ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەرلەمانتارێك: عەبدولمەهدی ناچار دەكەین پارەی هەرێمی كوردستان ڕابگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی چاكسازی لە پەرلەمانی عیراق بەپێویستی دەزانێت، سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت بۆ تاوتوێكردنی بابەتی پابەندنەبوونی هەرێمی كوردستان بە یاسای بودجەی 2019، بانگهێشتی بەرلەمان بكرێن.

عەلا ڕوبەیعی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی چاكسازی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:”زیاتر لە شەش مانگ بەسەر پەسەندكردنی بودجەی گشتی ساڵی 2019دا تێپەڕیوە، تا ئێستا هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاساكە”.

بە وتەی ڕوبەیعی”لە پەرلەمان واژۆ كۆكرایەوە لەپێناو گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی كە حكومەت ناچار بكات، ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت ڕابگرێت”، جەختیشی لەسەر پێویستی بانگهێشتكردنی سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت كردەوە لە پەرلەمان، تا بابەتی پابەندنەبوونی هەرێمی كوردستانیان لەگەڵدا تاوتوێ‌ بكرێت.

پێشتر عودەی عەواد، پەرلەمانتاری سادیقون لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندبوو”بێدەنگبوون لە دزینی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە ناپاكییە”، داواشی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانیش كردبوو، یاساكان بەسەر هەمواندا بسەپێنێت، تەنانەش گەر ئەو هەنگاوە پێویستی بە بەكارهێنانی هێزیش بوو بۆ گەڕاندنەوەی نەوتی بەخاچاخبراو و تێكەڵكردنی بە بودجەی دەوڵەت.

عێراق

لەسەر عادل عەبدولمەهدی ناكۆكی دەكەوێتە نێوان شیعەكانی عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەر دابەشبوونیان بەسەر پشتیوانی لە حكومەت و بوون بە ئۆپۆزسیۆن ناكۆكی دەكەوێتە نێوان لایەنە شیعەكانی عیراق و هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ڕەوتی حیكمەی عەممار حەكیم بە هاندانی شەقام تۆمەتبار دەكات.

محەمەد كەریم، ئەندامیئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، بەكارهێنانی شەقام و خۆپیشاندانەكان لەلایەن ڕەوتی حیكمەوە كارێكی هەڵە و مەترسیدارە و پێویستە لێی پەشیمان ببنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، خۆپیشاندان كاریگەری نەرێنی دەكات لەسەر پڕۆسەی سیاسی و هیچ ئامانجێكی ئۆپۆزسیۆن بوون ناهێنێتەدی.
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە ئۆپۆزسیۆن دەنگی شەقام بباتە پەڕلەمان و كار لەسەر هەموار و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حكومەت بكات، نەك پەنا ببات بۆ ئاژاوە و خۆپیشاندان.

دەشڵێت: “هاوپەیمانی فەتح ئامۆژگاری ڕەوتی حیكمە دەكات ئەو ڕێگایانە نەگرێتەبەر و پاڵپشتی حكومەت بكات بۆ پێشخستنی بەرنامەكەی و كێشەی تر دروست نەكات، كە كاریگەری بكاتە سەر هاووڵاتیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزێكی سوپای ئەمریكا لە ناوچەیەكی عیراق كشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ئاشكرای دەكات، كە هێزەكانی ئەمریكا لە شارۆچكەی ڕوتبە لە ڕۆژئاوای پارێزگاكە كشاونەتەوە

عید عه‌ماش، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە (RT)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە، كە هێزەكانی ئەمریكا لە دەورووبەری شارۆچكەی ڕوتبە كشاونەتەوە و تا ئێستاش هۆكارەكەی نازانن چییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەو هێزەی ئەمریكا تاوەرێكی چاودێرییان هەبووە بۆ چاودێری كردنی جموجۆڵەكانی داعش لەناوچەكە، بۆیە كشانەوەیان كاریگەری دەبێت لەسەر جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش و دەتوانن بەئاسانی لەناوچەكە بسوڕێنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە هێزی ئەمنی لە ڕوتبە پێویستی بە توندوتۆڵكردن و هەماهەنگی و پاڵپشتی تەواو هەیە بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت.

بەپێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەكان، كە میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردۆتەوە، ئەو هێزە لە سەربازگەی وەلید بووە و پێكهاتوون لە كۆمەڵێك ڕاوێژكار نەك سەرباز و كارەكەیان لە ناوچەكە تەواو بووە و كشاونەتەوە بۆ سەربازگەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار.

وەك سەرچاوە ئەمنییەكان ئاماژەیان پێ‌ كردووە، هێزی ئەمنی دیكە لە سەربازگەی قاعیدە 22 لە شارۆچكەی قائیم هەیە و تا ئێستا لە ئەركەكانیان بەردەوامن و چەندین مەفرەزەیان لە ناوچە بیابانیەكان دەسوڕێنەوە لەنێوان قائیم و ڕوتبە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانی عیراق كاتی پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكانی دیاریكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەڕلەمانی عیراق سبەی كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و خوێندنەوەش بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە دەكات.

سەرچاوەیەكی پەڕلەمانی لە بەغدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە سبەینێ‌ دوو شەممە 22-7-2019 پەڕلەمان كۆدەبێتەوە دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدات.

وتیشی، “بەپێی بەرنامەی كار بڕیارە لە دانیشتنەكەی سەبنێدا دەنگ بە پڕۆژە یاسای دەستەی باڵای دەریایی عیراقی بدرێت و خوێندنەوەش بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە بكرێت، لەگەڵ پێشنیاری یاسای دڵنیایی تەندروستی و پڕۆژە یاسای سەندیكای پەرستاران”.

لەماوەی ڕابردوودا پەڕلەمانی عیراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی ماوەی پشوووی هاوینە لە دوو مانگەوە بۆ مانگێك و بەو پێیەش پشووەكە لە 1ی ئاب-ەوە دەستپێدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان