ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دەوڵەتی یاسا: هەرێمی كوردستان یەك دۆلاری نەوتی ڕادەستی بەغدا نەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەرێمی كوردستان “یەك دۆلاری” پارەی نەوتی لە ساڵی 2019دا ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ نەكردووە.

حسێن مالیكی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ئەو بودجەیەی دەنگی لەسەردرا ڕۆشنە، بە جۆرێك كە دەبوو هەرێمی كوردستان لەبەرانبەر ئەو پارەیەی وەریدەگرێت، ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات، بەڵام تا ئەم ساتە كوردستان يەك دۆلاری پارەی نەوتی ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ نەكردووە”.

بە وتەی مالیكی”ئەو عوزرەی هەیانە وەك لە پەرلەمانتارە كوردەكانەوە بیستوومە و بە تایبەتیش لە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان، ئەوەیە كە ماف و شایستەی دارایی پێشوویان بەسەر حكومەتەوە هەیە، بۆ ماوەیەكی زۆر بودجەیان بڕدراوە، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیش بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، داوای دانیشتن و دیالۆگی كردووە، تا لێوەی هەموان مافی خۆیان وەربگرن”.

پێشتر ئەحمەد كینانی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، بەپێویستی زانیبوو”حكومەتی فیدراڵ، هەرێمی كوردستان ناچار بكات، پابەندی ڕادەستكردنی داهاتەكانی نەوت بێت”.

عێراق

سەربازانی ئەڵمانیا ساڵێكی تریش لە عیراق دەمێننەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ماوەی ساڵێكی تریش سەربازانی وڵاتەكەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عیراقدا بمێننەوە.

لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیادا، ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەڵمانیا تا 31ی تشرینی یەكەمی 2020 درێژكرایەوە و لەبڕیارەكەدا 100 سەرباز لە چاو ژمارەی ساڵی پاردا كەمكراوەتەوە و ژمارەیان گەیەنراوەتە 700 سەرباز.

جێی ئاماژەیە، سەربازە ئەڵمانییەكان لە كەمپەكاندا مەشق بە سوپای عیراق و پێشمەرگە دەكەن لەچوارچێوەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لەبارەی عەرعەرەوە هۆشداری دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا هۆشداری دەدات لەبارەی كردنەوەی دەروازەی سنووریی عەرعەر.

محەمەد سەیهود سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، دەروازەی سنووریی عەرعەری نێوان عیراق و سعودییە مەترسییەكی گەورەی بۆ سەر ئاسایش و ساقامگیری عیراق هەیە و ئەگەری زۆرە گروپی تیرۆریستی داعش ئەو دەروازە سنوورییە بەكاربهێنێت بۆ گەیاندنی پاڵپشتییەكان بۆ شانە نوستووەكانی عیراق.

محەمەد سەیهود داواشی لە حكومەتی عیراق كرد پەلەنەكات لە كردنەوەی دەروازە سنوورییەكە، تا ئەوكاتەی ڕێوشوێنە ئەمنییەكان لە ناوخۆ و سەر سنوورەكان توندوتۆڵتر دەكرێت.

ئەم وتانەی سەركردەكەی دەوڵەتی یاسا لە كاتێكدایە كە پێشتر، كازم عقابی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق لە كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی سعودی-عیراقی ئاماژەی بەوەدابوو لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو پڕۆژەكانی دەروازەی سنووریی عەرعەر تەواو دەبێت و بە فەڕمی دەروازەكە دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

میسر ئاسانكاریی بۆ گەشتیارانی عیراقی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵێوزخانەی عیراق لە قاهیرە ڕایدەگەیەنێت، میسر ئاسانكاریی گرنگ بۆ گەشتیارانی عیراقی دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن باڵێوزخانەی عیراقەوە لە قاهیرە بڵاوكرایەوە”لەگەڵ لایەنی پەیوەنیدار لە كۆماری میسری عەرەبی گەیشتنە ڕێكەوتن بۆ ڕێگەدان بەو عیراقیانەی دەچنە میسر، تا پاسپۆرتەكانیان لێوەرنەگیرێت لە فڕۆكەخانە كە لەماوەی چەندا ساڵی ڕابردوو بەو شێوەیە بووە، ڕێوشوێنە نوێیەكەش لەمڕۆ پێنج شەممەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەسەڵاتدارانی میسر ڕێگەدەدەن بە كاروانی گەشتیارانی عیراقی پێنج كەس بن، دوای ئەوەی پێشتر كاروانەكان بە 20 كەس دیاریی كرابوون”.

ئەم ئاسانكارییانە وەك باڵێوزخانەی عیراق لە میسر ئاماژەيان پێدەكات، دوای وتوێژی نایف دلێمی باڵێوزی عیراق بووە لە قاهیرە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی كۆماری میسری عەرەبی كە ئامادەییان بۆ هەماهەنگی و ڕەخساندنی ئەو كارئاسانییانە دەربڕیوە.

باڵێوزخانەی عیراق لە میسر، باسی لە ئاسانكاریی زیاتر كردووە لەلایەن قاهیرەوە بۆ عیراقییەكان كە “لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕادەگەیەنرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان