ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی لەناحیەی بازیان چەكدارێكی داعشی دەستگیركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەدوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لە سەری كەسێكی بە ڕەگەز عەرەبیان لە ناحیەی بازیان دەستگیركردووە، كە پێشتر چەكداری داعش بووە، دەشڵێت،”ماوەی ساڵێكە لە سنوری چەمچەماڵ و بەردەقارەمان و بازیان نیشتەجێبووە”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەدرێژەی هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی، گۆمانیان لێدەكرێت، كە پەیوەندیان بەڕێكخراوی داعشەوە هەبوو بێت بەردەوامە.

دەشڵێت،”لە ناحیەی بازیان لەلایەن هێزەكانمانەوە بە بڕیاری دادوەر كەسێك دەستگیركراوە، بە ناوی (عەلی عیودە) دانیشتوی ناحیەی روومادی لە پاڕێزگای ئەنبار ، كە لەساڵی 2015وە پەیوەندیكردوە بەچەكدارانی داعشەوە و لەگەڵ چەكدارانی داعش ماوەتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، لەدوای كۆتای هاتنی داعش ناوبراو دەچێتە سوریا و لەدواتر دێتە خاكی هەرێمی كودستان و لە ساڵی ۲۰۱۹ ڕوو لە سنوری چەمچەماڵ و بەردەقارەمان و بازیان دەكات و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی (۲)ی تیرۆر بەندە.

کوردستان

شەڕ لەنێوان سوپای سوریا و گروپە هاوپەیمانەكانی توركیا ڕوویدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی توركیا لە سنووری عەین عیسا هەوڵی پێشڕەوی دەدەن.
بەپێی زانیارییەكان، شەڕێكی سەخت لەناوچەكە لەنێوان سوپای سوریا و گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی توركیا دەستی پێكردووە.
مەترسی ئەوەش دەكرێت ڕاستەوخۆ سوپای توركیا كە پاڵپشتی گروپە چەكدارەكان دەكات بچێتە شەڕەكە لەگەڵ سوپای سوریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان