بڕینی كارەبا لە سلێمانی دەستی پێكرد


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی بڕینی كارەبای نایاساییان ئەنجامدا و هەڵمەتەكە بڕینی زیادەڕەوی ئەو ماڵانە دەگرێتەوە، كە بەبێ بوونی مامەڵەی هاوبەشیكردنی كارەبا و دانانی پێوەر، كارەبایان ڕاكێشاوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥/٢/٢٠٢٣ لەگەڕەكی هوانە، كە دەكەوێتە سنووری كاری هۆبەی چاكردنەوەی كارەبای مامەیارە، هەڵمەتی بڕینی كارەبای زیادەڕەوی ئەنجامدرا.

ئەنوەر حمە سەعید، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئەو ماڵانە كارەبایان پی نادرێتەوە تا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییان نەكەن و بەفەرمی مامەڵەی هاوبەشیكردن دەكەن و پێوەری كارەبا دەبەستن.

بەغدا و ژمارەیەك پارێزگا سبەینێ‌ دەكەن بە پشووی فەرمی
پێشت بەغدا و ژمارەیەك پارێزگا سبەینێ‌ دەكەن بە پشووی فەرمی
گەرمیان؛ سێ ئۆتۆمبێل پێكیاندادا كەسێك برینداربوون
دواتر گەرمیان؛ سێ ئۆتۆمبێل پێكیاندادا كەسێك برینداربوون
پەیوەندیدار