گەرمیان؛ سێ ئۆتۆمبێل پێكیاندادا كەسێك برینداربوون



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لەنزیك ئیدارەی گەرمیان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی (مازدا تایبەت وجیلی و سەمەند تەكسی) پێكیاندا دا لە ئەنجامی ڕووداوەكە كەسێك برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، كە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 15ی 2ی 2023 لە ناو شاری كەلار و لە نزیك ئیدارەی گەرمیان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی (مازدا تایبەت وجیلی و سەمەند تەكسی ) پێكیاندادا، لە ئەنجامی ڕوداوەكە كەسێك بریندار بوو.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریا كەوتنی شەهید هەژار كرا و تیمی هاتووچۆش گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردوە.

بڕینی كارەبا لە سلێمانی دەستی پێكرد
پێشت بڕینی كارەبا لە سلێمانی دەستی پێكرد
دەیان كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا بێسەروشوێنن
دواتر دەیان كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا بێسەروشوێنن
ەیوەندیدار