ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی لەبارەی تەقینەوەكانی قامیشلۆ و عەفرین بڵاوكردەوە.

دەقی پەیامەكە:

پەیامی هاوخەمیی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی تەقینەوەكەی قامیشلۆ و عەفرین-مان بیست كە بووە هۆی شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەك لە خەڵكی مەدەنیی ئەو دوو شارە خۆشەویستە، وێڕای هاوخەمی و هاوبەشی لە خەمی قوربانیان بەتوندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین.
ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە سەلمێنەری ئەوەیە كە پێویستە هەمووان بە یەكڕیزی و یەكدەستی بۆ بەرگری لە خاك و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان دەست بخەینە ناو دەست.

داوا لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكەین لە هەبوونی هەر پێویستییەك بۆ هاوكاریكردنی قوربانیان و خەڵكی رۆژئاوای كوردستان درێخی نەكەن.
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
11/7/2019

ریکلام

کوردستان

دهۆك.. ئاگر لە بازاڕی ئۆرزدی كەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی قوماشی دهۆك لەنزیك سینەما نەورۆز كەوتووەتەوە.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دھۆك ڕایگەیاند، ئاگرەكە لە بازاڕی قوماش كە بە ئۆرزدی دهۆك ناسراوە كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە چەند دوكانێك سووتاون.

بێوار عەبدولعەزیز ئاماژەی بەوەشدا، تیمەكانی چوار بنكەی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن، بەڵام هێشتا كۆنتڕۆڵنەكراوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

داڤۆس.. ترەمپ بەجیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی كۆدەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆشكی سپی بەرنامەی كۆبوونەوەكانی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای لە داڤۆس بڵاوكردەوە و بەپێی بەرنامەكە لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆك كۆدەبێتەوە لەوانە: سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، كۆشكی سپی بەرنامەی سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بڵاوكردووەتەوە كە بەجیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سیمۆنێتا سۆماروگا سەرۆكی سویسرا و عیمران خان سەرۆك وەزیرانی پاكستان كۆدەبێتەوە.

پێشتر سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتێكی فەڕمی بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی (داڤۆس) دەكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆدەبێتەوە.

هاوكات بەپێی بەرنامەی كۆڕبەندەكە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕۆژی چوارشەممە 22/1/2020 لە كاتژمێر 18:00 وتاری دەبێت و دواتر لەلایەن فەرید زەكەریا، پێشكەشكاری (سی ئێن ئێن) چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی لەگەڵ سازدەكرێت.

سبەینێ‌ سێشەممە 21/1/2020، كۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی (داڤۆس) لە شارۆچكەی داڤۆس لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا دەستپێبكات، لە كۆڕبەندەكە دەیان سەركردە، گەورە بازرگان و چالاكوان بەشداریدەكەن، لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“كۆریای باشوور بە بڕی 300 هەزار دۆلار هاوكاری ئاوارەكانی هەرێم دەكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات:”كۆریای باشوور بەبڕی 300 هەزار دۆلار هاوكاریی پێشكەشی ئاوارەكانی هەرێم دەكات”.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە:” لەگەڵ (چۆی كوانگ جین) كونسوڵی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان پڕۆتۆكۆلێكی تایبەت بەو هاوكارییەیان واژۆ كرد”.

وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو:” كۆریای باشوور لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەكەیانەوە لە هەولێر، بە بڕی 300 هەزار دۆلار هاوكاری مرۆیی پێشكەش بە ئاوارە و پەنابەران دەكات و بەشێك لەو هاوكارییە مرۆییانەی سیئۆل، كەلوپەلی زستانە دەبن”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان