ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دەوترێت لەگەڵ حەسەن خومەینیدا بووە
ئەمریكا باس لە سازدانی كۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ ئێرانییەكاندا دەكات لە هەولێر


خەڵك- بەشی هەواڵ
ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەو ڕاپۆرتە هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە لەلایەن میدیاكانەوە سەبارەت بە سازدانی كۆبوونەوەیەكی نهێنی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی و لەنێوانیاندا حەسەن خومەینی كوڕەزای دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی لە شاری هەولێر، بڵاوكرانەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، (جیروسلیم پۆست) لە زاری برایان هۆك، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێرانی بڵاویكردەوە”ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێران، لەئێستادا هیچ هێڵێكی دیپلۆماسییان لە پشتەوە نییە”.

ئەم لێدوانەی برایان هۆك لەكاتێكدایە كە پێشتر تۆڕی (ئەی 24) لە ڕاپۆرتێكیدا بڵاویكردبۆوە”ئەو كۆبوونەوەیەی سازكراوە، لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران بووە بۆ شەڕی ناوخۆیی لەنێوان موحافیزكارەكان و ڕیفۆرمەكان، و بەشێوەیەكی فەرمی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێرانیدا نەبووە”.

لەم ماوەیەی دواییدا، تەنگژەكانی نێوان ئەمریكا و ویلایەتە یەكگرتووەكان بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كرد، ئەمەش دوای سەپاندنەوەی سزاكانی ئەمریكا بەسەر وڵاتەكە و پەلاماردانی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە ئاوەكانی كەنداو، زیاتركردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمیش لەلایەن تارانەوە كە وەك هەنگاوێكی وڵاتەكەیە بۆ پاشەكشەكردن لە ڕێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015، هێندەی تر تەنگژەكانی لەنێوان كۆماری ئیسلامی و خۆرئاواییەكاندا بەرەو ئاڵۆزبوون برد.

جیهان

ئێران؛ تەقینەوەیەك لە ناوەندێكی كارەبا ڕوویدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ڕێكخراوەی ئاگركوژێنەوەی شارەوانی ئەهواز ڕایدەگەیەنێت، لە هێزگەی شەهید مەدحەجی زەرگان ئەهواز بە هۆی تەقینەوەی ترانسەوە ئاگری تێبەربوو ، دەشڵێت،”توانای بەرهەم هێنانی 418 میگاوات كارەبای هەبووە”.

ئاژانسی مهیری ئێران بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020 تەقینەوەیەك لە ناوەندێكی بەرهەمهێنانی كارەبای ئێران بە ناوی ‘زڕگان’ لە پارێزگای خوزستان لە نزیك شاری ئەهواز ڕوویدا و ئاگرێكی گەورە لێكەوتەوە.

ئاژانسەكە لە زاری ، ئیبراهیم قەنبەری، سەرۆكی ڕێكخراوەی ئاگركوژێنەوەی شارەوانی ئەهواز ڕایگەیاندووە، هۆكاری ڕووداوەكەش تەقینەوەی ترانسێكی كارەبا بووە.

هەندێك لە میدیاكانی ئەو وڵاتە باس لەوەدەكەن، كە تا ئێستا نەتوانراوە ئاگری ناوەندەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و زیانەكانی تەقینەوەكەش بە 80 ملیار تمەن مەزەندە كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ئەم مانگەدا چەندەمین تەقینەوەیە، كە لە ناوەندە سەربازیی و ئەتۆمییەكانی ئێران لە ماوەی ڕابردوو ڕووبدات، پێشتر لە ناوەندێكی سەربازیی لە نزیك تارانی پایتەخت ڕوویدا، دوای ئەوەش تەقینەوە لە ناوەندێكی ئەتۆمیی ئێران لە پارێزگای ئیسفەهان ڕوویدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نزیكەی 238 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2449 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2449 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 148 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 237 هەزار و 878 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 11 هەزار و 408 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حكومەتی ئەمریكا، خەڵاتی داوە بە هەر كەسێك هاووڵاتییەكی سوورپێستی ڕادەست بكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

لە ئاگادارییەكی حكومەتی ئەمریكادا كە لە ڕۆژنامەیەكدا بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەركەسێك هاووڵاتییەكی سوور پێست ڕادەستی حكومەت بكات بڕی 200 دۆلاری دەدرێتێ.

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، ساڵی 1863 لە ویلایەتی داكوتا ئاگادارییەكی حكومەتی ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە كە هەركەسێك جەستەی سوورپێستێك ڕادەستی حكومەتی ئەمریكا بكات بڕی 200 دۆلاری وەك خەڵات دەدرێتێ.
هەرچەندە سوورپێستكان لە قاڕەی ئەمریكان، بەڵام وەك گروپێكی جیاواز و لە نەژادێكی جیاواز هەڵسوكەوت دەكەن و دەژین و بەشێك لە بیرمەندان پێیان وایە ئەو كەسانە لە بنەڕەتدا هیندین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان