ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا لەرێی‌ فەیسبوكەوە فێڵی‌ لە ژنێك كردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت ، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لەرێی‌ فەیسبوكەوە فێڵی‌ لە ژنێك كردوە، بڕی تا ‌ 5 ملیۆن دیناریشی‌ لێ وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی لەلایەن ژنێكەوە، كە كەسێك لەرێی‌ پەیجێكی‌ فەیسبوكەوە خۆی‌ وەك ژن پێناساندووە و ژمارەیەكی‌ موبایلی‌ داوەتێ وبوونەتە هاوڕێ.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەكە دواتر پێی‌ وتووە ئەمە ژمارەی‌ موبایلی‌ كەسێكی‌ باشە و بە مەبەستی‌ هاوسەرگیریی‌ پێی‌ ناساندووە ، كە ئەو كەسەش هەمان تۆمەتبار خۆی‌ بووە و بڕی‌ چوار تا پێنج ملیۆن دیناری‌ لێسەندووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوە زانیاری‌ ورد كۆكراوەتەوە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردووە، توانراوە تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەهەمان كاتدا دەستگیراوە بەسەر موبایلەكەیدا و دەركەوتووە، تۆمەتبار خۆی‌ سەرپەرشتی‌ ئەو پەیجەی‌ كردووە.

ئاشكراشیكردووە، تۆمەتبارەكە ناوی‌ (ر، ك، م) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1992و لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 2 لەیاسای‌ خراپ بەكارهێنانی‌ ئامێرەكانی‌ پەیوەندییكردن ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوە پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوەی‌ بۆ كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا لەهاووڵاتیان دەكات، كە بە وریایی‌ و هۆشیارییەوە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بەكاربهێنن ‌و متمانە بەپەیج ‌و ئەكاونتە ساختەكان نەكەن، لەبوونی‌ هەر حاڵەتێكی‌ نەخوازرا و هێزەكانی‌ پۆلیس ئاگادار بكەنەوە تا بەهانایانەوە بچن‌ و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكەن.

جیهان

ڕۆژئاوای كوردستان.. ڕوسیا ناوچەی دژە فڕین دروست دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەپاش ڕێككەوتنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ حكومەتی سوریا بڕیارە ڕوسیا ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای كوردستان دروست بكات.

بابەك تەڤگایی نوسەر و ڕۆژنامەنووسی كەناڵی “بی بی سی” لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە: لە سەركردەكانی هەسەدەوە بۆی پشتڕاست كراوەتەوە كە ڕوسیا ڕازی بووە ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای كوردستان دروستبكات و بەوەش فڕۆكەكانی توركیا چیتر ناتوانن ناوچەكە بۆردوومان بكەن.

هەر بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕوسیا فڕۆكەی جۆری Su-35S خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی فڕۆكەی F-16C/Ds و F-4Es توركی.

ئەمەش پاش ئەوە دێت كە ئەمڕۆ بە نێوەندگیری ڕوسیا، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ حكومەتی سوریا ڕێككەوتن بۆ گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ ناوچە سنورییەكان و بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی توركیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت.

فارس عیسا لێپرسراوی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرچەندە پێشتر بڕیاردرابوو شاندێكی وزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات ڕۆژی سێ شەممەی هەفتەی ڕابردووش بۆ سەردانەكە دیاریكرابوو، بەڵام بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی لە بەغدا دروستبوو سەرقاڵی لێپرسراوانی حكومەتی عیراق بەودۆخەوە سەردانی شاندەكەی هەرێم دواخرا بۆ ئەم هەفتەیە.

فارس عیسا وتیشی: “چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا شاندەكەی هەرێم سەردانی بەغدا بكات ئەویش دوای ئامادەیی بەرپرسانی حكومەتی عیراقی و گەڕانەوەی وەزیری دارایی حكومەتی عیراق كە ناوبراو لەئێستادا لە دەرەوەی وڵاتە و چاوەڕواندەكرێت لەدوو ڕۆژی داهاتوو بگەڕێتەوە و پێویستە شاندەكەی هەرێم لەگەڵ ئەویش گفتوگۆ بكەن”.

لێپرسراوی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئاشكراشیكرد، “حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی بودجەی خەمڵێنراوی بۆ ساڵی 2020 بۆ ئێمە ڕەوانە كردووە وەكو نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا تا ئێمەش بیدەینە حكومەتی عیراق و بەرچاو ڕوونی هەبێت بۆ گفتوگۆكان لەسەر بودجەی ساڵی داهاتوو ئەو داهاتەی هەرێمی كوردستان پێویستیەتی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەڤدەم هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری عیراق بەرز دەنرخێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە پەیوەندیيەكی تەلەفۆنیدا غەریب حەسۆ هاوسەرۆكی تەڤدەم لەگەڵ سالار مەحمود ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق د بەرهەم ساڵح، دۆخی مەترسیداری ڕۆژئاوای كوردستانى لەسەر خەڵكی سڤیل و ئەگەری كارەساتێكی گەورەتر ڕوونكردەوە.

هاوكات هاوسەرۆكی تەڤدەم، ڕۆڵی د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقی لەمەڕ گرێدانی كۆبوونەوەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و پەیوەندییەكانی و هەڵوێستییان بۆ راگرتنی شەڕەكە بەرز نرخاند.

غەریب حەسۆ هاوسەرۆكی تەڤدەم هەروەها، داوای لە سەرۆك كۆماری عیراق كردووە كۆششی زیاتر بكات لە ئاستی نێودەوڵەتی تا ڕای گشتی دونیا بتوانن ئەو شەڕە نەخوازراوە و هێرشی توركیا ڕابگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان