ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بۆنەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ئاڕاستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات.

دەقی پەیامەكە:

‎بە سڵاوێكی گەرمەوە، بە بۆنەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە گشتی و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و جەماوەرو هەوادارانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە تایبەت دەكەم و سوپاسی ماندووبوون و خۆڕاگریتان دەكەم، دەزانم كە چاوەڕوانیتان بۆ پێكهێنانی ئەم كابینە وەزاریەی ئێستا كاتی زیاتر لە پێویستی خۆی خایاندو كاریگەری نەرێنی خۆی لەسەر ئاستی گوزەرانی هاووڵاتیان و سست بوونی بازار و خزمەتگوزاریەكان بەجێ هشتبوو.

بەڵام دواجار بە خواست وئیرادەی هەموو لایەك تێكڕای ئاستەنگەكانمان بڕی كابینەی نۆهەمی حكومەتی هەرێمیش بە ستافێكی نوێوە پێك هێنرا، كە ئومێدمان وایە ببێتە حكومەتێكی بەهێزو خزمەتگوزار و لە سایەیدا كار بۆ چەسپاندنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و شەفافیەت لە خەرجی و داهاتدا و ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەستەبەر بكات.

سەرباری پیرۆزبایشمان لەسەرۆك و جێگرو تەواوی ئەنجوومەنی نوێی وەزیران، ڕوویی قسەمان لە بەڕێزیانەو داوایان لێدەكەین كە هەرچی لە توانایاندایە لە ووزە و توانای ماددی مرۆیی، ژیرانە بیخەنە خزمەت دابینكردنی ئاشتی و ئارامی و ئاسایشی نیشتمانی مسۆگەر بكەن و ڕێگا خۆشكەر بن بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابووری پتەو لە هەرێمی كوردستان ،كە ڕەنگدانەوەی لەسەر دامەزراندنی پایەكانی ئابووریەكی بەهێز هەبێت بۆ دابینكردنی كۆمەڵگایەكی ئاسوودەو خۆشگوزەران و هەم لەناوەوەی هەرێمی كوردستان و هەم لەو ناوچانەی كە كوردستانین و لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەت هەرێمدان.

‎بژی كورد بژی كوردستان
‎نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەرفرازی گەلەكەمان

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

کوردستان

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی هەڵاتووی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوای هەڵاتنی تۆمەتبارێك لە كەركوكەوە بۆ هەولێر توانیویانە دەستگیری بكەن و ڕادەستی پۆلیسی ئەو پارێزگایەی بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، دوای هەڵاتنی تۆمەتبارێك لە پارێزگای كەركوك، كە بۆ ماوەی 15 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕابووەوە بەپێی ماددەكانی (٤٥٦، ٤٤۳، ۲٦۷)، ڕایكردبوو بۆ سنوری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە تۆمەتبار دەستگیر كراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر لە ڕاكردنی ئەم تۆمەتبارە، تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەسەرپەرشتی (مقەدەم/ سالار ساڵح ئەحمەد) توانیویانە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن و دواتر ڕادەستی پۆلیسی پارێزگای كەركوك بكەنەوە و نێردراوەتەوە بۆ پارێزگای كەركوك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە گەرمیان ڕووداوێكی هاتوچۆ 3 برینداری لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی توندوتۆڵی و دڵنیایی ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر (4:00)ی پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان لەنزیك گوندی پارێوڵەی بچووك ڕوویداوە.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕوونیشیكردووەتەوە، ڕووداوەكە 3 برینداری لێكەوتووەتەوە و بەهۆی سەختی برینی یەكێك لە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان هۆكاری ڕووداوەكەشی ئاشكرا كردووە و ڕایگەیاندوە، بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی توندوتۆڵی و دڵنیایی ئۆتۆمبێلی جۆری (هیوندای – مینی پاس) لەكاتی ڕۆیشتن ئەكسڵی تێكچووە و كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكایەتی هەرێم: جموجوڵی تیرۆریستانی داعش هەڕەشە و مەترسیی ڕاستەقینەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆربستییە دەكات كە تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 لە قامیشلۆ‌ ئەنجامیاندا و زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە، هەروەها لە حەسەكەش مینێك بە ئۆمبێلێكدا تەقێندراوەتەوە و كەسێك بریندار بووە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوەكەدا، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییان دەكات و هاوخەمی بۆیان دەربڕیوە، هیوای زووچاكبوونەوەشی بۆ برینداران و بەركەوتووان خواستووە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشیخستووەتەڕوو، سەرهەڵدانەوەی جموجوڵی تیرۆریستانی داعش و كارە تیرۆرستییەكانیان لە ناوچەكە، هەڕەشە و مەترسیی ڕاستەقینەن و لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتیش پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگیی زیاتر و كاری جددیترە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان