ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ؛ پڕۆژەی پێوەری میكانیكی ئاو بەردەوام دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی سەربە وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیەكانی خەڵكی كوردستان و بژێوی ژیانیان و كەمكردنەوەی ڕێژەی زێدەڕۆیی لە بەكارهێنانی ئاو پرۆژەی دانانی پێوەری میكانیكی باشترین ڕێگە چارەیە، دەشڵێت،”پرۆژەكە لەپێناو پارێزگاری كردنە لە سامانی ئاو بەردەوام دەبێت”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی سەربە وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، هەندێك لە میدیاكان لەبارەی پرۆسەی دانانی پێوەری میكانیكی ئاو و خوێندنەوە و هەندێ ڕاپۆرت و لێدوان بڵاودەكەنەوە بەشێوەیەك، كە پرۆسەكە لە خزمەتی هاوڵاتیاندا نییە.

دەشڵێت،”بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیەكانی خەڵكی كوردستان و بژێوی ژیانیان و كەمكردنەوەی ڕێژەی زێدەڕۆییكردن لە بەكارهێنانی ئاو و دابەشكردن و گەیشتنی ئەو خزمەتگوزاریە سەرەكیەی ژیان بۆ تێكڕای خەڵكی كوردستان بەشێوەیەكی یەكسان، پرۆژەی دانانی پێوەری میكانیكی ئاو ‌ باشترین ڕێگە چارەیە”.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیان وەك یەك ئاویان هەبێت‌ و كێشەی بێ‌ ئاوی كەم بێتەوە، پێویستە هەمووان پابەندی ئەو بڕیارە بن، كە بڕیاری وەزارەتی شارەوانیە و لەلایەن ئەنجومەنی شوراوە پەسەندكراوە.

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆوە بۆ هاوڵاتیانی كوردستان
هەندێك لە میدیاكان لەبارەی پرۆسەی دانانی پێوەری ئاو و خوێندنەوەیان هەندێ ڕاپۆرت و لێدوان بڵاو دەكەنەوە،بەشێوەیەك كە پرۆسەكە لە خزمەتی هاوڵاتیاندا نییە لە كاتی ئێستادا، بۆیە ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دووپاتی دەكەینەوە كە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیەكانی خەڵكی كوردستان و بژێوی ژیانیان،هاوكات كەمكردنەوەی ڕێژەی زێدەڕۆیی كردن لە بەكارهێنانی ئاو و دابەشكردن و گەیشتنی ئەو خزمەتگوزاریە سەرەكیەی ژیان بۆ تێكڕای خەڵكی كوردستان بەشێوەیەكی یەكسان،پرۆژەی دانانی پێوەری ئاومان پێ‌ باشترین ڕێگە چارە بووە،بۆیە دوای جێبەجێكردنی تەواوی هەنگاوەكانی دانانی پێوەری ئاو لە ماوەی زیاتر لە ساڵێك كە ڕێژەكەی گەیشتە زیاتر لە 80%،لە هەڵمەتێكی هۆشیاركردنەوەدا ئاگاداری هاوڵاتیانی كوردستانمان كرد،لە ماوەیەكی دیاری كراودا دەست بە خوێندنەوەی پێوەری ئاو دەكرێت و هەموو بەكارهێنەرانی ئاوی خواردنەوە بەپێی ڕێژەی بەكارهێنانەكەی پارەی لێ‌ وەردەگیرێت،ئاگاداریشمان كردنەوە هەر كەسێك پێوەری ئاو لەو ماوە دیاری كراوەدا نەبەستێ،دوچاری پێ‌ بژاردن دەبێتەوە،بەڵام دوای تەواو بوونی وادەكەش كە 1 ی تەمموزی 2019 بوو،بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیانی كوردستان دوو مانگی دیكە وادەكەمان درێژ كردەوە.
بۆ ئەو هاوڵاتیانەشی كە پارەیەكی زۆریان بۆ هاتۆتەوەو گومانیان لە پسولەی ئاوەكەیان هەیە، جارێكی دیكە ئاگاداریان دەكەینەوە لەوەی،دەتوانن لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو بكەن بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكەیان بۆ بكرێت.
پرۆژەی بەستنی پێوەری ئاویش یەكێ‌ لە پرۆژە سەركەوتووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ و وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە لەپێناو بەرژەوەندیەكانی خەڵكی كوردستان جێبەجێ‌ كراوە،ئەو پارەی كە هاوڵاتیان بۆ بەستنی پێوەرەكەش داویانە،مانگانە دوای ئەژماركردنی ئەو ئاوەی بەكاریان هێناوە، پارەیەكی كەمتریان لێوەردەگیرێت وەك قەرەبوویەك بەرامبەر پارەی پێوەرەكەیان كە بۆ بەكارهێنانی ئاو داندراوە، هاوكات پرۆژەكە لەپێناو ئەوەیە هاوڵاتیان زیاتر پارێزگاری لەو سامانی ئاو بكەن لەبەرئەوەی سامانێكی بەنرخی نیشتیمانیە ، ئێمەش هەوڵ دەدەین هاوڵاتیانمان بەشداری پێ‌ بكەین لەو پاراستنی ئەو سامانە، هاوكات ڕایان بهێنین لەوەی ئاو بەقەد پێویستی خۆیان بەكاربێنن بۆ ئەوەی هەمووان ئاویان هەبێ‌ و كێشەی بێ‌ ئاویش كەم بێتەوە، بۆیە پێویستە هەمووان پابەندی ئەو بڕیارە بن كە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستانەو لەلایەن ئەنجومەنی شوراوە پەسەند كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ

کوردستان

لەسەر كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كەركوك ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك -بەشی هەواڵ

 

بۆ دیاریكردنی سەرۆكی لیست و لۆگۆی لیستی “كەركوكی كوردستانی” بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە لایەنە سیاسییەكان لە شاری هەولێر كۆببنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە لایەنە سیاسییەكان لە چ بارەگایەك و لە كوێ كۆببنەوە.

بەهۆی ڕێگریكردنیش لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بازگەیەكی هەولێر و تەقەكردن لە بارەگاكانی ئەو دوو حزبە لە هەولێر و سلێمانی ئەگەری ئەوەی هەیە ئەو كۆبوونەوە نەكرێت یاخود بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت.

حەسەن شێخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێشتر پێشنیارێك هەبوو كە یەك شەممە یاخود دوو شەممە لایەنە سیاسییەكان لە هەولێر كۆببینەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ دەنگۆیەك نییە كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت یاخود دوابخرێت.

وتیشی”ئەم هەفتەیە كراوەیە چ ڕۆژێك دیاری بكرێت بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە، چونكە دەبێت ڕای سەرجەم حزبەكان وەربگیرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

49هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانە و لە مەراسیمێكدا یەكێتیەكە یادی دامەزراندنی دەكاتەوە و بەو بۆنەشەوە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كرد.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، بەبۆنەی 49 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم.

دەشڵێیت”یەكێتی زانایان كە لە 21ی ئەیلولی 1970 بەڕێنوێنی جەنابی بارزانی نەمر دامەزرا، ڕۆڵێكی دیاری لە خزمەتكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و بڵاوكردنەوەی پەیامی میانڕەوی جێدەستیان دیارە.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ڕێكخراوێكی پیشەیی تایبەت بە كاروباری زانایانی ئایینی كوردستانە، بارەگای سەرەكی لە هەولێرە.
بۆ یەكەمجار لە بەرواری (21/9/1970) لە گەڵاڵەی ناوچەی باڵەكایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر بە چاودێری‌ و ئامادەبوونی مەلا مستەفای بارزانی دامەزراوە و تا ئێستا شەش كۆنگرەی ئەنجام داوە و 17 لقی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس بوونەتە قوربانی.

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕێگای ھاتووچۆی وارماوا دەربەندیخان ڕووداوێكی ھاتووچۆ ڕوویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری توێتا پیكاب و نیسان سدریك.

ئاشكراشیدەكات، بەداخەوە تا ئێستا سێ قوربانی لێكەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە ڕووداوەكەدا چوار كەس گیانیان لەدەست داوەو كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

لای خۆشییەوە ڕێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە میدیاكانی ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلی مارسیدس كە هۆكاری ڕووداوەكەش بووە چەند خولەكێك پێش ڕووداوەكە چەند هاوڵاتیەك پەیوەندیان بە ئێمەوە كرد كە ئەو ئۆتۆمبێلە لەنزیك گوندی چنارە زۆر بەهەڵەشەیی و لاساری ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت و ئێمەش لە هەوڵی ئەوەدابووین هاتوچۆی وارماوای لێئاگادار بكەینەوە كەدەستگیری بكەن و ئیجرائاتی لەگەڵ بكەن، بەڵام بەداخەوە زۆری نەخایاند و دوای دوو خولەك ئەم ڕووداوەی دروستكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان