ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قائیمقامی چەمچەماڵ كاركردنی بەپێوەری ئاوی ماڵان لە شارۆچكەكەی ڕاگرت

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چوار ڕۆژە كاركردنی بەپێوەری ميكانيكى ئاوی ماڵان ڕاگرتووە، لەبەرئەوەی لە قازانجی هاووڵاتیان نییە.

ڕەمەك ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، ماوەی چوار ڕۆژە كاركردنمان بەپێوەری ميكانيكى ئاوی ماڵان ڕاگرتووە، لەبەرئەوەی لە قازانجی هاووڵاتیان نییە، ئەوەی لە قازانجی هاووڵاتیانی شارەكەمدا بێت من ئەوە دەكەم، من ناتوانم بڕیار ڕابگرم، بەڵام دەتوانم كاركردن بەڕێنمایی ڕابگرم، ئەو پێوەرەش گرفتی زۆری لەڕووی تەكنیكییەوە تێدایە و بەزیانی هاووڵاتیان شكاوەتەوە.‌

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بڕیاری دانانی پێوەری ميكانيكى ئاو بێ پرس و دیراسە كردن بووە و لەڕووی كوالێتی و كێشەی تەكنیكیشەوە پڕ كێشەبووە، هەم بۆ هاووڵاتی و بۆ حكومەتیش، وتیشی: داوا لەپارێزگاری سلێمانی دەكەم ئەو پێوەرە ڕەتبكاتەوە، چونكە ئەوە قازانجی هاووڵاتیانی تێدایە.

ڕۆژی چوارشەممەش 10/7/2019، فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كاركردنی بەسیستمی پێوەری ميكانيكى ئاوی ماڵانی ڕاگرت و داواشی كرد، بە سیستمی پێشوو پارە لە هاووڵاتیان وەربگیرێت بەرامبەر ئەو بڕە ئاوەی كە پێیدەدرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ 11/7/2019 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی سەربە وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیەكانی خەڵكی كوردستان و بژێوی ژیانیان و كەمكردنەوەی ڕێژەی زێدەڕۆیی لە بەكارهێنانی ئاو پڕۆژەی دانانی پێوەری میكانیكی باشترین ڕێگە چارەیە، دەشڵێت،”پڕۆژەكە لەپێناو پارێزگاری كردنە لە سامانی ئاو بەردەوام دەبێت”.

کوردستان

وتەبێژی خوێندنی باڵا: كاتژمێر 12ی سبەینێ‌ شەو زانكۆلاین دادەخرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچووانی پۆلی (12)ی ئامادەیی دەكات پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین) چونكە كاتژمێر 12ی سبەینێ‌ شەو وێبسایتی (زانكۆلاین) دادەخرێت.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچووانی (١٢) ئامادەیی دەكات، كاتژمێر (١٢)ی سبەینێ‌ شەو (٢٠/٩/٢٠١٩) زانكۆلاین دادەخرێت، بۆیە لەو چەند كاتژمێرەی ماوە ئەو دەرچووانەی تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین)یان پڕنەكردووەتەوە هەوڵەكانیان بەتەواوەتی چڕبكەنەوە و پەلە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین)، بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و كولێژانە وەربگیرێن كە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی لایەنەسیاسیەكان ئەنجام دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هەفتەی داهاتوو لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی هاوبەش سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ئەنجام دەدەن و دەشڵێت،”بڕیارە لە هەر لایەنە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەشداری كۆبووەنەوەكە بكات”.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەی لایەنەسیاسیەكان ئەنجام بدرێت، كە لەسەر كۆی پرسەكان گفتوگۆ دەكەن و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق-یش تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، پارتی یەك لیستی بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان زۆر گرنگ دەزانێت، چونكە كورد تا چەند لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم یەكگرتوو بن ئەوا دەستكەوتی زیاتر بەدەست دێنن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بڕیارە لە هەر لایەنە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەشداری كۆبووەنەوەی لایەنە سیاسییەكان بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە ؛ باشماخ بڕێكی زۆر دوگی ئاژەڵ لەناوبرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت ، لەلایەن لیژنە تایبەتەكانمانەوە دەست گیرا بەسەر زیاتر لە 24 تۆن دووگی ئاژەڵ، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕاگەیاندووە، لیژنەی تایبەتی لەناوبردنی باری قاچاغ و نەشیاو هەستان بە لەناوبردنی بڕی 24 تۆن و 510 كیلۆگرام دووگی ئاژەڵ، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

ڕاشیگەیاندووە، هاوردەكردنی دووگ ڕێگە پێدراو نیە و هەربۆیە دەستی بەسەرداگیرا و دوای ڕێكارەیاساییەكان لەلایەن لیژنەی ناوبراوەوە كاری لەناوبردنی بۆ ئەنجامدرا.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان