ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێواز فایەق لەم خولەدا زیاتر كار لەسەر چی دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانی كوردستان لە دوای دانشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان كەوتە پشووی هاوینەوە، بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك) ڕێواز فایەق لەم خوولەی پەرلەمانی كوردستان خۆی بەدوور دەگرێت لەبەریەك كەوتنی سیاسی و زیاتر كار لەسەر دەكردنی یاسا و چاودێریكردن دەكات.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، لەگەڵ دەستبەكاربوونی دكتۆرە ڕێواز فایەق  وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمان كەوتە پشووی هاوینەی خۆی لەو ماوەیەدا هیچ كۆبونەوەیەكی ئاسایی ئەنجام نادرێت.

ڕاشیگەیاند، ڕێواز فایەق  لەم خوولەدا زیاتر سەرقاڵ دەبێت بەكاری دەركردنی یاسا و چاودێری كردنەوە، خۆی بەدوور دەگرێت لە بەركەوتنی سیاسی، كار لەسەر یەكلاكردنەوەی ئەو یاسایانە دەكات، كە لە پەرلەمان كاری لەسەر نەكراوە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان .

ئەمڕۆ پێنج شەممە 11-7-2019 پاش كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان، لە پەڕلەمانی كوردستان، هەریەكە لە پەرلەمانتاران شادی نەوزاد لە نەوەی نوێ و رێواز فایەق لە فراكسیۆنی یەكێتی خۆیان پاڵاوت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی پەڕلەمان، لە ئەنجامدا و بە پێی دەنگی 72 پەڕلەمانتار رێواز فایەق بە سەرۆكی نوێی پەڕلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا.

کوردستان

یەكێتی زانایان لە هەولێر: تكایە بە بەرماڵ و ماسك و دەستكێشەوە بچنە مزگەوت


خەڵک-ئارام سەردار
یەکێتی زانایانی ئایینی هەرێمی کوردستان لە دوای هەڵوەشاندنەوی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و کردنەوەی سەرجەم شوێنەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی نوێژخوێنان بڕیاریدا کەوا هەر نوێژخوێنێک دەبێ بە بەرماڵ و ماسک و دەستکێشەوە بچێتە مزگەوت و ڕەتیشیان کردەوە ئەگەر کەسێک بەهۆی مەترسی کۆرۆنا نەچێتە مزگەوت بۆ نوێژە فەرزەکان گوناهبار بێت.

شێخ نیاز نەقشبەندی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای سەرلەنوێ كردنەوەی مزگەوت و شوێنە گشتییەكان كە پێشتر بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە داخرابوو، داوا لە نوێژخوێنان دەکەین لە کاتی هاتنیان بۆ نوێژە فەڕزەکان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن و پابەندبن بە پاراستنی پاكوخاوێنی ماڵی خودا.

دەشڵێت، نابێت مزگەوتەکان ببنە شوێنی ئەزیەتدانی موسڵمانان بۆیە دەبێ پابەندی ڕێنماییەکان بین و داوا لە هەموو موسڵمانان دەکەین کە ئەو پابەندییە وەک خۆی جێبەجێ بکەن. چونکە ئەگەر یەک حاڵەتی کۆرۆنا لە مزگەوت بڵاوبێتەوە دەبێتە هۆی فیتنەی دین، و دەبێتە هۆی داخرانی جارێکی دیکە دەرگای مزگەوتەکان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەر نوێژخوێنێک دەبێ بە بەرماڵ و ماسک و دەستکێشەوە بچێتە مزگەوت و ڕەتیشیان کردەوە ئەگەر کەسێک بەهۆی مەترسی کۆرۆنا نەچێتە مزگەوت بۆ نوێژە فەرزەکان گوناهبار بێت، بەڵام هەرکەسێکیش ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە مزگەوتەکان گوناهبارە و بە تاوان بۆی دەنووسرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: مووچە و لایەنە سیاسییەكان كاریگەری لەسەر دۆخی كۆرۆنا دروست دەكەن


خەڵک – ئارام سەردار
ئەندامێکی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەوەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت ڕێککەوتنی لایەنە سیاسیەکان و مووچە کاریگەری لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەبێت.

د.دیار ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ڕۆژانە ئەو کەیسانەی تۆمار دەکرێن وادەکەن دۆخەکە بەرەوخراپتر ببەن و کەرتی تەندروستیش بکەوێتە بارێکی قورستر، ئەمەش وادەکات سەنتەرەکانی تایبەت بە نەخۆشانی كۆرۆنا و تاقیگەکانی پشکنینی كۆرۆنا نەتوانن هەموو خزمەتگۆزارییەکان بەشێوەیەکی بەردەوام تێروتەسەل پێشکەشبکرێت. ئامانجەکانی وەزارەتی تەندروستیش بۆ جیاکردنەوەی بەرکەوتەکان تاوەکو تووشبووان زیانیان نەبێت بۆ کەس و کاریان.

دەشڵێت، ئێستا دەبینین لەلای هاووڵاتییان ئەو متمانەیە نەماوە، لە سەرەتای تۆمارکردنی نەخۆشیەکە کۆمەڵێک ڕێنمایی زۆر سادە بۆ هاووڵاتییان باسکرا بۆ تێگەیشتنیان، بەڵام بەداخەوە ئێستا گۆڕانکارییەکان دەبینین بەچەند ئاڕاستەیەکە و گۆڕانکاریەکەش لەڕووی بابەتی زانستیەوە نیە چونکە لەمبارەوە ئاسانکاری و ڕێنمایی بەتەواوەتی دابینکراوە، بەڵام ئەوەی پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی بەرەنگاری ببینەوە و کۆنتڕۆڵی زیاتری بابەتەکە بکرێت ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانە تاوەکو زیاتر لێکنزیک ببنەوە ئەوکات ڕینماییەکانی هەیە وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت لەلای هاووڵاتییان، لەڕابردووشدا ئەوەی جێبەجێ کرا هاووڵاتییان سودمەندبوون، هیوادارم بەزووترین کات لایەنە سیاسییەکان و سەرەکییەکان لەیەکتر نزیک ببنەوە و مەبدەئی سیاسی خۆشیان بکەنە سەنتەرێکی باش بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، مووچەش پەیوەندی بەژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە کە دابین بکرێت، چونکە هاووڵاتی دەڵێت مووچەم نەبێت و هاوکاری نەکرێم بۆ بژێوی ژیانم چۆن لەماڵ دانیشم، بۆیە بێزاری خەڵک لە نەبوونی بژێوی ژیانە، ئومێدیش دەکەین هاووڵاتییان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئاسانکاریانەی کراون ئەگەر ئەو ڕێنماییانە جێبەجێ بکرێن لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکان چاودیریش بکرێت تاوەکو خاوەن دوکان و کڕیارەکان ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن دەبێتە هۆکاری پاراستنی ژیانی هەموولایەک.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی: خۆت بپارێزە و لەشوێنی کارکردن و قەڕەباڵغ دەمامک بکە


خەڵک – بەشی هەواڵ

د. خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕێنمونی هاوڵاتییان دەکات، کە چۆن خۆیان لەڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن.

 

ناوبراو وتی: ئەگەر دەتەوێت توشی نەخۆشیەکە نەبیت ئەگەر دەتەوێت ڤایرۆسەکە زوو کۆنتڕۆڵبکرێتەوە و کەسی تر پێی نەمرێت ، ئەگەر کاسبکار نیت ، یان کڕیار نیت ، یان پێویستییەکی گرنگت نییە ، مەچۆ دەرەوە لەماڵ بمێننەوە قەڕەباڵغی دروست مەکە جگە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لە خۆ دوورگرتن لەیەکتری و قەڕەباڵغی نەکردن، لەئێستادا هیچ ڕێگایەکی تر نییە بۆ کۆتڕۆڵکردنەوەی ڤایرۆسەکە ، بۆیە هاوکاربن، پابەندبن، با زیانەکان کەمترین بێت، خۆت بپارێزە، لەشوێنی کارکردن و قەڕەباڵغ دەمامک بکە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان