیەکی دیکە کە ٣ ساڵ کاری تێدا کراوە دەری خستووە ئەو ژن و مێردانەی پێکەوە تەماشای فیلمی ڕۆمانسی دەکەن، نێوانیان باشترە و کەمتر شەڕیان دەبێت.

– توێژینەوەیەک گەیشتوە بەو دەرئەنجامەی ئەو پیاوانەی ڕێژەی زیرەکیان بەرزە ئەگەری خیانەتکردنیان زۆر کەمترە لە پیاوانی دیکە.

 

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەری خستووە کە تەماشاکردنی وێنەی کەسە خۆشەویستەکانمان ئازاری جەستە کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە ژن و مێرد پاش ئەوەی نزیکەی ٢٠ ساڵ لەگەڵ یەکدا دەبن، شێوەی یەکتر وەردەگرن

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان