ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەیامێك بۆ كابینەی نوێی هەرێم دەنێرێت
سەركردەیەكی ڕەوتی حيكمە بۆ (خەڵك) باس لە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم دەكات

خەڵك- ئیدریس جەبار
ڕەوتی حيكمەی نیشتمانی كە لەلایەن عەممار حەكیمەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، باس لە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان دەكات و هیواخوازە لە قۆناغەكانی داهاتوودا، كێشە هەڵپەسێدراوەكان چارەسەر بكرێن، جەختیش لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشەی نەوت لەنێوان هەردوولادا دەكاتەوە.

محەمەد لەكاش، سەركردە لە ڕەوتی حيكمەی نیشتمانی، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”ئاشكرایە لای هەموان هەندێك كێشە لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە، هیواداربون ئەو كێشانە بەپێی یاسا و دەستوری عیراقی چارەسەربكرێن، ئەو كێشانە بۆ 16 ساڵ دەچێت، لەم خولی پەرلەمانییەوە ڕادەستی ئەو خولەی تر دەكرێت، هەردوولا سەردانی یەكترییان كردووە، بەڵام ئەو سەردانانە جگە لە چارەسەری ڕواڵەتی چارەسەری جەوهەرییان بۆ دانەنراوە”.

بە وتەی ئەو سەركردەیەی ڕەوتی حیكمە:”لە گرنگترین ئەو كێشانەی هەن، دۆسێی نەوتە، هیواداربون ئەو كێشە لەگەڵ داڕشتنی یاسای نەوت و غازی فیدراڵی چارەسەر بكرێت، بەڵام لەماوەی سێ‌ خولی پەرلەمانی ئەو یاسایە دانەڕێژراوە”.

سەبارەت بە ڕێكەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەرێم و بەغداش لەبارەی بودجەی فیدراڵەوە، محەمەد لەكاش پێیوایە:”بەپێی یاسای بودجەی گشتی 2019، دەبوو حكومەتی هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ بكات، لەبەرانبەر ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی پێشمەرگە و كاروباری تر لەگەڵ ڕێكەوتن لەسەر مەرزە سنورییەكان، بەڵام تا ئەمڕۆ كێشەكان لەو بارەیەوە چارەسەرنەكراون”.

سەركردەكەی ڕەوتی حیكمە دەڵێت:”لە هەرێمی كوردستان سێ‌ مەرزی سنوری فەرمی هەن، بەڵام لەدوای ساڵی 2003وە زیاتر لە 13 مەرزی قاچاخ كراونەتەوە، لەگەڵ یەكلانەكردنەوەی ماددەی 140ی دەستوریش، هەموو ئەمانە پێویستییانە بە كاری ڕاستەقینەیە لەنێوان هەردوولا، بۆیە هیوادارین لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی جێگری، ئەم كێشانە لەڕێی یاسا و دەستورەوە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ چارەسەر بكرێن”.

محەمەد لەكاش هیوای خواست، كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای یاسا و دەستور چارەسەر بكات و ئەو هەنگاوەش بكاتە دەستپێكی كارەكانی بۆ قۆناغەكانی داهاتوو.

عێراق

لەسەر عادل عەبدولمەهدی ناكۆكی دەكەوێتە نێوان شیعەكانی عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەر دابەشبوونیان بەسەر پشتیوانی لە حكومەت و بوون بە ئۆپۆزسیۆن ناكۆكی دەكەوێتە نێوان لایەنە شیعەكانی عیراق و هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ڕەوتی حیكمەی عەممار حەكیم بە هاندانی شەقام تۆمەتبار دەكات.

محەمەد كەریم، ئەندامیئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، بەكارهێنانی شەقام و خۆپیشاندانەكان لەلایەن ڕەوتی حیكمەوە كارێكی هەڵە و مەترسیدارە و پێویستە لێی پەشیمان ببنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، خۆپیشاندان كاریگەری نەرێنی دەكات لەسەر پڕۆسەی سیاسی و هیچ ئامانجێكی ئۆپۆزسیۆن بوون ناهێنێتەدی.
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە ئۆپۆزسیۆن دەنگی شەقام بباتە پەڕلەمان و كار لەسەر هەموار و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حكومەت بكات، نەك پەنا ببات بۆ ئاژاوە و خۆپیشاندان.

دەشڵێت: “هاوپەیمانی فەتح ئامۆژگاری ڕەوتی حیكمە دەكات ئەو ڕێگایانە نەگرێتەبەر و پاڵپشتی حكومەت بكات بۆ پێشخستنی بەرنامەكەی و كێشەی تر دروست نەكات، كە كاریگەری بكاتە سەر هاووڵاتیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزێكی سوپای ئەمریكا لە ناوچەیەكی عیراق كشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ئاشكرای دەكات، كە هێزەكانی ئەمریكا لە شارۆچكەی ڕوتبە لە ڕۆژئاوای پارێزگاكە كشاونەتەوە

عید عه‌ماش، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە (RT)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە، كە هێزەكانی ئەمریكا لە دەورووبەری شارۆچكەی ڕوتبە كشاونەتەوە و تا ئێستاش هۆكارەكەی نازانن چییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەو هێزەی ئەمریكا تاوەرێكی چاودێرییان هەبووە بۆ چاودێری كردنی جموجۆڵەكانی داعش لەناوچەكە، بۆیە كشانەوەیان كاریگەری دەبێت لەسەر جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش و دەتوانن بەئاسانی لەناوچەكە بسوڕێنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە هێزی ئەمنی لە ڕوتبە پێویستی بە توندوتۆڵكردن و هەماهەنگی و پاڵپشتی تەواو هەیە بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت.

بەپێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەكان، كە میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردۆتەوە، ئەو هێزە لە سەربازگەی وەلید بووە و پێكهاتوون لە كۆمەڵێك ڕاوێژكار نەك سەرباز و كارەكەیان لە ناوچەكە تەواو بووە و كشاونەتەوە بۆ سەربازگەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار.

وەك سەرچاوە ئەمنییەكان ئاماژەیان پێ‌ كردووە، هێزی ئەمنی دیكە لە سەربازگەی قاعیدە 22 لە شارۆچكەی قائیم هەیە و تا ئێستا لە ئەركەكانیان بەردەوامن و چەندین مەفرەزەیان لە ناوچە بیابانیەكان دەسوڕێنەوە لەنێوان قائیم و ڕوتبە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانی عیراق كاتی پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكانی دیاریكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەڕلەمانی عیراق سبەی كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و خوێندنەوەش بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە دەكات.

سەرچاوەیەكی پەڕلەمانی لە بەغدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە سبەینێ‌ دوو شەممە 22-7-2019 پەڕلەمان كۆدەبێتەوە دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدات.

وتیشی، “بەپێی بەرنامەی كار بڕیارە لە دانیشتنەكەی سەبنێدا دەنگ بە پڕۆژە یاسای دەستەی باڵای دەریایی عیراقی بدرێت و خوێندنەوەش بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە بكرێت، لەگەڵ پێشنیاری یاسای دڵنیایی تەندروستی و پڕۆژە یاسای سەندیكای پەرستاران”.

لەماوەی ڕابردوودا پەڕلەمانی عیراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی ماوەی پشوووی هاوینە لە دوو مانگەوە بۆ مانگێك و بەو پێیەش پشووەكە لە 1ی ئاب-ەوە دەستپێدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان