ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئامۆژگاری لاوان دەكات
مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە عیراق باسی دیاردەی خۆكوشتن دەكات


ئەحمەد سافی نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە عیراق، خۆكوشتن بە كاری دۆڕا و شكستخواردووەكان دادەنێت، و ئامۆژگاریی لاوانیش دەكات بۆ تەئكیدكردنەوە لەسەر پێویستی بێئومێدنەبوون و سودوەرگرتن لە ئەزمونەكان.

ئەمڕۆ ئەحمەد سافی، نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە عیراق، لە وتاری نوێژی هەینيدا ڕایگەیاند”خۆكوشتن كاریی دۆڕاو و شكستخواردووەكانە، و بریتییە لە بێ‌ عەقڵی و خۆڕێكنەخستن”، ئامۆژگاری لاوانیشی كرد و وتی”خۆشەویستانم ئێوە لە تافی لاویدان، ئێوە مایەی هیوان، ناكرێت ژیانمان بە ئەزمونێك یان دوان، یان تەنانەت دە ئەزمونیش كۆتایی پێبهێنین، كۆتایی بە ژیانت مەهێنە، و بەنرخترینی بوون لەناومەبە، ئەمە كارێكی نەشیاوە”.

ئەحمەد سافی دەڵێت”ناكرێت ئامۆژگاری لە كەسانی شكستخواردوو وەربگیرێت، چونكە گەر بیتوانیایە ئامۆژگاریی بكات، ئامۆژگاری خۆی دەكرد”.

نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە عیراق دەڵێت”ئازایەتی نییە خۆت بخەیتە نێو ڕووبارەوە لەبەر ئەوەی بە ئەزمونێكی خراپدا تێپەڕبویت، دەڵێیت كار نییە، ژیان سەختە، بەڵێ‌ لە هەموو ئەوانەدا لەگەڵتم، بەڵام ئەنجامەكەی ئەوە نییە خۆت بكوژیت، كەسوكارت ماندوومەكە و بەشێوەیەكی نەرێنی بیرمەكەرەوە، دنیا مەكە بە ڕەشنوس و كۆتایی بە ژیانت مەهێنە، پێویستە دانبەخۆداگر و ئارام بیت”.

لەم ماوەیەی دواییدا دیاردەی خۆكوشتن لە پارێزگەكانی عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون كردووە، ئەمەش بە بۆچوونی چاودێرانی كۆمەڵایەتی، پەیوەندی بە لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتی و ئابورییەوە هەیە.

عێراق

نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەعیراق


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەڕایگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 416 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکران.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، شەش تووشبووی کۆرۆنای نوێ، بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا.

لەماوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ لەعیراق تاکو ئێستا 185 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 873 کەسیش تووشبوون، سێ هەزار و 44 کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

26 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە عیراق تۆمار كران


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی 26 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سێ پارێزگای عیراق تۆمار كران.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فەرمانگەی تەندروستی دیالە ڕایگەیاند 13 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

هاوكات تەندروستی پارێزگای كەربەلاش 10 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسەكە ڕاگەیاند.

لە پارێزگای بابلیش سێ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پارتی: كاندیدی ئێمە هەر فوئاد حسێنە


خەڵك – بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی پارتی جەخت دەكاتەوە لەوەی تا ئێستا كاندیدی حزبەكەیان بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عیراق هەر فوئاد حسێنە.

دانا جەزا پەڕلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق دەربارەی تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند ” بڕیار بوو پێش جه‌ژن دانیشتنێكی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌و چه‌ند وه‌زیره‌ بێنه‌ په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی بده‌نێ، به‌ڵام زیاتر ڕێكنه‌كه‌وتنی ماڵی شیعه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ، ئه‌مه‌ دواكه‌وت بۆ دوای جه‌ژن، به‌ڵام وای بۆده‌چم نزیكه‌یی له‌نێوان ده‌ ڕۆژ بۆ دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت”.

پەڕلەمانتارەكەی پارتی جەختیشیكردەوە كە كاندیدی حزبەكەیان بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن وەزیری پێشووی داراییە كە هەندێك لایەن ڕەتیدەكەنەوە دەنگی پێبدەن و ڕایگەیاند وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ و‌ كاندیدی ئێمه‌ تا ئێستا بۆ ئه‌و پۆسته‌ فوئاد حسێنه.

سەرباری ناڕەزایی ژمارەیەك لایەن و پەڕلەمانتارە لەسەر كاندیدكردنەوەی فوئاد حسێن بۆ پۆستە وەزارییەكە، بەڵام پارتی پێداگری دەكات لەوەی ئامادە نییە كاندیدەكەی بگۆڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان