ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە.. نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم هەمووان پێكەوە بتوانین لە داهاتوویەكی باشتردا خزمەت بكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەڵامی بروسكەیەكی سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – لقی سلێمانی دەداتەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی یاسین مەحمود سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – لقی سلێمانی و ڕایدەگەیەنێت، بەخۆشحاڵییەوە پەیامی پیرۆزبایتان بۆ هەڵبژاردنم بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێگەیشت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەشدەكات، هیوادارم هەمووان پێكەوە بتوانین بۆ سەقامگیری و قووڵكردنەوەی یەكڕێزی، لێكتێگەیشتن، تەبایی، پێكەوەژیان، لێبوردەیی و ئاشتەوایی، لەپێناو داهاتوویەكی باشتردا خزمەت بكەین.

کوردستان

خالید شوانی: هەندێ لایەنی عیراق خۆیان دژی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدان

 

خەڵك- ئارام سەردار

ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۰ی كانوونی یەكەمی ۲۰۱۹ وەزیری هەرێم بۆ كاروباری نێوان هەولێر و بەغدا سەردانی پەڕلەمانی كوردستانی كرد و لەگەڵ لێژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم كۆبوونەوە و ڕایگەیاند، ئەو دەستەواژانە ڕاست نین، كە دەڵێن حكومەتی كاربەڕێكەر دەسەڵاتی نیە پڕۆژە یاسای بوودجە ڕەوانەی پەڕلەمان بكات.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری نێوان هەولێر و بەغدا، لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە چەند تەوەرێكمان باسكرد لەبارەی دۆخی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەروەها باسمان لەهەنگاو و بەرنامەی هاوبەشكرد بۆ چارەسەركردنی كێشە ڕۆژانەییەكانی ئەو ناوچانە كە دێنە پێشمان، هەروەها دەست پێكردنەوەی دانووستان لەگەڵ حكومەتی عیراق.

دەشڵێت: “دەزانن حكومەتی ئێستا حكومەتی كاربەڕێكەرە و هێزە سیاسیەكان بەنیازی دروستكردنی حكومەتێكی نوێن، جارێكی تر هەر حكومەتێك دروست ببێت ئەولەویەتی حكومەتی هەرێم لەدانووستانەكان چارەسەكردنی كێشەی ئەو ناوچانە دەبێت”.

لەبارەی پڕۆژەكەی لەلایەن هەرێم دراوە بەعیراق وتی، “پڕۆژەكەی ئێمە لەسەر دوو ئاستە، یەكەمیان ئاسایی كردنی بارودۆخی كەركوك و ناوچەكانی تری ماددەی ۱٤۰، هەروەها چارەسەر كردنی كێشەی سیاسی و ئیداری و ئەمنی و سەربازی، هەروەها قۆناغی دووەمیش جێبەجێكرنی ماددەی ۱٤۰ە، بۆیە پڕۆژەكەیان وردەكاری زۆری تێدایە و چاوەڕوانن حكومەت دروست ببێت و گفتووگۆی لەگەڵ بكەین و بگەین بەڕێككەوتن”.

لەبارەی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر‌ یاسای بودجە وتی، “ڕۆژی یەك شەممە حكومەت دەستی لەكاركێشایەوە و هەر ئەو ڕۆژەش دەسەڵات درایە سەرۆك وەزیران بۆ ئەوەی مسادەقەی پڕۆژەكەن بكەن و داڕشتنەوەی كۆتایی بۆ بكەن، لەسەر ئەو بنەمایەش ئێمە ڕۆژێك دوواتر ڕێككەوتنمان كرد، بۆیە ئەو دەستەواژانە ڕاست نین، كە دەڵێن حكومەتی كاربەڕێكەر دەسەڵاتی نیە پڕۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەڕلەمان بكات، بەڵكو تەنها لەپەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن باسی لەوەكردووه، بەڵام بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی كە بۆ ئەمساڵ بەركار دەبێت، ئەوە بەڕوونی باسكراوە، كە حكومەت كاربەڕێكەر بێت یان نا دەتوانێ یاسای بودجە ڕەوانەی پەڕلەمان بكات، چوونكە پەیوەندی بە خەڵك و دامەزراوەكان هەیە پێشتریش لەسەردەمی مالكی ئەوە كراوە، هیوادارین هیچ لایەنێك ئەوە نەكاتە بیانوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێم وانیە ڕێككەوتنەكە بگەڕێتەوە خاڵی سفڕ، چونكە ڕێككەوتنەكە لەبەرژەوەندی هەردوولایە، هەندێ لایەنی عیراق خۆیان دژی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدان، ئەمەش شتێكی ترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەرمانگەی تەندروستی كەركوك هەواڵێك ڕەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك، دەستگیركردنی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرەكانی بەشەكانی فەرمانگەكە ڕەتدەكاتەوە، تەئكید لەسەر ناڕاستی دەستگیركردنیان دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، فەرمانگەی تەندروستی كەركوك لە بەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاندووە، “هەندێك لە پەیجەكان باسیان لە دەستگیركردنی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی بەشەكان كردبوو لە لیژنەی دامەزراندنەكان لە فەرمانگەی تەندروستی پارێزگاكە، ئەو هەواڵانە درۆن و دوورن لە ڕاستییەوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “هەندێك تانەیان هەبوو، بۆیە لەئێستادا وردبینی لە سیڤییەكانیاندا دەكرێت و چاوەڕوانی دروستی دەرچوونی سیڤی هەندێكی تریش دەكرێت، هەندێك لەوانی ناویان بڵاوكراوەتەوە وەك عەقیل جومعە، بەڕێوەبەری بەشی پلان و دەرمانسازی و یاساناس سەدام دەحام،لە لیژنەی دامەزراندنەكاندا نیین، بۆیە فەرمانگەكە مافی وەڵامدانەوەی هەیە، لەكاتێكدا ئەو لیستەی لەلایەن ئێمەوە ڕاگەیەندراوە، كاندیدن بۆ دامەزراندن و فەرمانی كارگێڕییان بۆ دامەزراندن بۆ دەرنەچووە”.

پێشتر هەندێك لە پەیجەكانی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەواڵێكیان سەبارەت بە دەستگیركردنی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی بەشەكان لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بڵاوكردبووەوە و هۆكاری دەستگیركردنەكانیشیان بۆ گەندەڵیكردن لە پرسی دامەزراندنەكان لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوكدا گێڕابووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خالید شوانی و لیژنەیەكی پەڕلەمانی كوردستان كۆبوونەوە

خەڵك- ئارام سەردار
ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۰ی كانوونی یەكەمی ۲۰۱۹ وەزیری هەرێم بۆ كارووباری نێوان هەولێر و بەغدا سەردانی پەڕلەمانی كوردستانی كرد و لەگەڵ لێژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم كۆبوونەوە.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كارووباری نێوان هەولێر و بەغدا، ئەمڕۆ سەردانی پەڕلەمانی كوردستانی كر دو لەگەڵ لێژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كۆبوونەوە.

ئامانجەكەی وەزیری هەرێم بۆ كارووباری نێوان هەولێر و بەغدا، بۆ درووستكردنی هەماهەنگی و هاوكاری یەكتریە لەسەر كاركردنی پێكەوەیی و هەروەها تاوتوێ كردنی میكانزمی دەنگدانی ئاوارەكان لەشارەكانی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەتایبەت ئاوارەكانی كەركوك، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی لەبەرژەوەندی سكاڵایەكی پەڕلەمان مافی دەنگدانی بۆ ئاوارەكان گەڕاندەوە، چونكە لەیاسای كۆمسیۆن ئەو مافەیان پێ نەدرابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان