ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مالیكی باسی هەڵاتنی هاشمی و پاشەكشەكردنی سوپا دەكات لە موسڵ

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق، باس لە كەیسی تارق هاشمی جێگری پێشووتری سەرۆك كۆمار و ڕافع عیساوی وەزیری دارایی پێشووتر دەكات، ئاماژە بە پاشەكشەكردنی سوپاش دەكات لە موسڵ لە ساڵی 2014 كە ئەو بە “پاشەكشەكردنێكی تایەفەگەریی” ناوی دەبات.

نوری مالیكی لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (سۆمەریە) ڕایگەیاندووە”كاتێك كێشەكانی تارق هاشمی جێگری پێشووتری سەرۆك كۆمار و ڕافع عیساوی وەزیری دارایی پێشووتر ڕویدا، لە دەرەوەی وڵات بووم و بە دیاریكراویش لە ئەمریكا، لە نوسینگەكەم دادوەر فایەق زێدان لەگەڵ دادوەرێكی تر و دوو ئەفسەر هاتنەلام، ئیبراهیم جەعفەریش لەو دەمەدا بە سەردان هاتبووەلام”.

بە وتەی مالیكی”زێدان پێیڕاگەیاندم كە بڕیاری پشكنینی ماڵی هاشمی پێیە، بەڵام من پێم وت كە هاشمی جێگری سەرۆك كۆمارە ئەمە كێشە دروستدەكات، بەڵام زێدان وتی، بڕیارەكە بەپێی بەڵگەنامە و زانیاری و دانپێدانانە و دەمانەوێت ماڵەكەی پشكنین، ئەگەر ئێوە ڕێگەنەدەن، من دەستگیردەكەن بەتۆمەتی لەگەڕخستنی كاریی دادوەریی”.

لە درێژەی قسەكانیدا، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق دەڵێت:”هاشمی ڕێگەی سەفەركردنی لێگیرا لەسەر ئەو دانپێدانانەی لە تەلەفیزیۆندا بڵاوكرانەوە، كاتێكیش ویستی بە فڕۆكە سەفەربكات، هەواڵگری سەربازی ڕێگەیان لێگرت و پێیان ڕاگەیاند كە ڕێگەی لێگیراوە، پەیوەندیم بە دادوەر میدحەت مەحمودەوە كرد و پێمڕاگەیاند كە هاشمی دەیەوێت سەفەر بكات، حوكمەكەی چییە، ئەو وتی، گەر بیەوێت سەفەر بكات بۆ دەرەوەی عیراق ڕێگەی پێنادرێت، بەڵام گەر بیەوێت بچێت بۆ كوردستان كە بەشێكە لە عيراق، دەتوانێت و هەر ئەوەش ڕویدا”.

مالیكی لە دیمانەكەدا دەڵێت”دەمزانی ناگەڕێتەوە، بەڵام هیچ ڕێگەچارەیەكم لەبەردەستدا نەبوو كە بتوانم ڕێگەی سەفەركردنی لێبگرم بۆ كوردستان”.

سەبارەت بە ڕافع عیساوی، مالیكی وتی”ئەوەی ڕویدا، دەستگیركردنی یەكێك لە داواكراوەكان بوو لەبەردەم دەروازەی ناوچەی سەوز كە لە دانپێدانانەكانیدا باسی لە پاسەوانەكانی عیساوی و كەسانی تر كردبوو، تا كێشەكە عیساویشی گرتەوە”، ڕەتیشیكردبۆوە ڕێگری هەبێت، گەر هاشمی عیساوی لەڕێی دادوەرییەوە بگەڕێنەوە وڵات.

سەبارەت بە هاتنەناوەوەی داعش، مالیكی دەڵێت:”دانیشتوانی پارێزگەكان دەستییان بەسەر ناوچەكانیاندا گرت، بەر لەوەی داعش بوونی هەبێت لەو ناوچانە، ئەوانەش لە شۆڕگێڕە عەشایەرەكان و حزبی بەعس و نەقشبەندی پیَكهاتبوون، دوای ئەمە داعش ناوچەكانی كۆنترۆڵ كرد”.

وەك مالیكی باسی دەكات:”پاشەكشەكردنی سوپا لە موسڵ تایەفەگریی بوو، چونكە 90%ی دانیشتوانی شارەكە سوننەن، بزاوتنێك ڕێكخرابوو بۆ پرۆسەی پاشەكشەكردنەكە”.

مالیكی پێیوایە:”ئەوانەی بوونە مایەی داڵدەدانی ئەو تیرۆرە لە دەرەوە هات، لەئێستادا وازییان لەو كارە هێناوە، چونكە هیچیان دەستنەكەوت و زیانیان بە خۆیان و كەسوكار و ناوچەكانیان گەیاند، مەسەلەی دەستگرتنی تیرۆریستانیش لە ئایندەدا بەسەر شارەكاندا بۆتە ئەستەم”.

عێراق

حزبی دەعوەی ئیسلامی داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
حزبی دەعوەی ئیسلامی، كە لەلایەن نوری مالكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشی توركیا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە دروست دەكات.

مەكتەبی سیاسی حزبی دەعوە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی توركیا بەرامبەر عیراق و سوریا دەیكات، بەزاندنی سنوورە نێودەوڵەتییەكانە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “توركیا بەبێ‌ بوونی تەنها یەك هۆكاریش پەلاماری ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریای داوە و پێویستە هەرچی زووە ڕایبگرێت”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئەگەر توركیا هێرشەكانی ڕانەگرێت، دورنییە شەڕەكە گەورەتر ببێت و ڕووبەڕێكی زیاتری خاكی ناوچەكە خوێناوی بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆنەیەكی ئایینی لە عیراق دەكرێتە پشوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەبۆنەی مەراسیمەكانی زیارەتی چلەی ئیمام حسێنەوە لە زۆربەی پارێزگا شیعە نشینەكانی عیراق ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەنرا.

ئەنجوومەنی پارێزگای بابل لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەبۆنەی یادی زیارەتی چلەی ئیمام حسێنەوە ڕۆژی سێ‌ شەممە دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان.

هاوكات زۆربەی پارێزگاكانی دیكەی وەك نەجەف و كەربەلا و بەسرە بەو بۆنەیەوە پشووی فەرمییان ڕاگەیاندووە و بڕیارە حكومەتی عیراق-یش ڕۆژێك بكاتە پشوو بۆ كارئاسانی هاووڵاتیانی شیعە تاوەكو بەشداری لەو مەڕاسیمەدا بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانە لە زیارەتی چلەی ئیمام حسێن (س.خ) بە ملیۆنان هاووڵاتی شیعە مەزهەب لە عیراق و ئێران و وڵاتانی دیكەوە ڕوو لە شوێنە پیرۆزەكان لە نەجەف و كەربەلا دەكەن بۆ ئەوەش ئەمساڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نزیكەی 7 هەزار و 500 سەربازی لەسەر سنورەكان بۆ پاراستنی زیارەتكاران تەرخان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح پەیوەندی بە موگرینییەوە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق بە تەلەفۆن لەگەڵ لێپرسراوی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا قسەی كرد و جەختیكردەوە لە پێویستی ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی سوریا، دەشڵێت: “هەنگاوی خێرا و پێویست بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی لەشكركێشەكەی توركیا”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردووە، ئەمڕۆ شەممە 12-10-2019 د. بەرهەم ساڵح، بە تەلەفۆن لەگەڵ فێدریكا موگیرینی، لێپرسراوی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا قسەی كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆك كۆمار جەختی لەوە كردەوە، كە پێویستە یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام هەنگاوی خێرا و پێویست بگرنە بەر بۆ ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی سوریا.

ڕاشیگەیاندووە، گرنگە ڕێگەچارەیەكی ئاشتیانە بۆ كێشەكانی ئێستا بدۆزرێتەوە و پشتیوانی گەلی سوریا بكرێت بۆ ئەوەی بگەن بە چارەسەرێكی سیاسی، كە زامنی مافەكانیان لە ئاسایش و ئارامی و ئاشتیدا بەدیبێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان